|

پارتی چاوه‌ڕێی سزادانی گۆڕانه
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لێدوان له‌سه‌ر گۆڕان له به‌رپرسه
حیزبه‌كانی خۆی قه‌ده‌غه ده‌كات
نوچه‌نێت:
هه‌ولێرٍ
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست
نوچه‌نێت كه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لێدوان له
به‌رپرسه‌كانی حیزبه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات سه‌باره‌ت به
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی
سیاسی پارتیش وتی، بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده
ناوی گۆڕان نه‌هێنرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی
كوردستانه‌وه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسی
ئه‌و حیزبه لێدوانی له هه‌موو به‌رپرسانی پارتی
قه‌ده‌غه‌كردووه، سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،
سه‌رچاوه‌كه وتی "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده باسییان نه‌كه‌ین
و تێكه‌ڵ به‌و موهاته‌راتانه‌ی گۆڕان نه‌بین،
بڕیارمانداوه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر گۆڕان نه‌ده‌ین"، هه‌ر
به‌پێی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره، پارتی چاوه‌ڕێی
سزادانی گۆڕانه، سه‌رچاوه‌كه وتی "ئێمه شكاتمان كردووه
له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه خستوویانه‌ته
په‌نای پارتی گوایه بڕی 250 هه‌زار دۆلار له داهاتی
نه‌وت ده‌بات، بۆیه چاوڕوانی ئه‌وه‌ین دادگا سزای
یاساییان بدات، بۆ هه‌ر قسه‌یه‌كیش كه‌له‌سه‌ر پارتی
بیكه‌ن، ئێمه رێگه‌ی یاسایی ده‌گرینه به‌ر". |