|

لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق
باره‌گاكانی زێره‌ڤانی ده‌پشكنێت
نوچه‌نێت
لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق
باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ده‌پشكنن،
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌و پشكنینه
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشمه‌رگه‌كانی زێره‌ڤانییه، بۆ
ئه‌وه‌ی بخرێنه سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست
نوچه‌نێت كه‌وتووه، لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی حكومه‌تی
عێراق، ده‌ستیان به پشكنینی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ی
زێره‌ڤانی كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێرڤانی به نوچه‌نێتی وت "ئه‌و
پشكنینه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگادنی ئه‌و هێزه‌یه، بۆ
ئه‌وه‌ی بخرێنه سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی"، ئه‌م پشكنینه له
كاتێكدایه، كه پێشتر بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی
هه‌رێم، رایگه‌یاند بوو، كه ئه‌و هێزانه ناخرێنه سه‌ر
پۆلیسی فیدراڵی، له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا،
ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان وتی
"ئه‌و زانیارییانه دڵخۆشكردنی پێشمه‌رگه‌یه، چونكه
پارتی و یه‌كێتی به‌و به‌ڵێنانه هێزه‌كانیان راگرتووه. |