|

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ
نوچه‌نێت:
تا
ئێستا زیندانه‌كانی ئاسایشمان نه‌بینیوه به‌شێك له‌و
به‌ندیخانه‌ی كوردستان جێگه‌ی مرۆڤ نین
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی
مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند،
لیژنه‌كه‌یان تا ئێستا زیندانه‌كانی ئاسایشی نه‌بینوه و
هه‌ندێك له به‌ندیخانه‌كانیش وا وه‌سف ده‌كات، كه جێگه‌ی
مرۆڤ نین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان وتی "ئێمه
خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ نوسینه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌كه‌مان
سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ، بۆیه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كانی
شاری سلێمانیمان كرد و به نیازین سه‌ردانی
به‌ندیخانه‌كانی هه‌ولێریش بكه‌ین"، سه‌رگوڵ به‌ندیخانه‌ی
سه‌ربازگه‌ی سه‌لام له پارێزگای سلێمانی وا وه‌سف ده‌كات،
كه شوێنی مرۆڤ نیه، وتی "كه‌موكوڕی زۆرییان هه‌یه و له
رووی پێداویستی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌ندییه‌كانه‌وه،
جیگه‌یه‌كه به راستی جێگه‌ی مرۆڤ نیه".
سه‌رگوڵ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه تا
ئێستا لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئاسایشی
نه‌كردووه "هیچ زانیارییه‌كیشمان نیه له‌سه‌ر ئه‌و
زیندانانه"، سه‌باره‌ت به زیندانی نهێنی حیزبه
سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش وتی "ئێمه‌ش بیستومانه
له خه‌ڵك كه حیزبه‌كان زیندانییان هه‌یه، به‌ڵام تا
ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌شتووه، هه‌ر
كاتێك به‌ڵگه‌مان به ده‌ست گه‌شت، به‌دواداچونییان بۆ
ده‌كه‌ین". |