|

حكومه‌تی سوید 2 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن له
كوردستان ده‌كاته‌وه
رزگار
ره‌زا چوچانی/ سوید
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی
ئه‌و كوردانه‌ی له‌وڵاتی سوید ده‌ژین و ئێستا له‌كوردستانن
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوید كه بڕیاره له‌مانگی 9
ی ئه‌م ساڵ ئه‌نجامدرێت به‌هه‌وڵ و كۆششی په‌ڕله‌مانتارێكی
كورد له‌سوید حكومه‌تی ئه‌و وڵاته 2 بنكه‌ی ده‌نگدان
له‌كوردستان ده‌كاته‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ش به
سڤیلی راگه‌یاند مه‌به‌ستی له‌هه‌وڵه‌كانی زیاتر
تێكه‌ڵكردنی كورد و سویدییه‌كان بو‌وه و داواشی له‌و
كوردانه كرد كه له‌سویده‌وه چونه‌ته‌وه كوردستان
به‌شداری كارای ئه‌و هه‌لبژاردنه بكه‌ن.
مه‌حمود فه‌همی كه خه‌ڵكی
باشوری كوردستانه و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی سویده له‌و
باره‌یه‌وه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به سیڤیل وتی"7 ی مای
2010 سه‌فه‌رێكی كوردستان‌م كرد سه‌ردانێكی كونسولخانه‌ی
هه‌ولێرم كرد و چاوم به‌سه‌فیری سوید كه‌وت له‌به‌غدا
له‌باره‌ی نێوانی سوید و عێراق و كوردستان قسه‌مان كرد
دواتر باسی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌مان له‌سوید كرد و باسی
ئه‌وه‌یان كرد كه له‌به‌غداو هه‌ولێر سندوقی ده‌نگدان
داده‌نرێت منیش هه‌ستمكرد ره‌نگه بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه
له‌سلێمانین یان له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانین
هه‌ندێك بۆیان زه‌حمه‌ت بێت و پێشم باش بوو بنكه‌ی
ده‌نگدانی زیاتر له‌كوردستان هه‌بێت كه ده‌بێته هۆی
زیاتر تێكه‌ڵبونی كورد و سویدیه‌كان وتم بۆچی سندوقی
هه‌لبژاردن له‌سلێمانییش دانانێن كه زۆربه‌ی كورده‌كان
ئه‌وه‌ی له‌كوردستانی عێراقه‌وه دێنه سوید خه‌ڵكی
سلێمانین من به‌مه‌به‌ستم له‌وكاره ئه‌وه‌بووه
سویدیه‌كان زیاتر كورد بناسن نه‌ك ته‌نها له‌هه‌ولێر
له‌سلێمانیش به‌هۆی ئه‌و بنكه ده‌نگدانه‌وه لێكنزیكی
زیاتر دروست ببێت ئێستا له‌هه‌ولێر به‌س دوو كه‌س وه‌كو
سوید كار ده‌كه‌ن جه‌نابی قونسوڵ و سكرتێره‌كه‌ی ئه‌مویست
كارێكی زیاتر بكه‌م بۆ كورد تاسویدیه‌كان زیاتر بچنه
كوردستان و له‌سلێمانیش ئاڵای سوید هه‌ڵبدرێت ئه‌مه هه‌م
بۆكورد به‌ده‌رجه‌ی یه‌ك و هه‌میش بۆ سویدییه‌كان گرنگی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌دوای ئه‌وه‌ش كه گه‌ڕامه‌وه
به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا بووم له‌گه‌ڵ
سه‌فاره‌ت و قونسوڵ به‌ڵام ئه‌وان كاره‌كه‌یان پێ سه‌خت
بوو پێیان وابوو ده‌بوو زووتر ئه‌و پێشنیاره بكرێت دواتر
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و دائیره‌ی
هه‌لبژاردنی سوید قسه‌مكرده‌وه دوای ماوه‌یه‌ك پێیان
راگه‌یاندم كه موافه‌قه‌ت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه
كراوه".
مه‌حمود فه‌همی ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی سوید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه" ئه‌و كوردانه‌ی
له‌سوید ژیاون زۆر باش له‌گرنگی هه‌ڵبژاردن تێده‌گه‌ن و
هیوادارم له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌به‌شداری كارایان له‌ناو
خودی كوردستاندا سه‌ره‌نجی سوید رابكێشن به‌هه‌مان ئه‌و
شێوه‌یه‌ی كه له ناو سویددا پێگه‌ی خۆیان هه‌بووه له
هه‌لبژاردنه‌كان
بۆیه داوا ده‌كه‌م ئه‌و
كوردانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ر بكه‌ن یان ئه‌و
كوردانه‌ی كه له‌و كاته له‌كوردستانن ئیدی له‌هه‌ولێر
یان سلێمانی یان خانه‌قین یان دهۆك یان كه‌ركوك یان
هه‌رشارێك هه‌ن به‌هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌ی سوید هه‌یان
بو‌وه به‌شداری ئه‌و هه‌لبژاردنه بكه‌ن و بچن ده‌نگی
خۆیان بده‌ن منیش بۆ كورد و له‌خزمه‌تی ئه‌و كوردانه
ئه‌و هه‌وڵه‌مداوه كه رێگای دوریان بۆ نزیك بێته‌وه
ده‌بێت ئه‌و كورده به‌ڕێزانه‌ش له‌وێشه‌وه ئه‌وه بیری
سویدییه‌كان بهێننه‌وه كه كورد ئه‌گه‌ر له‌كوردستانیش
بێت ئه‌وه‌ی له سویده وڵاتی سویدی هه‌ر له‌یاده‌و
له‌وێشه‌وه ده‌یه‌وێت به‌شداری پرۆسه دیموكراسییه‌كانی
ئه‌م وڵاته بكات".
چاودێرێكی سیاسیش له‌سوید به
سڤیلی راگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی سوید به‌نسبه‌ت
په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد‌و سویده‌وه هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی
پۆزه‌تیڤه و بێگومان له‌خزمه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و
دوو وڵاته ده‌بێت دیسان لێره‌ش به‌م هه‌نگاوه حكومه‌تی
سوید ناوی عێراقه‌كه‌ی تر بۆ كوردستان دوو باره
ده‌كاته‌وه كه له‌هه‌موو عێراق یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدانی
هه‌یه‌و له‌كوردستان 2 بنكه‌ی ده‌نگدانی ده‌بێت، ئه‌و
په‌یوه‌ندیانه‌ش تاكو ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
كوردستانه‌وه زۆر مه‌نتقیانه هه‌نگاوی بۆ نراوه‌و ده‌كرێ
له‌داهاتووش كاری زیاتری بۆ بكرێت چونكه ئه‌ساسی
په‌یوه‌ندی ئه‌وروپا به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی بنه‌ما
ئابورییه‌كانه و كوردستانیش مه‌ودای باشی ئه‌و بنه‌مایه‌ی
هه‌یه له ئێستادا. |