داگرتنی فۆنتی کوردی fonti kurdi
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی ئێمه‌ کتێبخانه شاعیران هونه‌رمه‌ندان ماڵپه‌ڕه‌کان بابه‌ته‌کانی سه‌رنوسه‌ر گۆرانی ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی

 

||

 

كۆنگره‌و كۆنفرانسی حزبه‌كان

له‌ ناو ئیسلامیه‌كان كه‌سی یه‌كه‌می حزب موقه‌دده‌سه و له‌ ناوعه‌لمانیه‌كانیش قائیدی زه‌روره‌یه‌

 تایبه‌ت به‌نوچه‌.نێت

 ئوسامه‌ جه‌میل عه‌لی

 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق

پێ ده چێ ئه م وه‌رزه‌ وه رزی به ستنی كۆنگره وكۆنفراسی حزبه كان بێ به ئیسلامی وعه لمانیه وه له كوردستاندا...له دنیای دیموكراسی وئاڵوگۆڕی ده سه ڵاتی حزبی وحكومی كۆنگره وكۆنفراس دوو وێسگه ی گرنگن بۆ به خۆداچوونه وه وده ستنیشانكردنی هه ڵه كان وئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له نێوان قیاده وقاعیده، له سه رووی هه مووشیه وه گۆڕانكاری له سه روسه ركرده كانی حزب به مه به ستی پشوودانی كه سانی سه ره وه وهاتنه پێشی خوێنی تازه، بۆگوڕدان به ڕه و ڕه وه ی حزب وقوتوبه ند نه بوون و بۆگه ن نه كردنی كادیرانی خواره وه وده ست به سه ردانه گرتنی سه ره وه ش به سه رهه ناسه كانی حزب و ڕه زاگران نه بوونیان... به ڵام به داخه وه له وڵاتی ئێمه كۆنگره وكۆنفراس ته نها هۆكارێكه بۆته نفیسی قاعیده ی حزب وعه هدوپه یمان نۆێكردنه وه بۆكه سی یه كه می حزب ودوعاكرددن وپاڕانه وه له باری ته عالا تا ده ست به عومریه وه بگرێ چونكه مانه وه ی ئه و مانه وه ی حزبه بگره مانه وه ی میلله ت وهه ندێك جار هه موو مرۆڤایه تیشه.. ده بێ یه ك دوو ڕۆژی كؤنگره به خۆێندنه وه ی چالاكیه كانی كه سی یه كه می حزب بكوژرێ كه هیچ ئیزافه یه كی تیانیه و نه بونی چالاكیه كان باشتره له بوونی و سێ به شی ئه ندامانی كۆنگره و كۆنفراس به دیارخوێندنه وه ی ده بۆرژێن و خه ویان لێ ده كه وێ، به داخه وه له ناوئیسلامیه كان كه خۆشم یه كێكم له وان كه سی یه كه می حزب موقه دده‌سه و له  ناوعه لمانیه كانیش قائیدی زه روره یه  و ده بێ زوو زوو له گه رمه ی كۆنگره دا بالروح بالدم نفدیك یا...... بۆبكرێ. له به دبه ختی ئه م میلله ته ڕێژه ی نه گۆڕ ته نها له ده رسی بیركاریدا نیه به ڵكووله كه سی یه كه م و مه كته ب سیاسی و سه ركردایه تی حزبه كانیشه، هه رئه وه نده زه حمه ته تائه وكه سه ده گاته ئه وشوێنه، ئیتركه گه یشت به ئاگروئاسن نایه ته خواره وه وهه رچی پرنسیپی دیموكراسی وئاڵوگۆڕی جێگاو ده سه ڵاته له بیرخۆی ده باته وه و به حه یاتی بۆئه وه باسی ناكا كه خۆی لاچێ و خه ڵكانی دی بێنه شوێنی، هه ركاتێك بیه وێ باسی بكا ئه وا لای هاو پۆسته كانی سه ركۆنه ده كرێ، چونكه به حسابی ئه وان ده بێته نمونه‌یه كی خراپ تائه وانیش چاوله وبكه ن وقاعیده ش شه رمی به رامبه رسه ره وه نامێنێ و داواده كه ن ئه وانیش بگۆڕێن ، ئه م قودسیه ت دانه به كه سی یه كه م و مه كته ب سیاسی و سه ركردایه تی حزبه كان گورزێكی كوشنده ی له ژیان وكاری حزبایه تی داوه و خه مساردی و بێ تاقه تیه كی زۆریشی به قاعیده ی ئه وحزبانه به خشیوه، ئاخر بۆچی ته نها چه ند كه سێك ده ست به سه رجومگه كانی حزب دابگرن و زۆربه ی ئیمتیازاته كانیش بۆخۆیان به رن، خۆئه گه ركه سێكیش له خواره وه هاواری لێ هه ڵسا ئه وا ئه گه ر ئیسلامی بێ تۆمه تی دین زه عیفی ده خرێته پاڵ و ده بێ موراجه عه‌ی دینی خۆی بكاته وه و شه و نوێژی مه زبوت بكا.. ئه گه رئه وكه سه له حزبێكی عه لمانی بێ ئه وا خائینه و له گه ڵ فڵانه حزب ڕێككه وتوه وده یه وێ ڕێزه كانی حزب تێك بدات... له به دبه ختی ئه م میلله ته ش كه سانی پێشه وه ی ئه م حزبانه كه له هه مووبۆنه و موناسه به كانیش له ڕێزی پێشه وه داده نیشن ته مه نیان درێژه ونه ك هه رنامرن، ساڵی جارێك تووشی هه ڵامه تیش نابن و بڕیاریان داوه له بێشكه وه تا ناو گۆڕقائید بن وته نزیری بۆ ده كه ن وكۆمه ڵێ قه ڵه م وقوڕگیش بارك الله ی بۆده كه ن وئه گه رئه وسه ركرده عه لمانی بێ ئه وا زه روره تی ساحه وساعه ده خوازێ هه ركه سی یه كه م بێ، ئه‌گه‌ر ئیسلامیش بێ ئه وا چه ندین كه س پێغه مبه ریان (د.خ) له خه وا بینیوه و پێی وتوون بڕۆن به دوای فلان بكه ون، چونكه ته نها ئه و هه یه ئه گه رشتێك بۆ ئوممه ی ئیسلامی بكات... دیاره هۆكاری سه ره كی دروست بوونی ئه م حاله ته سه قه ته بوونی ئیمتیازاتێكی زۆره له‌م پۆستانه هه رله پاره وپۆستی حكومی خانوو ڤێلای خۆش تاسه فه ری ده ره وه وبازرگانی وشتی دیكه... تۆبڵێی كه ی ئه م كلتوره كلاسیكه قۆڕه له م وڵاته كۆتایی پێ بێ وحزب وحزبایه تی ببێته هۆكارێك بۆ خزمه ت كردن به ره وپێش بردنی ژیانی هاوڵاتیان نه ك خۆ قه ڵه وكردن وگیرفان پڕكردن و خۆده رخستن ژیان دابین كردن..كاتی ئه وه نه هاتووه ئه وده م وچاوانه بگۆڕێن وخه ڵكیش پشوێك بدات..!؟

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ نوچه‌ بڵاو‌ ده‌کرێنه‌وه‌ بیرو رای نوسه‌ره‌کانیانه‌ و نوچه‌ به‌رپرس نیه‌ لێیان  سانسۆری هیچ بڕوایه‌کیش ناکات

سه‌رنوسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری د. نـوسـه‌ران د. نـوسـه‌ران د. نـوسـه‌ران د. نـوسـه‌ران د. نـوسـه‌ران د. نـوسـه‌ران د. نـوسـه‌ران
 
ڕزگار چوچانی هاوڕێ شینکی ئالان عومه‌ر سه‌روه‌ر چوچانی شـوان سـدیق ئاڤان فارس جاف به‌همه‌ن عومه‌ر ڕێبوار ڕه‌زا چوچانی
              Copyright 2007 © Nwche.Net. All rights reserved. Created by | Webmaster
     ماڵپه‌ڕی نوچه‌ له‌لایه‌ن دیزاینه‌ر ( هاوڕێ شینکی ) ه‌وه‌ تۆمارکراوه‌‌ و کاری دیزاین و داڕشتنی بۆ کراوه‌ ....