|

مۆدێرنه و حیكایه‌ت
به‌مزوانه نوێترین كتێبی ئاسۆ جه‌بار ده‌كه‌وێته به‌ر
دیده‌ی خوێنه‌ران...
وتار‌و
لێكۆڵینه‌وه
ئاسۆ جه‌بار كه یه‌كێك له نوسه‌رو رۆشنبیره
به‌تواناكانی كورده خاوه‌نی چه‌ندین بابه‌ت و لێكۆڵینه‌و
وتاری گرنگ و چه‌ند كتێبێكی به‌به‌هاو به‌سوده له‌دوای
به‌رهه‌می نوسینیدا له چاپكردنی نێوه‌ندی چاپ‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆدێرن
MODERN PRESS PUBLISHER
كتێبێك
به‌ناوی مۆدێرنه‌و حه‌كایه‌ت ده‌خاته به‌ردیدی خوێنه‌ران
له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌ك له‌دیوی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه‌یدا
چاپی كردووه جه‌بار ده‌ڵێت"نوسینی زیندوو ئه‌و نوسینانه‌ن
كه خاوه‌نی دنیابینییه‌كی گه‌ردوونگه‌را‌و كولتوربڕن كه
له‌پشتیانه‌وه خه‌ونی گه‌وره‌و جیهانبینییه‌كی زیندوو
ئاماده‌یه‌و خه‌یاڵگه‌ی جیاواز‌و نابه‌رجه‌سته ده‌بنه
باكگراوندێكی كاریگه‌ر‌و زیندوو بۆ فه‌راهه‌مكردن‌و
خولقاندنی رووبه‌رێكی به‌رفراوانی هێزی راڤه‌كاری‌و
به‌رده‌وامی‌و ده‌ستكاریكردنی قه‌ده‌غه‌كرا‌و دنیای
نه‌ریت‌و شته پیرۆزه‌كان. ده‌قی مردووش ئه‌و ده‌قانه‌ن
كه خاوه‌نی روبه‌رێكی بچوكی روانین‌و كۆلانێكی
ته‌نگه‌به‌ری دنیابینی‌و باكگراوندێكی حیكایه‌تامێزی باو‌و
و دووباره‌ن، كه لێوانلێون له‌نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگێكی
داخراوی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی بچوك.
ده‌قی زیندوو نوسینێك نییه بۆ تاكه‌یه‌ك میلله‌ت‌و
نه‌ته‌وه، به‌ڵكه له‌روانین‌و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌واندا
سه‌رزه‌مینێك هه‌یه گه‌وره‌تر‌و فراوانتر له‌نیشتیمان،
ئاسمانێك هه‌یه هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌ژێر یه‌ك سه‌قفدا
كۆده‌كاته‌وه ئه‌ویش جیهانه، جیهانبینی مۆدێرن
خه‌سڵه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی رۆمان‌و ئه‌ده‌بی زیندووه. ".
ستافی نوچه نێت پیرۆزبایی دوای به‌رهه‌می نوسینی ئه‌م
نوسه‌ره ئازیزه كاك ئاسۆ جه‌بارو له خۆیی و خوینه‌رانی
كورد ده‌كات به‌هیواین ئه‌و قه‌ڵه‌مه به‌رده‌وابێت له
خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی.
 |