|

دواى 27 ساڵ! کێ ڕاستییه‌کانی
کارەساتەکەى پشتئاشان ئەشێوێنێت؟
قادر ڕه‌شید
(ئه‌بو شوان)
جه‌لال ده‌باغ له 02-05-2010
دا ، نوسینێکی به ناونيشانى "به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه
ناڕه‌واکانى ئه‌بوشوان" ، له هه‌ندێک له سایته‌کاندا
بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه تێبينى يه‌کێک لەو
سايتانەيە که ئه‌و نوسینه‌یان بۆ بڵاوکردووه‌ته‌وه ،
ئه‌ویش سايتى پارتى چه‌پى کوردستانه
p-c-k.org :
"تێبینی
بۆ خوێنه‌ران: ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی که له‌گه‌ڵ
سایته‌که‌ماندا ناگونجێن ، لابراون و سێ خاڵ له‌برییان
دانراون.".
ئه‌م سايته ئيلتزامێکى سياسى
، فیکريى ، چینایه‌تی ، ڕه‌وشتیى و ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌يه ،
چونکه سایتی پارتی چه‌پی کوردستانه ، هه‌موو نوسینێک
بڵاوناکاته‌وه ، به‌تایبه‌تیی سوکايه‌تیپێکردن و لادان
له نه‌ریت و ڕەوشتى ئەدەبیى و به ڕاشکاوانه و ڕاستەوخۆ
نوسه‌رى بابه‌ت ئاگادارئه‌کات و پێشانى خوێنه‌رانيشى
ئه‌دات. ئه‌م تێبينیيه خۆی له خۆي‌دا ڕه‌خنه‌يه‌کى
ئه‌ده‌بيیانەيه له نوسینه‌که‌ی جه‌لال ده‌باغ.
جه‌لال بەوەشەوە نەوەستاوە ،
له هه‌مان ڕۆژدا ، بابەتێکى تری بە ناوى"ڕه‌خنه نه‌ک
کوته‌ک" له سایته‌کاندا بڵاوکردووه‌تەوە ، وەک وەڵامێک بۆ
ناميلکه‌ى "ڕخنە! يان کوتەک؟"ى من که "ده ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر" نوسراوه و ئه‌م ئێستا بێدارئه‌بێته‌وه و
ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی بیرئه‌که‌وێته‌وه!
بە خەياڵى خۆى ، ئەم ڕۆژەى بە
هەل زانيوە که گرفتە سەرگەردانييەکانى خۆی لە بير‌ى خەڵک
بباتەوە و وا لە خوێنەر بگەيەنێت که ئەوە هەڵوێستى ميللەت
و حيزبەکەى نيە کە لە ناخەوە ئازاریان داوە! ئەوە قادر
ڕەشيد بووە توشی ئەو شکستە سياسى و فیکریى و دەرونييەى
کردووه و ئازاریداوە و "دە ساڵە" پێوەى ئەناڵێنێت!
بۆ زانياریى خوێنه‌ران ،
"ڕەخنە نەک کوتەک"ـه‌که‌ى له سایتی پارتی چەپى کوردستان
دا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه! چونکه ئه‌زانێت که ئه‌و هه‌موو
وشە ناشیاو و زبرانه‌ى ناو نوسینه‌که‌ی لائه‌به‌ن و
له‌برییان سێ خاڵ دائه‌نێن! بۆیه له‌وه ئه‌چێت بۆ
ئه‌وانی نه‌ناردبێت!
بۆچى له دواى "ده دانه ساڵ"
، به‌و هه‌ڵچوونه پڕ له ڕق و قين و داخ لە دڵيیەوه
وەڵامى "ڕەخنە! يان کوتەک؟" ئەداتەوە؟ کە وەڵامێک بوو بۆ
جەلال دەباغ لە شێواندنى ناوه‌ڕۆکی کتێبى "پشتئاشان لە
نێوان ئازار و بێدەنگیيدا" ، له‌و نامیلکه‌یه‌ی که بە
ناوى (خوێندنەوەيەکى ڕەخنەگرانەى پشتئاشان لە نێوان ئازار
و بێدەنگیيدا و*** یه‌کێتی نوسەرانى کورد و هێرشەکەى د.
مارف خەزنەدار) که تیایدا د. خەزنەداريش وەک ئەدیبێک و
کەسايەتيیەکى ناودار و دۆستى دێرينى حيزبى شيوعى ، بە
ناڕەوا به "دز" تاوانبارئەکات! سه‌یریش له‌وه‌دایه که
له‌م نوسینه‌ی دواییدا ، نیوه‌ی دووه‌می ناوی ئه‌و
نامیلکه‌یه‌ی خۆی په‌ڕاندووه و وا پێشانیئه‌دات که
نامیلکه‌که‌ی ته‌نیا ده‌رباره‌ی کتێبی پشتئاشان بووه!
تۆ بڵێيت ئه‌م شکسته يه‌ک له
دواى يه‌کانەى به‌م دوادواییه‌ى ته‌مه‌نی ، جەلالى توشى
نه‌خۆشيى ده‌رونيى و که‌ئابە نەکردبێت؟ یان له‌وانه‌یه
ئەم نەخۆشيیەى موزمینە و پێشتریش هه‌ر هەيبووە!
بۆ نمونە: بێ ئاگادارکردنى
حيزبه‌که‌ى (بێ ئيلتزامى) سياسى و حيزبیى ، خۆکانديدکردنى
بۆ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ، بۆ چ مەبەستێک بووە؟ پێى
نەگەيشت و توشى شکست بوو!
دووباره به‌جێهێشتنى حيزب و
هاوڕێکانى و به‌ره‌و هه‌وارگەى "حيزبى زه‌حمه‌تکێشان" باڵى
قادر عه‌زيز! و سنگ کوتاندنەکەى بۆ کورسیى و پول و پاره‌ى
نائبييەکەى به‌غدا ، کارێکى سەرلێشێواويى تر بوو!
ميللەت دەنگى پێنەدا و توشى
نەهامەتیی بوو ، ئەمە خۆی لە خۆي‌دا سزايەک بوو بۆى! پاشان
ڕاگه‌ياندنى هه‌ڵوێستى "حيزبەکەى!" حيزبى شيوعى کوردستان
به ڕه‌سمیى له‌سه‌ر ئه‌و لادەريیەى کە حيزب و هاوڕێیانى
بەجێهێشت بۆ موچەى دەيان هەزار دۆلار و حيمايە و
ئه‌وتۆمۆبيلى زرێپۆش و ڤیللاى ئامادەکراوى ناو ناوچەى
سەوز! ئه‌وه بە ڕه‌سمیى نەمانى پەيوەندیى بە حيزبى شيوعى
کوردستانييەوە ، چەند بارە ، سزا و ئازار بوو بۆى!
لەو دواییانه‌دا له سلێمانیى
، کاتێک هاوڕێ جەلال هات بۆ لام ، "پێمى نەوت" تۆ لە
کتێبەکەى پشتئاشاندا "پێش 13 ساڵ!" تاوان بە حيزب و
هاوڕێيان ئەکەيت!
پێمى نەوت ئەوە بزانە که
"لەمەودوا!" داکۆکیى لە حيزب ئەکەم!
نه‌یوت تۆ ڕەخنە لە مەرجەعەکان
ئەگريت! بەڵکوو سکاڵا و ڕەخنەى زۆرى له سەرکردەکانى حيزبى
شيوعى کوردستانیى گرت و وتى بۆ نائبييەکەى پارلەمانى
هەرێمى کوردستان ، حيزب ڕێزى لێ نەگرتم و کانديدمیان
نه‌کرد! بەڵام ، کچێکى ته‌مه‌ن (پێنج ساڵى حيزبيی)يان هێنا
و گه‌يانديانە پارله‌مانى کوردستان!
بۆ نائبييەکەى بەغداش
کانديدميان نەکرد و بە چاوێکى سوک تەماشام ئەکەن! ...
هاوڕێى تیکۆشەر قادر عەزيز ڕێزى لێمگرت و بۆ نائبييەکەى
بەغدا بە ڕێزەوە کانديدميان کرد ، لە ناو ليستى
هاوپەيمانیيشدا ناوم هەيە و دەنگم پێئەدەن! ... ئەمەش
کۆمەڵێک کارتى خۆمت ئەدەمێ ئەبێ دەنگم پێبدەن.
لە گەڕانەوەمدا بۆ سويد ،
ئيمه‌یلێکى بۆم نارد و نوسيبووى لە بيرت نەچێت لەگەڵ
هاوڕێيان دەنگم پێبدەن! چەند ڕۆژێکى نەخاياند ، سزاى حيزب
و سزاى ميللەت ، دەنگى پێنەدرا!
هاوڕێ جەلال زۆر بە ناڕەوا
کەوتە هێرشکردن بۆ سه‌ر من و گوايە تاوان بە حيزب و
هاوڕێيان ئەکه‌م!
وا لێرەدا وەڵامى ئەدەمەوە ،
ئەگەرچى زۆرينەى دۆست و هاوڕێيان پێيان وا بوو که وەڵامى
نەدەمەوە ، لەبەرئەوەى کاریگه‌ریی ئەو شکستانەى ، نەخۆشیى
"دا‌ء العظمة" که‌ی تەشەنەى کردووە و ئازاریداوە ، با
ئەوەندەى تر بە ناڕەحەتیى نەژى!
هاوڕێ جەلال له مانگى شه‌شى
2000 دا ناميلکه‌يه‌کى 45 لاپه‌ڕه‌يى قه‌واره
A5ی بڵاوکردبووه‌وە بە
ناونيشانى (خوێندنه‌وه‌يه‌کى ڕه‌خنه‌گرانه‌ى پشتئاشان له
نێوان ئازار و بێده‌نگيدا*** يه‌کێتى نوسه‌رانى کورد و
هێرشه‌که‌ى د. مارف خه‌زنه‌دار..!) ، دژ بە کتێبەکەى
"پشتئاشان لە نێوان ئازار و بێدەنگیيدا".
لەبەرچى ئۆریجیناڵی ئەو
ناميلکە‌یه‌ی پێش ده ساڵی ، وه‌ک کتێبى پشتئاشان و
ناميلکەى "ڕه‌خنه! يان کوته‌ک؟" ى قادر ڕه‌شيد ، لە
سايته‌کاندا دانه‌ناوه؟ تا خوێنه‌ران بيخوێننه‌وه و له
جياوازیى نێوانمان تێبگه‌ن که کێشه‌ى ئێمه کێشەى شه‌خسیى
نيه. جياوازیيمان ، جياوازیى هه‌ڵوێسته ، ئيلتزامه ،
بۆچوونه ، ڕاستگۆيی و بوێرییه و.. تد.
جێى سه‌رنجه له دواى ده ساڵ
به ناوى (ڕه‌خنه نه‌ک کوته‌ک) ـه‌وه وه‌ڵامى نامیلکه‌ی
"ڕه‌خنه! يان کوته‌ک؟" ى من ئه‌داته‌وه و بە
ئاوەژووکردنى بۆچوونه‌کانی ناو ناميلکەکەى پێشووى خۆی و
شێواندنى باسه‌کان ، بەپێى بەرژەوەندەکانى ئەمڕۆى خۆی!
ئایا له‌م دنيايه‌دا نوسه‌رێک
هه‌يه که به نوسينى خۆى بڵیت ، من وام نه‌نوسيوه؟ وا
دياره بەرلە دە ساڵ ، "ڕەخنه! يان کوته‌ک؟" ، کاک
جه‌لالى لە ناخەوە هه‌ژاندووه! زۆر به ڕوونیى له‌م
وه‌ڵامەى دواييدا پێوه‌ى دياره!
کتێبى پشتئاشان له سايتى "
ينابيع العراق"ى حيزبى شيوعى عێراق و سايته‌کانى تردا
دانراوه و ئه‌خوێنرێته‌وه. هاوڕێيان له کادێران و
ئه‌ندامانى هه‌ردوو حيزبه شيوعيیه‌که ،
خوێندوويانه‌ته‌وه. لە بەغدا لە دەزگاى چاپەمەنى "متنبي"
لەچاپدراوەتەوە و بێ ڕه‌زامه‌ندیی و ئاگاداریى خۆم ، لە
کاناڵى تێلێڤیزیۆنی "البغدادية" دا ، بە سێ زنجيرە
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
بۆ چ مه‌به‌ستێک جه‌لال
ده‌باغ قه‌وانى سواوى ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دووبارە
لێئه‌داته‌وه؟ ئەگەر وا بزانێت دواى دە ساڵ ئيتر ڕۆژیه‌تى
و هەل و فرسەتە و بۆى ڕەخساوە! پێم وايە بە هەڵەدا چووە.
جياوازیى نێوان هەردووکمانى
کردووه بە جياوازیى نێوان ئەبو شوان و حيزب و خۆشى
کردووه بە خاوەنى حيزب و هێرش ئه‌کاته سه‌ر ئەبو شوان!
بۆ هەر مەبەستێک بێت و بيەوێت کێشەى گرێکوێرەى شارراوەى
خۆى له‌گه‌ڵ حيزب بکات بە ئامرازێک بۆ ڕزگاربوونى لەو
قەيرانەى بەسەرى هاتووە! سەرکەوتوو نابێت و ئەوەندەى تر
دەستى ئەکەوێتە ڕوو.
ئەبووایه جه‌لال ده‌باغ پێش
بڵاوکردنه‌وه‌ى نوسينه‌که‌ى دژ به کتێبى پشتئاشان
و"ڕه‌خنه! يان کوته‌ک؟" و دژ بە ئەبو شوان ، پرسيارى لە
ئەبو سەرباز و عومەرى مامە شێخە (ئەندامى پێشووی مه‌کته‌بی
سیاسی و سکرتێرى مەکتەبى عەسکەريى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
کاره‌ساته‌کانی پشتئاشان) و هاوڕێ که‌ريم ئەحمەد جێگرى
سکرتێرى گشتیى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حيزب ، بکردايە ، بۆ ئەوەى
نوسینه‌کەى لاى خوێنەر جێى متمانە بووايە! چونکه ئەوان لە
ڕووداوەکەدا بوون ، پێیانى بوتايە "ئایا ئەمەى نوسيومە
ڕاستە؟" ئەوسا بڵاویبکردايه‌تەوە.
ئەوان سەرچاوەن و لێپرسراون ،
شاهيدن ، خەڵك گوێیان لێ ئەگرن ، نەک لە جەلال دەباغى
بێ‌ئاگا و بێ بەڵگە! هەروەها لەسەر ڕاکردنەکەى نەوشيروان
مستەفاى ديلکراو لە لايەن پێشمەرگەکانى حسکەوە کە لە
کتێبەکەى پشتئاشاندا باسی هاتووە ، لە نامیلکه‌ی "ڕەخنە!
يان کوتەک؟" دا بە وردەکاریى زيادترەوە باسکراوه ،
ئه‌بووایه جه‌لال ده‌باغ بۆ ڕاستیى قسه‌کانى ، ئاماژه‌ی
بۆ سه‌رچاوە بکردايە ، نه‌ک داکۆکیی ناڕەوا لە ڕاکردنى
نەوشيروان بکات لە لای کەفيلەکەى کە حيزبى شيوعى عێراق
بوو! لە بارەگاى هێزى پێشمەرگەى هەڵەبجەی حیزبی شیوعی لە
سورێن لە ئەشکەوتى هەزار ئەستون.
جەلال دەباغ بۆ چ مەبەستێکى تر
لە دواى دە ساڵ خۆى ماندووکردووە؟
لە ناميلکەى "ڕەخنە! يان
کوتەک؟"ى ئەبو شوان‌دا نوسراوە چۆن جەلال دەباغ دەستى
کەوتووه‌تە ڕوو ، که‌چی دووباره خۆی له‌و ڕووداوه
ئاڵاندووه‌ته‌وه! لەجياتى ئه‌وه‌ی ئيدانەى ئەو قەسابخانەيە
بکات کە یه‌کیه‌تی بە سەرکردايەتى نەوشيروان مستەفا کردی ،
یان باسى کەمترخەميى و ناهۆشياریى سەرکردە عەسکەريیە بێ
ئەزمونەکانى حیزبی شیوعی بکات لە ئاستى پەلامارى یه‌کیه‌تی
کە بە پلان و نەخشەى ڕ‌ژێمى بەعس کرابوو! بە ئاگاداریى د.
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سکرتێرى "حدکا" کرا بوو! بە داخەوە
هاوڕێ جەلال داکۆکیى لە نەوشيروانی بکوژى هاوڕێکانى و لە
ڕەفتارى "حدکا" ئەکات و تا ئێستاش بێدەنگە لە یه‌کیه‌تی؟
خۆشى وەک شيوعیيەکى مولتەزيم لە قەڵەم ئەدات! بەڵام هێرش
ئه‌کاته سه‌ر ئه‌بو شوان لە ئاشکراکردنى ڕاستیى ڕووداوى
پشتئاشاندا که وەک شاهيدێک تیایدا ژیاوه.
هاوڕێ جەلال دەباغ بە "وەکالە
عامە" ، تۆڵە لە ئەبو شوان ئەسه‌نێت!
تۆ بڵێیت داکۆکیيە
داتاشراوەکانى ئەم دواييه‌ى به ناو لە حیزب! جێى باوەڕ و
متمانەى خوێنەران و هاوڕێيان بن!
جه‌لال لێزانە له
چه‌واشه‌کردندا! بە خەياڵ و بيرکردنەوەى خۆى! وا ئەزانێت
عەزيز محه‌مه‌دە و سکتێرى حيزبە و هەر وا بۆى لواوە! چۆنى
ئەوێت بنوسێت و خۆى حيزبە و خۆى سەرچاوەيە و قائدە و
ڕائدە! بۆى هەيە وەڵامبداتەوە! قه‌واعيد و کادێر بە
ڕه‌شکه کا لە قەڵەم ئەدات و لای وایه ئه‌وان "پياو" نين!
جەلالى زڕئەندامی مزەوەر و
هەڵنەبژێرراو و ناڕه‌واى ناو کۆنگرەى دوو ، سێ و چوار که
هەڵنەبژێررابێت و ناوى له کۆنگره و لیستی هه‌ڵبژاردندا
نەبێت ، که‌چی ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیيش بێت! ئه‌م
براله‌يه به‌و عه‌قڵيه‌ته‌وه ڕه‌فتار ئه‌کات که وەک
کەسێکى توشبوو بە نەخۆشى "دا‌ء العظمة" ، وەک سەدام حوسه‌ين
، پۆڵپۆت ، هیتلێر ، ستالین ، فرانکۆ ، مۆسۆلينی ، کیم ئیل
سونگ ، چاوچێسکۆ ، کاسترۆ و ئەوانەى که ئه‌یانه‌وێت تا
مردن حوکمڕانیى بکەن ، جا حيزبیی بێت ، يان دەسەڵاتداریى و
حوکمڕانیى ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وا کەس لە خوار خۆيانەوە بە
لێوەشاوەتر نازانن!
له لاپه‌ڕه 8 ى "ڕه‌خنه
نه‌ک کوته‌ک"دا ئه‌ڵێت: (پاشان هاوڕێ ئه‌بو شوان ده‌بێته
مامۆستا‌و تيئۆريزانى مێژو و ده‌ڵێ: "مـێژو ئاڵو‌گۆڕى
پێناکرێ" له کاتێکدا ئه‌وه‌نده‌ى ئاڵوگۆڕ له مێژودا
کراوه وده‌کرێ له هيچ بوارێکى تردا ئه‌وه‌نده نه‌کراوه).
بێگومانە ، ديارده‌ى "گۆڕينى
مێژوو" لە هۆش و بير و فەرهەنگى جەلال دەباغدا ، چەسپاوە و
کاريگه‌ریى لە سه‌رى هه‌بووه! چۆن بیه‌وێت ، مێژوو
ئه‌گۆڕێت و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌یشێوێنێت ،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه و نوسینی پێشووتری خۆشی بێت! هه‌ر
بۆيه له لاپه‌ڕه 5 ى ناميلکه‌که‌يدا (خوێندنەوەيەکى
ڕەخنەگرانەى پشتئاشان لە نێوان ئازار و بێدەنگیيدا و***
یه‌کێتی نوسەرانى کورد و هێرشەکەى د. مارف خەزنەدار) لە
ساڵى2000 دا ، واته بەر لە دە ساڵ له نوسینی ئه‌مڕۆی ،
بەم ده‌قه نوسيبووى: (ده‌بێ سه‌رنجى ئه‌وه‌ش بدرێ که
دواى 15 – 16 ساڵ ناکرێ هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ى پێش‌و بنوسرێ
به تايبه‌تى که له نێوانى شيوعى و يه‌کێتيدا ئه‌و
لاپه‌ڕه داخراوانه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌و له خه‌باتى
ئاينده‌ياندا پێکه‌وه له دژى دوژمن خوێنيان ڕژاوه‌و
لاپه‌ڕه‌ى نوێى هاوکارى و ته‌بایى کراونه‌ته‌وه و
گه‌يشتوينه‌ته قۆناغێکى تر‌و، ڕاست نيه برينه‌کان
بێنينه‌وه سوێ و..).
کاتى خۆى من لە ناميلکەى
"ڕەخنە! يان کوتەک؟" دا پێش دە ساڵ ، پڕ بە پێستى خۆی
وەڵامى ئەو بۆچوونەیم داوه‌ته‌وه که شێوازێکه له
تەسليمبوون بە یه‌کیه‌تی! وا ديارە بۆى نەبووە بە عيبرەت
که جارێکى تر داوا لە کەس نەکات مێژوو بەپێى بارودۆخ و
کاتى پێشووی خۆی نەنوسرێتەوە ، به‌ڵکوو به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندی "ئەمڕۆ" بنوسرێتەوە!
لێره‌دا دووباره ئه‌ڵێم کاک
جه‌لال .. ئه‌م ئينتهازيیه‌ت و درۆکردنە به من ناکرێت ،
لەبەر خاترى یه‌کیه‌تى "خاوەن لاپەڕەى نوێ لەگەڵ
سه‌رکرده‌کانی حيزبى شيوعى" (وه‌ک تۆ ئه‌فه‌رموویت!) ، من
ناتوانم مێژوو بگۆڕم! مێژوو لە هەموو بارودۆخێکدا وەک خۆى
ئەنوسرێتەوە ، مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات.
به بڕواى ئه‌و ، ئه‌بووايه
نو‌سينه‌که‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا بڵاونه‌کردايه‌ته‌وه ،
کاتێکیش که بڵاومکرده‌وه ، حسابى بارودۆخى ئه‌م
سه‌رده‌مه‌م بکردايه! هه‌موو که‌سێکیش ئه‌زانێت که
مه‌به‌ستی له‌وه ئه‌وه‌یه که یان مێژوو بشێوێنم! يان
بێدەنگ ببم!
بڕوانن چۆن دواى دە ساڵ له‌و
نوسینه‌ی خۆی ، پێچه‌وانه و به شێوازێکی تر ، دژی هه‌مان
ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشووی خۆی ئه‌نوسێت!
لە لاپه‌ڕه 21 ی ڕه‌خنه نه‌ک
کوته‌که‌که‌یدا ، نوسينەکەى پێشووى گۆڕيوە و نوسيویه‌تى:
(... کات و شوێن زۆر گرنگە بۆ نوسين و لێکۆڵينەوەى
ڕووداوەکان مرۆڤ دەبێ لە بەرچاويان بگرێت. بۆ نمونە ئەگەر
بمانەوێ باسى شۆڕشەکانى شێخ محمودى حەفيد بکەين، دەبێ ئەو
کات وشوێنە بخەنە بەرچاويان و نابێ بە پێوانەو کات و ساتى
ئەمڕۆ ئەو ڕووداوانە هەڵبسەنگێندرێن...).
بزانن ئەمەيان چەند جياوازیى
هەيە لەگه‌ڵ نوسينەکەى پێش دە ساڵى! ئه‌وسا ئه‌یوت
لاپه‌ڕه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و پێویسته به‌پێی "ئه‌م
سه‌رده‌مه" مێژووه‌که بنوسرێته‌وه! ئه‌مڕۆش پێمان ئه‌ڵێت
ئه‌بێت مێژوو وه‌ک "سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی" بنوسرێته‌وه!
من ڕووداوى پشتئاشانم پێوانە
نەکردووە ، وه‌ک ئه‌و ئه‌ڵێت! بەڵکوو وەک خۆى بە
واقيعیيانە ، بابه‌تییانه و بوێرانە بۆ قەواعيدى حيزب و
جەماوەر و حيزبە کورديیە تێوەگلاوەکانى شەڕى لەناوبردنى
يەکتر ، وەک شاهيدێک ، وەک بەشدارێک لە بەسەرهاته‌کاندا
نوسيومە ، تا ببێت بە دەرسێک بۆ هەموو لايەکمان و نەفرەت
لە شەڕى يەکترکوژیى بکەين. داوام لە حیزبی شیوعی کردووە
که هەڵوێست و لێکۆڵينەوە و لێپێچينەوەی هەبێت و لە
هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ی سەرکردە بەرپرسەکان ، لێپرسینه‌وه بکات
، نەک هەڵسەنگاندن و بەس!
به‌پێی نه‌ریت و یاساش ،
ئه‌وه بەرپرس و سەرکردەکانى ناو ڕووداوەکەن که بۆیان
هه‌یه وەڵامبده‌نه‌وه و بێتاوانیی خۆیان له‌و
خوێنڕشتنانه ده‌رببڕن ، نه‌ک کاکه‌ی ده‌باغ که له ناو
کاره‌ساته‌کاندا نه‌بووه و له‌بری ئه‌وانه‌ى ده‌ستيان له
کوشتنى پێشمه‌رگه شيوعيیه‌کاندا هه‌بوووه ، هێرش بکاته
سه‌ر کتێبی پشتئاشان و بۆچوونه‌کان و نوسه‌ره‌که‌ی!
پرسيار لە جەلال ئەکەم:
کام لاپەڕەى داخراو لەگەڵ
يەکیه‌تيدا هەڵدراوەتەوە؟
لاپەڕەى تەرمى 65 پێشمەرگەى
شيوعى که زۆرينەيان بە ديلیى شه‌هیدکران؟
کوشتنى ئەو پێشمەرگە شيوعيیانە
لە شەڕى پشتئاشاندا و بە ديلیى ، بە بڕيارى نەوشيروان
مستەفا ئەمين بوو کە لە ڕاديۆکەيانەوە هاوارى لە
چەکدارەکانى ئەکرد ، من ديلم ناوێت! پەرێزتان پاک بێت!
واته "ديل بکوژن" کە زۆرينەيان بە ڕەگەز عەرەب بوون ، لە
لاپەڕەکانى مێژوودا تۆمارکراوە! جا ئه‌گه‌ر تۆ و سه‌رکرده
به‌رپرسه‌کانى شه‌ڕى پشتئاشان ، بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت ،
ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی مێژوو ، به خوێنی دیله شیوعییه‌کان
نوسراون و به که‌س ناشێوێنرێت و به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌وه که تۆ ئه‌ڵێیت ، ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ناکرێت.
بۆ زانياریى جەلال دەباغ ، تا
يەکیه‌تى وەک حيزب و نەوشيروان مستەفا وەک سەرکردەى ئه‌و
ڕووداوە خوێناویيە لە ژياندا بمێنن و سه‌رکرده
بێده‌نگه‌کانی خۆشمان هه‌ر لێی بێده‌نگ ببن ، ئەو
لاپەڕانە هەر ئەمێنن و دوای نه‌مانی ئه‌وانیش ، هه‌ر ئه‌و
لاپه‌ڕه خوێناوییانه له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا ئه‌مێنن
، ئه‌وانه دیلیان کوشتووه ، ئافره‌تی دیلیان کوشتووه و
په‌نجه‌ی ده‌ستیان بڕیوه‌ته‌وه بۆ دزینی ئه‌ڵقه‌ی
هاوسه‌رییه‌که‌ی که ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێک بوو شووی کردبوو ،
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا و له ئاینده‌شدا ، هیچ یاسا و
ڕێسایه‌کی مرۆڤایه‌تی نیه و نابێت که نه‌فره‌ت له‌و
کرده‌وه جانه‌وه‌رییانه نه‌کات ، به‌پێی یاسای
نێوده‌وڵه‌تییش ، زوو یان دره‌نگ ، ئه‌گه‌ر له گۆڕیشدا بن
، ئه‌وانه هه‌ر سزائه‌درێن و ناویان ئه‌چێته ناو
لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کانی مێژووه‌وه.
ئەوانەش که ئەڵێن ئەم لاپەڕە
داخراوانە هەڵدراونەتەوە! ئەوە بازرگانیی ئه‌که‌ن بە گیان
و بيروباوەڕى ئەو شەهيدانەوە ، ئەوەش شەرمەزاريى و تاوانە
، تا سەر ئێسک ، به‌رامبه‌ر به کەسوکارى شەهيدان و مێژوو
، خۆبەدەستەوەدانە! بەرتيلى سياسیيە! جەلال وه‌ک خاوه‌نی
ئه‌و بۆچوونه و ئه‌وانه‌ش که له‌و کرده‌وانه بێده‌نگن ،
پێشکەش بە يەکیه‌تى و مه‌ولود مستەفا ئەمينى ئەکه‌ن!
لە زۆرينەى لاپەڕەکانى
(خوێندنەوەيەکى ڕەخنەگرانە...) و (ڕەخنە نەک کوتەک)
ـه‌که‌ى کاک جەلالدا ، ئەو تۆمەتەى چەند بارە کردووه‌تەوە
که گوايە ئەبو شوان ، تاوان بە حيزب و هاوڕێيان ئەکات!
13 ساڵ
بەسەر بڵاوکردنەوەى کتێبى پشتئاشاندا تێپەڕيوە ، هەردوو
حيزبە شيوعيیەکە بە ڕه‌سمیی و ناڕه‌سمیی دژ بەو کتێبەى
پشتئاشان تاکە وشەيەکيان ڕانەگەياندووە. ته‌نیا هاوڕێ
که‌ريم ئه‌حمه‌د سکرتێرى پێشووی "حیزبی شیوعی کوردستانیی"
نەبێت که زۆر بە ڕاستگۆيانە لە سويد لە کۆبوونەوەيەکى
حيزبیيدا کە ئەبو تارا پرسيارى ده‌رباره‌ی هەڵوێستى حيزب
لەسه‌ر کتێبى پشتئاشان و ناميلکەکه‌ى جەلال دەباغ کرد ،
وه‌ک سکرتێری حیزب هەڵوێستى حيزبى ڕاگەياند و وتی ئێمه
وه‌ک حیزب هیچمان نیه بیڵێین و ڕێمان نه‌داوه له "ڕێگای
کوردستان" دا له‌سه‌ر کتێبى پشتئاشان نوسین بڵاوبکرێته‌وه
، هه‌روه‌ها به جه‌لال ده‌باغمان وتووه ڕێگاى کوردستان
له‌و باره‌یه‌وه هيچ نوسينێکى تۆ بڵاوناکاته‌وه ،
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى حيزب بنوسيت ، ئه‌وا خۆت
به‌رپرسياریت!
ئه‌وه هەزاران لە دۆستانى
حيزب و خوێنەران و هاوڕێيان نین که ئەبو شوان تاوانبار
ئه‌که‌ن ، ئه‌وه به‌رپرسانى هێڵى عه‌سکه‌ریى پشتئاشان و
جه‌لالن که ئەبو شوان تاوانبارئه‌کەن.
ئایا ئه‌و کادێر و قه‌واعيده
دڵسۆزانه‌ى که ئەمڕۆ ڕه‌خنه له سياسه‌تى حيزب ئه‌گرن!
به بۆچوونى تۆ ، ئه‌وانه‌ش تاوان به حيزب و هاوڕێيان و
مەرجەعەکان ئەکەن و له دوره‌وه به‌ردیان تێئه‌گرن؟ هه‌ر
وه‌ک ئه‌وه‌ی به من ئه‌ڵێیت.
ئەى بۆ پەنات بۆ هاوڕێيانى
پارتی چەپى کوردستان بردووە؟ کاتێک کە ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی کوردستانیی بوویت ، بە لادەرت لە
قەڵەم ئەدان و هیچ هه‌ڵوێستێکی "نهێنی" و ئاشکرات نه‌بوو!
ئەتەوێت ئەمڕۆ فريات بکەون؟
نا .. کاک جه‌لال ، بڕوا بکه
ئه‌وان له ڕه‌وشتبه‌رزیی خۆیانه‌وه ده‌ست به ڕووته‌وه
نانێن و نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی که له حیزب دورکه‌وته‌وه ،
له بزوتنه‌وه‌ی چه‌پیش دوربکه‌وێته‌وه ، به‌ڵام دڵنیابه
و وه‌ک زۆربه‌ی هاوڕێیان و خوێنه‌رانیش ئاگادارن ، ئه‌وان
کاتێک به تۆیان ئه‌وت ستالین و دیکتاتۆر و گاڵته‌که‌ر به
چه‌پی کوردستانیی و ده‌روێشی ستالینیزم و "مه‌رکه‌زیی
دیموکراتیی" و سۆڤیه‌ت و عێراقچی و له ڕۆژنامه‌کاندا
بڵاویان ئه‌کرده‌وه ، ئه‌و کاته تۆ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن
و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعی کوردستانیی
بوویت!
ئەمە دوا هەنگاوى گومڕابوونە و
بە گوشارى ئەزانيت بۆ سەر حيزب؟ ئەمە ئەگەر سەرگەردانیى
نەبێت ، پێم ناڵێيت چى ناولێبنێين؟
خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆچوونه‌کانی
بگۆڕێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت ، هیچ نه‌نگیی نیه ،
به‌ڵام تۆ تا ئێستاش وه‌ک له هێرشه‌که‌تدا بۆ سه‌ر من
نوسیوته ، خه‌و به (شۆره‌وی) مه‌زنه‌وه ئه‌بینیت!
(تێبینی: شۆر به "گه‌رمیانیی" مانای سوێر ، به‌ڵام کاک
جه‌لال به فارسییه‌کی سه‌قه‌ت له‌بری سۆڤیه‌ت وای
نوسیوه). ئاخر برام تۆ له کوێ و پارتی چه‌پی کوردستان
له کوێ! ئه‌وان زۆر ده‌مێکه ئه‌و قۆناغه‌یان
به‌جێهێشتووه که تۆ تا ئێستاش خه‌وی پێوه ئه‌بینیت!
ئه‌وان واقیعیین و تۆش له خه‌یاڵی "شۆره‌وی!" مه‌زن ،
ستالینیزم ، دیکتاتۆریی پرولیتاریی و "مه‌رکه‌زی
دیموکراتی" دا ئه‌ژیت! هه‌یهوو .. هه‌یهوو.
هاوڕێ جەلال لە (بەرپەچدانەوەى
هێرشە ناڕەواکانى ئەبو شوان) دا ئەڵێت: (ئاخر ئەو برادەرە
"مه‌به‌ستی منه - ق.ڕ" ، ئه‌و ئاسته‌شى نيه ڕه‌خنه‌ى
فکرى و سياسى له حيزب بگرێت ، تەنيا لە دورەوە بەرد بۆ
سەر حيزب و هاوڕێکانى ئەهاوێژێت.).
کاک جەلال.. خۆ ئەو ئاستەم
هەيە ئينتهازيى و بەرژەوەندپەرست لە هاوڕێيەکى بوێر و
خۆبەختکەر جيابکەمەوە!
هاوڕێيەکى ڕاستگۆ و خۆنەويست
لە هاوڕێيەکى ماستاوساردکەرەوە جيابکەمەوە!
هاوڕێيەکى گەندەڵ و نامولتەزيم
لە هاوڕێيەکى بیریار و مەبدەئیى و بوێر و خاوەن شەهامەت و
ڕەخنەگرێکى دڵسۆز جيابکەمەوە!
گوايە من لە دورەوە بەرد بۆ
حيزب و هاوڕێکانم ئەهاوێژم! ئه‌رێ به ڕاست ، ئەوە تۆ
نه‌بوويت لە کاناڵى KNN
ـەوە چەپکە گوڵت بۆ نەوشيروان مستەفاى
بکوژى شيوعيیە ديلە بێچەکەکان هەڵئەدا و سەرکەوتنت بە
ئاوات بۆ ئەخواست! ئاخر ئەوە دۆکیومێنتە و حاشاى لێ ناکرێت!
سه‌روبنى ئه‌و نوسينانه‌ى کاک
جه‌لالم خوار و ژور کرد ، نه‌مدى لێدوانێکى سياسى ،
فیکریى و تيۆریى تیادا بێت! له سوکايه‌تی و بوهتان و
درۆوده‌له‌سه و فشە و مەدح و سەناى خۆى زيادتر! تکايه
جارێکى تریش تێبينیيه‌که‌ى سايتى پارتى چه‌پى کوردستان
بخوێنه‌ره‌وه و عيبره‌تى لێوه وه‌ر‌بگره! ئه‌و وشه و
ده‌سته‌واژه ناشیرینانه‌ی له‌و نوسینه‌تدا به‌کارتهێناون ،
هی که‌سێک نيه که خۆى به شيوعى ، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت
، به خوێنه‌وار بزانێت!
لێره‌دا ناچارم به‌م په‌نده‌ی
مه‌وله‌وى شاعیر و زانا ، وه‌ڵامت بده‌مه‌وه که لە
نوسينەکەى02-05-2010 دا ئه‌ڵێيت: (ئه‌بو شوان ئه‌وه‌نده‌ى
به به‌ره‌وه نه‌ماوه!) ، بێگومان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه
که له پاییزی ته‌مه‌ندام و به‌م زووانه ئه‌مرم!
ئه‌گێڕنه‌وه که مه‌وله‌وى
مه‌زن ، له پاییزی ته‌مه‌نیدا نابين ئه‌بێت و ئه‌يەوێت
بچێت بۆ حه‌ج. چاوساغێک له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ڕێنمايى و
يارمەتى له‌گه‌ڵ خۆى ئه‌بات. پارەوپول لاى چاوساغ ئەبێت.
له مه‌زارى شێخ عه‌بدولقادر (غەوس) له به‌غدا ئه‌بن ، تا
بکه‌ونه ڕێ به‌ره‌و حه‌ج. له دواى چه‌ند ڕۆژێک چاوساغ
ئه‌و ئه‌رکه‌ى به لاوه گران ئه‌بێت و بيرئه‌کاته‌وه و
ئه‌ڵێت ئه‌م نابينه "ئه‌وه‌نده‌ى به به‌ره‌وه نه‌ماوه
و ئه‌مرێت"! باشتر وايه به‌جێیبهێڵم و بڕۆمه‌وه بۆ
هه‌ڵه‌بجه! ئيتر بە دزيیەوە مه‌وله‌وى به‌جێئه‌هێڵێت و
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. خەڵکى شار ئەبينن چاوساغەکەى
مەولەوى بە ته‌نیا هاتەوە! پێى ئەڵێن کوا مەوله‌وى؟
کەتنکەر ئەڵێت مه‌وله‌وى له به‌غدا مرد و بە خاکم سپارد!
ئه‌وانه‌ى له شێخ
عه‌بدولقادر ئه‌بن ، ئه‌بينن ئه‌م نابينه که‌سێکى زانا و
ڕۆشنبيره و بە تەنیايە و چاوساغه‌که‌ی دیارنه‌ماوه.
له‌گه‌ڵ خۆيان ئه‌يبه‌ن بۆ حه‌ج و ئه‌يهێننه‌وه. کاتێک
که خه‌ڵکى شار ئه‌بينن مه‌وله‌وى زيندوو بووه‌ته‌وه! پۆل
پۆل ئەچن بۆ لای. کابراى که‌تنکه‌ر له ناو خه‌ڵکه‌که‌دا
دزە ئەکات و خۆى ئەگەيەنێتە لاى مەولەوى. ئه‌چرپێنێت به
گوێی مه‌وله‌ویدا و ئه‌ڵێت من فڵان که‌سم ، خه‌جاڵه‌ت خۆم
، ئه‌و کاره‌م کرد! لێم ببوره!
مه‌وله‌وى مەزن و خاوەن
شەهامەت پێى ئه‌ڵێت: خۆزگه من بمردمايه و تۆ
خه‌جاڵه‌تبار نه‌بوويتايه!
ئه‌بووایه تۆش ئەو هێرشه
قێزاوییانەت لە دواى ده ساڵ ، نه‌کردایه‌ته سەر هاوڕێى
خۆت! مردنى هاوڕێکەت پێخۆش نەبووايە! ئه‌بووایه وەک ئەو
کەتنکەرە داواى لێبوردنت بکردايە ، به‌ڵام منيش وه‌ک
مه‌وله‌وى خاوه‌ن شه‌هامه‌ت و گه‌وره ، ئه‌ڵێم:
خۆزگه له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریى
شێرپه‌نجه‌که‌مدا ده‌رنه‌چوومایه و به‌ڕێزتم به‌م
لاوازيى و شکست و په‌نابردن بۆ ئه‌م لیست و ئه‌و حیزب ،
نه‌بينيايە
جەلال دەباغ و ئەندامیه‌تى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی!
لە لاپه‌ڕه 15 دا ئەڵێت (من
لە يەکەم کۆبوونەوەى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی دواى يەکەم
کۆنگرەى حيزبى شيوعى کوردستان بە ئەندامى مه‌کته‌بی سیاسی
هەڵبژێردرام دواتريش لە کۆنگرەى سێيەمدا بە ئەندامى
کۆميتەى ناوەندى.).
من لەم نوسينەى تێناگەم! ئەم
برادەرە کۆنگرەکانى حیزبی شیوعی عێراقيى و حیزبی شیوعی
کوردستانیی تێکەڵ ئەکات! ئەوه تۆيت لە لاپەڕە 19 دا
ئەڵێیت: خۆم زۆر لە پێش کۆنگرەى چوارەمدا ئەندامى کۆميتەى
ناوەندیى بووم ، بەڵام تا کۆبوونەوەکەى ک.ن 1987 لە دۆڵە
کۆگا ئاشکرا نەکرابووم.
باشە بۆ لەوەوپێش ئاشکرا
نەکراوە؟ ئەى مه‌گه‌ر عائدە ياسين ئەندامى ڕه‌وای کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی نه‌بوو! سەدام حوسەينيش ئەيزانى ئەندامى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی شیوعییه و لە ناوەوەش
سەرکردايەتى ڕێکخراوەکانى ئەکرد ، تا لە سلێمانیى درا
بەدەستەوە و گیرا و بێسەروشوێن کرا!
تۆ لە ژيانێکى نەرم و نيانى
کارى ئاشکراى حيزبییدا ڕۆژانت لە ئەوروپا و شام ئەبردە سەر
، ئيتر بۆ وا پێشانئەدەيت که کارى نهێنيت کردووە و نابێت
ئاشکرا بيت؟
لەوانەيە براده‌ر جەلال لە
کۆنگرەى چواريشدا ئامادە نەبووبێت ، لەبەرئەوەى نازانێت
کۆنگرەى چوار لە کوێ بەستراوە! ئەم برادەرە لەو کۆنگرانەى
که باسیان ئەکات ، ناوى لە هيچ کۆنگرەيەکدا نەبووە که
نوێنه‌ر ، یان ئەندامى ئاسایی و ڕه‌وای کۆنگرەکان بووبێت!
ئەم ئەندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌ی زۆر بە خه‌ستیی
گرتووە!
زڕئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی!
زۆر لە مێژە چۆنیه‌تى گه‌يشتن
به ئه‌ندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ، لاى زۆرينەمان لە
حيزبيى و غه‌يرى حيزبيى ، شاراوه نيه ، له ڕابوردوودا و
ئێستاش ، له ئاوخواردنه‌وه ئاسانتره!
سه‌رکردايه‌تى باڵاى حيزب
پێوه‌رى خۆيان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی که کێ بگات به کۆنگره و
بگات به پله‌ى ئه‌ندامیه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی! جه‌لال
ده‌باغ ئه‌و قۆناغه‌ى تاقيکردووه‌ته‌وه و پیايدا
تێپه‌ڕيوه و لە هەمووان شارەزاترە!
لە لاپه‌ڕه‌ی 19 ى "ڕەخنە نەک
کوتەک" دا پاساو بۆ کارى ناڕه‌وا ئەهێنێتەوە و ئەڵێت: (ئەم
"عەشەرەى موبشيرەيە" ئەمەيە: لەکۆنگرەى چواردا کە ئەبو
شوان ئامادەى نەبووە) کۆنگرە بڕيارى دا کە بايەخێکى گرنگ
بدرێ بە مەسەلەى کارى نهێنى و پاراستن تا ئەندامانى
کۆميتەى ناوەندى هەموويان لاى دەزگا داپڵۆسێنەرەکانى رژێمى
دکتاتۆر و فاشستى سەدام ئاشکرا نەبن، وەک کۆنگرەى دووەم
(کە خۆم تێيدابەشدار بووم) و کۆنگرەى سێيەم کە بە نيمچە
ئاشکرا لە بەغدا پێکهات (کە من تێيدا بەشدار بووم و بە
بڕيارى حيزب أستثناء کرابووم – واتا بواردراوبووم). بە
داخەوە لە دواى کۆنگرەى دووەم لە ئايارى 1970 چەند
هاوڕێيەک گيران يەکدوويەکيان گيران و يەکدوويه‌کيان
ڕاستيان گوت ، بەو هۆيەوە ڕ‌ژێمى تاوانکار توانى بگاتە
ناوەکانيان زۆر لە ئەندامانى کۆنگرەو نزيکى 40% لە
ئەندامانى کۆنگرە بە جۆرەها شێوە تيرۆر بکات. ئەمەش
زيانێکى يەجگار گەورەبوو. هەر لە بەر ئەوەبوو. کۆنگرەى
چوارەمى حيزب لە بنارى چياى کاروخ بڕيارى دا دە ئەندام
بکرێنە پاڵێوراوى کۆميتەى ناوەندى و جگە لە هاوڕێ عەزيز
کە ئەو کاتە سکرتێرى يەکەمى حيزب بوو هيچ کەسێک بۆى نەبێ
بيانناسێت. بۆيە هاورێ عەزيز بە بێ ناوئاشکراکردن لاى
خۆيەوە دە کەس ديارى دەکات و بە بريارى کۆنگرە کە باوەڕى
تەواوى بە هاورێ عەزيز دابوو بوونە پاڵێوراو بۆ ئەندامێتى
کۆميتەى ناوەندى جا ئەم کارە راستبێ يان هەڵە بە شێوەيەکى
شەرعى لە لايەن کۆنگرەى حيزبەوەبڕيار درا.(بۆ ئاگادارى
هەموان وەک لەسەرەوە باسم کرد من يەکێک نەبووم لەو دە کەسە
به‌ڵکو خۆم زۆر لە پێش کۆنگرەى چوارەمدا ئەندامى کۆميتەى
ناوه‌ندى بووم بەڵام تا کۆبوونەوەکەى ک.ن 1987 لە دۆڵە
کۆگا ئاشکرا نەکرا بووم...).
له ڕاستییدا له کۆنگره‌ى
چواردا من ئه‌ندام بووم و به کامێرای حیزبه‌وه وێنه‌ى
کۆنگره‌که‌شم ئه‌گرت ، نازانم چۆن جه‌لال وا ئه‌ڵێت!
جەلال دەباغ ڕاست ناکات!
کۆنگرەى چوار لە بنارى کاروخ ، واته لە باڵەکايه‌تى
نەبەستراوە! بەڵکوو له 10-11-1985 له "گوندى ڕاگوێزراوى
مه‌رگه‌وه‌ڕى سه‌روو (سنورى ده‌ستکردی نێوان ئێران - عێراق
- تورکيا) بەسترا.
ئەو شانۆگەریيەى نوسيویه‌تى
که بەشداربووانى کۆنگرەى دوو گيراون و لە 40% ى
بەشداربووانى کۆنگرەکە تێرۆرکراون! ئەوه سەد له سەد
درۆيەكى شاخدارە و تا ئێستا شتی وا نه‌بیستراوه!
ڕاستەوخۆ لە سويدەوە قسەم
لەگەڵ هاوڕێ بەهادين نورى کرد ، وتى نازانم جەلال
بەشداربووە لە کۆنگرەى دوو ، يان نا! به‌ڵام ئەو قسەيه‌ى
جەلال لە گرتنى 40% ى ئەندامانى کۆنگرەى دوو ، ڕاست نيە و
تاکە کەسێکمان له سه‌روبه‌ندی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا نەگيراوە
و تێرۆرنەکراوە!
له ڕاستییدا من به‌رپرسى
گەياندنى هاوڕێيان بووم ، لە بەغداوە بۆ کۆنفرانسى سێی
حیزبی شیوعی لە ساڵی 1967 دا که لە گوندى داربەسەر لە
ماڵى هاوڕێ عەلى مەولود بەسترا. هەروەها لە ساڵى 1970 دا
گەياندنى هاوڕێيان لە بەغداوە بۆ کۆنگرەى دوو ،
گەڕاندنەوەشيان بۆ بەغدا.
من بەرپرس بووم لە هەردوو ئه‌و
ئەرکە نهێنيیە پڕ مەترسيیەدا و زيانمان نەبووە و
سەرکەوتووبووين.
لەو سەرده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌که‌مدا چاپەمەنى نهێنى حيزبمان لە بەغدا
ئەبردبەڕێوە. ئه‌و سه‌رده‌مانه چاپەمەنى شاده‌ماری حيزب
بوو ، به‌تایبه‌تیی له بارودۆخى نهێنیدا. ئەو هاوڕێيەی
که لەو بوارەدا ئەو ئەرکەى پێئەسپێررێت ، بێگومان ئه‌بێت
سەد له سەد لە هەموو بوارە نهێنى و کارە سەختەکاندا
تاقيکرابێتەوە و جێی متمانه‌بێت.
لە ساڵانى 1965 تا 1971 هاوڕێ
بەهادين نورى لە بەغدا لە ئەرکى چاپەمەنى حيزب‌دا بەرپرسم
بووە و دوای ئەو ، زەکى خەيرى و پاشان عەزيز محه‌مه‌د لەو
ساڵانەی دواییدا.
ئەندامى کۆنفرانسى سێ و
کۆنگره‌ى دوو بووم ، لە هەموو ئەندامان زيادتر لە بەرچاو
بووم ، ئەى بۆچی نه‌گیرام ، یان نەکوژرام!
هاوڕێ جەلال ئه‌و کاته لە کوێ
بوو؟ ڕاست ناڵێت که گوایه دواى کۆنگرەى دوو ، زيان بە
هاوڕێيانى کۆنگرە کەوتووە ، ئه‌وه ته‌نیا له خه‌یاڵی
خۆیدا هه‌یه! لەو سەردەمە مەترسيدارەدا جەلال لە بەغدا
نەژياوە و ئەم ڕووداوانەى لە چ سەرچاوەيەکەوە بيستووە؟
ئەوە پيشەيەتى و پێى شەرمە ناوى سەرچاوە بهێنێت!
بۆ زانياریى هاوڕێيان ، بۆ
مێژوو ، لە گەياندنى هاوڕێيانى بەغدا و خوار بەغدا بۆ
کۆنفرانسى سێ و بۆ کۆنگرەى دوو ، زيانمان نەبوو ، بەڵام لە
هاتن و گەڕاندنەوەدا ، دوو جار گيراين ، لە ڕێگاى بەغدا ـ
که‌رکوک و هه‌ولێر ـ موسڵ ، ئەمانەم لەگەڵ بوو: هاوڕێيان
(عەزيز محه‌مەد ، زەکى خەيرى ، عامر عبداللە ، به‌هادين
نورى و عائدە ياسين) ، چۆن ڕزگاریشمان بوو! ئەوە چيرۆکێکە
، ناکرێت لێرەدا ئەو چيرۆکە بنوسمەوە ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت
به خۆهه‌ڵکێشان ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که جه‌لال ده‌رباره‌ی خۆی
نوسیویه‌تی ، بەڵام بەهادين نورى لە ياداشتەکانیدا
باسیکردووە و خوێنه‌ر ئه‌توانێت له‌وێدا بیخوێنێته‌وه.
جەلال ئەڵێت : کۆنگرەى سێ
نيمچە ئاشکرا بوو!
وا نيە! کۆنگره‌يەکى ئاشکرابوو
، لەژێر چادرێکى گەورەدا لە باخچەى ناو بارەگاى حيزبى
شيوعى عێراق له به‌غدا بە ئاگاداریى حيزبى بەعس کرا ، من
ئەندامى کۆنگرە بووم.
جەلال دەباغ لە کۆنگرەى سێ‌دا
نەبووە و بۆ ئەندامیه‌تى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی! ئەو
ئيدیعايانەى کە ئەڵێت "ئيستسنا" کراوم و لە هاوڕێ عەزيز
محه‌مه‌د بپرسن! ئەوا کەسايەتى هاوڕێ عەزيز ئاشکرائه‌کات
که وەک کەسێکى بێ دیسپلين ، وه‌ک دیکتاتۆرێک ، پلەى بەرزى
حيزبیى دابەشکردووە و دور لە ڕه‌وایه‌تی کۆنگرەکانه‌وه!
لە چ حيزبێکى غەيرى شيوعيشدا
ڕوويداوه که لە نێوان سێ کۆنگرەدا ، مرۆڤ هەر ئەندامى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بێت و کەسيش پێى نەزانيبێت ، لە عەزيز
محه‌مه‌د زيادتر!
جەلال کەسێکى شاراوە و نهێنى
نەبوو. ئەوە نه‌ریته لە هەموو کۆنگرەيەکدا که ئەندامانى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوو ، ڕه‌واییان نامێنیت و ئەبێت
دووبارە کۆنگرە ئەندامانى نوێ بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
هەڵببژێرێتەوە ، ئەوە ئەلف و بێى کارى کۆنگرەيە که ئه‌بێت
جه‌لال له هه‌موو که‌سێک زیادتر بیزانێت!
لە لاپه‌ڕه 19 دا ئەڵێت: من
زۆر لە پێش کۆنگرەى چوارەوە ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
بووم!
واته لە کۆنگرەى دوو ، سێ و
چوار ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بووە و کەس نەيزانيوە و
ئێکسپايەريش نەبووە! لە هيچ کۆنگرەيەکيشدا هەڵنەبژێرراوە و
ناوى لە ليستدا نەبووە و هەر ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیيش
بووە!
لە هەمان لاپەڕەدا ئەڵێت: (لە
1987 دا هاوڕێ عەزيز لە کۆبوونەوەى دۆڵە کۆگا ئاشکراى کردم.)!
خوێنەران .. هاوڕێيان .. ئایا
ئەمە مەتەڵە؟ ئەفسانەيە؟ خەوە یان خەياڵە؟ جەلال دەباغ بە
سەرکردە و قەواعيدى حيزبى ئەفرۆشێت! یان ئه‌وه
ئاشکراکردنی ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی شێوازی حیزبایه‌تییه که
سه‌رکرده عه‌بقه‌رییه‌کانمان ساڵه‌های ساڵ
په‌یڕه‌ویانکردووه و حاڵی حیزبیان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه!
گريمان بە ڕه‌واش ئەندامى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بووبیت ، دڵنيات ئەکەم هاوڕێيانمان
هەيە ئەندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی نەبوون و مێژووى
تێکۆشانیان زۆر درەوشاوەتر بووە لە مێژووی ئه‌و هه‌موو
ساڵانه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئەندامێک و دووانى کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی و مه‌کته‌بی سیاسی که وه‌ک کاسترۆ ، تا ته‌مه‌ن
و نه‌خۆشیی چۆکیان پێ دانه‌دان ، هه‌ر سه‌رکرده بوون و
ئێستاش هه‌ر دڵیان بۆی لێئه‌دات!
کۆنگره‌ى
چوار
سکرتێرى گشتیى حیزبی شیوعی لە
ناو کۆنگرەکەدا فه‌رمووى: ئه‌بێت ده هاوڕێ ببن به
ئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و
نابێت بخرێنه ده‌نگدانه‌وه!
نابێت بپرسن ئه‌وانه کێن!
ناويان چيیه!
پله‌ى حيزبيیان چيیه!
مێژووى تێکۆشانيان چۆنه!
بارى چينايه‌تیيان چۆنه!
مه‌رج نيه هه‌ڵبژێرابن بۆ
نوێنه‌رایه‌تی بۆ کۆنگره!
مه‌رج نیه له
کۆنگره‌که‌شماندا بن!
ئه‌وانه له ناو شاره‌کاندا
کارى نهێنى حيزبیى ئه‌که‌ن!
نابێت بناسرێن!
ئه‌م داوايه خرايه
ده‌نگدانه‌وه و به چه‌ند ده‌نگێکى که‌م به به‌ڵێ و له
چاوتروکاندنێکدا ئه‌و ده که‌سه به‌پێى ئه‌و داوايه ،
بوون به زڕئه‌ندامى کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی! لام وايه
ئه‌مه له کۆنگره‌ى هيچ حيزبێکدا له‌م دنيا پان و
به‌رينه‌دا ، وا نادرو‌ست ، ناديموکراتيى ، ناڕه‌وا و
نادادپه‌روه‌رانه ڕووينه‌داوه!
له دواى کۆنگره ، ده‌رکه‌وت
ئه‌و ده که‌سه کێ بوون! يه‌کێک له‌وانه جه‌لال ده‌باغ
بوو! ئيتر بوو به هه‌ڵا ، به‌ڵام کار له کار ترازابوو ،
هه‌رچى وترا بێ‌سود بوو. ئه‌مانه هه‌ندێکيان له
ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوون و هه‌يان بوو له ناو کۆنگره‌شدا
بوون ، بێ ئەوەى خۆيان به‌و که‌ینوبه‌ینه ئاگاداربن!
"ئەبو
لينا" يەکێک بوو لەو دە کەسە و له ناو کۆنگره‌که‌شدا بوو!
به‌ڵام "نەيزانيبوو"! که لەو دە کەسە مزەوەرەيە! بۆیه لە
کۆنگرەکەدا خۆى کانديدکرد بۆ ئەندامیه‌تى کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی ، لە دەرەوەى ليستى حيزب! بێگومان مه‌حاڵه به
ڕاده‌یه‌ک دەنگ به که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی لیستی حیزب بدرێت
که سه‌رکه‌وتووبن! ئه‌وه له ناو حیزبه‌کانی ناوچه‌که‌ی
ئێمه‌دا باوه!
لەبەرئەوەى که "تەحەداى"
ليستى حيزبى کردبوو! وەک بزنەکەى نانى شوانى خواردبێت ،
لێهات.
پێشتر هاوڕێ عه‌زیز ئاگادارى
هه‌موو دە کەسەکەی نەکردبوو! واته به هه‌موویانی
نەوتبوو! بۆیه ئه‌بو لینا "ته‌حه‌دا"ی لیستی حیزبی کرد.
پێنەوتنەکەشيان بەو مەبەستە بوو که لە دواییدا هاوڕێ
عەزيز "خاوەنى نەخشەکە!" ، به ئاره‌زووی خۆی ئه‌و
که‌سانه هه‌ڵببژێرێت و ته‌ته‌ڵه‌يان بکات که سه‌ربه خۆی
بن ، گوێڕایه‌ڵی بن ، نزیکبن لێیه‌وه ، یان ڕاستتر ،
"حاشیه"ی بن.
به‌و ده که‌سه ، هاوڕێ
عه‌زیز کۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه
ئه‌بوو!
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوانه
ئاشکرا بکرانايه ، بێگومان ئه‌بوو به مشتومڕی کۆنگره ،
چونکه هه‌ندێکیان (له ئه‌زه‌له‌وه!) و به "نهێنی"!
هه‌ر حاشییه بوون و مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی کادێران نه‌بوون
و ناسراوبوون و له لای زۆرینه ، وه‌ک به عه‌ره‌بیی
ئه‌وترا (مه‌نبوز) بوون! (کاکه جه‌لالی زمان‌زان ، دوایی
له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه ئه‌گرێت و وه‌ک ناوی شه‌هید
خوشکه (عه‌زبی) که له کتێبی پشتئاشاندا ناوی هاتووه و
به کوردیی نوسراوه ، ئه‌ڵێت ئه‌وه به (ذ) ئه‌نوسرێت
نه‌ک به (ز)! له‌وانه‌یه ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش بۆ خوێنه‌ران
بکێشێت و ئه‌و پیته‌شمان بۆ ڕاستبکاته‌وه!).
هاوڕێ عه‌زيز و لایه‌نگرانی ،
ئه‌و ڕاستيیه‌یان باش ئه‌زانى که ئه‌و کرده‌وه‌یه به
ناوى کارى نهێنى ناوخۆوه! کارێکى ناڕه‌وا و ناديموکراتيى
و لادان بوو له په‌يڕه‌وى ناوخۆى حيزب و پێشێلکردنى
پیرۆزیی کۆنگره!
هاوڕێ عه‌زيز محه‌مه‌د
ده‌رباره‌ی به‌رپرسیاریى خۆى و ئه‌ندامانى کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی له په‌یمانی به‌ره‌ى به‌عس له ساڵی 1973 دا
وتى: (زيانێکى گه‌وره و گرانمان به گه‌لى عێراق و
حيزبمان گه‌ياند ، لە سەروو بەرپرسياریى مه‌کته‌بی سیاسی و
کۆمیته‌ی ناوه‌ندییەوە ، من به‌رپرسى سەرەکیيم له‌و
نه‌هامه‌تيیه!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتى دەنگم
پێبدەنەوە! هەر هەموو بەرپرسانى خەتابار لەو نەهامەتيیە ،
ناویان له لیسته‌که‌ی حیزب‌دا دابه‌زێنرا و
کانديدکرانه‌وه بۆ سه‌رکردايه‌تى حيزب و ده‌نگيان
پێدرايه‌وه! ئایا ئه‌وه ڕاست بوو؟
ئەمەيە حەسەناتى کۆنگرەى
داتاشراو! هاوڕێ عه‌زيز محه‌مه‌د پێويستى به ده هاوڕێى
مسۆگه‌رى "ئه‌شهه‌دوبيلا" هه‌بوو که له کۆبوونه‌وه‌ى
کۆمیته‌ی ناوه‌ندییدا ده‌نگى پێبده‌نه‌وه بۆ
سکرتێریيه‌که‌ى! له کتێبى پشتئاشاندا ناوم لێناون
(عه‌شه‌ره‌ى موبه‌شيرە) ، جه‌لال ده‌باغ تا ئێستاش
شانازیى به‌و ناڕه‌واییه‌وه ئه‌کات! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که زڕئه‌ندامێکى بێ ده‌نگدان و ناڕه‌وای کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی بوو ، به فێڵ و چاوبه‌ستنی ئه‌ندامانی کۆنگره
، سه‌پێنران به‌سه‌ر کۆنگره‌که‌دا و بێ هیچ شه‌رمکردنێکیش
، ئه‌ڵێت به "نهێنی!" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بووه!
ماویه‌تی
 |