|

شاته شاتی راگه‌یاندنی حیزب و گه‌مه
بێماناكان
رێبوار ره‌زا چوچانی
مرۆڤ زۆرجار رووبه‌ڕووی گه‌مه‌گه‌لێكی
بێ‌مانا ده‌بێته‌وه، كوشنده‌ترین دۆخیش ئه‌وه‌یه، كه خۆی
ببێته یه‌كێك له هانده‌رانی ئه‌و گه‌مه بێمانایانه،
چونكه ئه‌و گه‌مانه، رێگه‌یه‌كن بۆ ئه‌حمه‌قاندنی مرۆڤ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سه له ماناكانی ئه‌و
گه‌مانه تێبگات و به ئاگاییه‌وه بڕیار بدات، كه ببێته
یه‌كێك له هانده‌ره‌كانی، ئه‌وه نه‌ك ده‌بێته به‌شێك
له هه‌وڵه‌كان بۆ ساده‌كردنه‌وه‌ی مرۆڤ له رووی
تێگه‌شتنه‌وه، به‌ڵكه خۆیشی ده‌بێته یه‌كێك له‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ماشێنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
به‌لای گێلكردنی مرۆڤه‌وه بسوڕێنن، له‌و كاته‌شدا ده‌بێت
هه‌میشه له په‌راوێزی دۆگماییه‌وه لێیان بڕوانین و ئه‌م
جۆره روانینه‌ش بۆیان بكه‌ینه شوناسی
به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی ئه‌و به‌شه‌رانه.
گه‌مه بێماناكانی ئه‌م قۆناغه‌ی
ئێستا، بریتییه له‌و هاتو هاوارانه‌ی راگه‌یاندنی حیزب،
كه هه‌ندێكجار هه‌ندێك ده‌سته‌واژه و درووشم ده‌ئاخنن
به گوێماندا، له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیكێكدا یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆ
نمونه، پارتی خۆی به خاوه‌نی پێشمه‌رگه ده‌زانێت و نازی
ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا ده‌كات، حیزبێكی شۆڕشگێڕ بووه و
سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كردووه و سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوو
ده‌كاته موڵكی خۆی، له كاتێكدا پارتیش یه‌كێك بوو له‌و
هێزانه‌ی كه شوناسی پێشمه‌رگه‌یان له پارێزه‌ری خاك و
وڵات و نیشتیمان و هێما و سیمبوولی شۆڕشه‌وه، بچوك
كرده‌وه بۆ شوناسێكی حیزبیانه و گوێڕایه‌ڵی حیزب، كه تا
ئێستاش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا، پێشمه‌رگه له‌ژێر
فه‌رمانی حیزبدایه و هه‌تا له فه‌رمانگه حكومییه‌كانی
بن ده‌سه‌ڵاتی پارتی به كه‌فیلیش وه‌رناگیرێن!!!
هه‌رچی یه‌كێتیشه، بانگه‌شه بۆ
ئه‌وه ده‌كات، دیسانه‌وه سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌وان ده‌بێت
و ئاغای تاڵه‌بانی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار، وه‌ك
بڵێی ئه‌م سه‌رۆك كۆماره كورده‌ی ئێستا، هه‌ر خه‌ریكی
به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی بێت بۆ خزمه‌تی میلله‌ت، كه ئه‌م
سه‌رۆك كۆماره، تا ئێستا ته‌نها و ته‌نها بڵاو كردنه‌وه‌ی
بیری عێراقچێتی نه‌بێت، هیچ شتێكی تری نه‌كردووه كه
شایانی باس بێت!!
هه‌ر له ئێستادا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنییان كردۆته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تایه‌كی باش داده‌نرێت،
به‌ڵام ده‌بێت ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باكگراودنی
هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ئایا كه‌سانێك تا
دوێنێ له ده‌سه‌ڵاتدا بووبن، ئێستا ده‌توانن به‌رگی
گه‌نده‌ڵی له‌به‌ری خۆیان دابكه‌نن و ببنه ئه‌نتی
گه‌نده‌ڵی؟!
له هه‌مووی سه‌یر تر، بانگه‌شه‌كانی
كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، ئه‌و حیزبه ئیسلامییه به‌رپرسێكی
خۆیان له ئه‌وروپاوه هێناوه‌ته‌وه و كاندیدییان
كردووه، دروشمی ئه‌و كاندیده ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و
ده‌نگی پێبده‌ن، ده‌بێته نوجه‌یفی كورد!! وه‌ك ئه‌وه‌ی
نوجه‌یفی، یه‌كێك بێت له‌و كاراكته‌رانه‌ی كه هه‌وڵی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌های به‌شه‌ری بدات بۆ خه‌ڵكی موسڵ، یان
یه‌كێكی تر له كاندیده‌كانی ئه‌و لیسته، هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێنه‌ده‌ن، له قیامه‌ت
شكات ده‌كات، وه‌ك ئه‌و نوێنه‌ری خودا بێت له‌سه‌ر رووی
زه‌وی!!
له لایه‌كی تره‌وه، لیستی یه‌كگرتووی
ئیسلامی، هونه‌رمه‌ندێكی كاندید كردووه و ده‌یه‌وێت له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رووبه‌ڕووی هێزه عه‌ره‌به‌كان
ببێته‌وه و هه‌ر به چه‌قه‌نه‌یه‌ك سنوری كوردستان هه‌تا
حه‌مرین ببات!!!
ئه‌گه‌ر له‌م دروشمانه‌وه سه‌یری
به‌رنامه و كارنامه‌ی هێزه سیاسییه‌كان بكه‌ین، ده‌بینین
جگه له درووستكردنی دۆخێكی پڕ له شێواندنی كه‌سێتی مرۆڤ
و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بیر كردنه‌وه‌ی مرۆڤ و گه‌مه كردن
به عه‌قڵیه‌تی مرۆڤی كورد، هیچ مانایه‌كی تر نادۆزیته‌وه
بۆ ئه‌و دروشمانه، چونكه هێزه سیاسییه‌كان و
كاراكته‌ره سیاسییه‌كان، پسپۆڕییه‌كی بێوێنه‌یان هه‌یه،
له سه‌ندنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه له مرۆڤ و گه‌مه كردن به
عه‌قڵی مرۆڤ و رێكخستنی ئاپۆڕا جه‌ماوه‌رییه‌كان، كه له‌و
ئاپۆڕایانه‌دا، تاك هیچ مانایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه،
ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاپۆڕاكاندا وه‌ك ئه‌وان بیر نه‌كاته‌وه،
ئه‌وا هه‌رزوو ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی ئاپۆڕاچییه‌كان.
مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی وه‌ك ئاپۆڕاكان بیر
بكاته‌وه، پێویسته وه‌ك تاك له رووداو و دۆخه باو و
ناباوه‌كان تێفكرێت، چونكه خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ئاپۆڕادا،
خۆ به دوور گرتنه له تاكبوونه‌وه و گومانه‌كان، ئه‌و
دۆخه‌ش به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی، هه‌میشه نه‌گبه‌تی
بۆ مرۆڤه‌كان پێ بووه، چونكه دۆخی كۆیلایه‌تی و
چه‌قبه‌ستوویی و دۆگمابوون، له زۆرجار له هه‌ناوی
ئاپۆڕاكانه‌وه درووست ده‌بێت.
ئَێمه ئێستا له ناو دۆخێكی پڕ له
هات و هاوار و شاته شاتی راگه‌یاندنه‌كاندا گوزه‌ر
ده‌كه‌ین، شاته شاتێك، كه زۆر جار سنوری هه‌موو
ئه‌خلاقێكی سیاسی تێده‌په‌ڕێنێت و شه‌ڕه‌كانی ناوخۆمان بیر
ده‌هێننه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه، هێزه سیاسییه‌كان
ده‌یانه‌وێت به به‌ڵێنه وه‌همییه‌كانیان، وێنای
ژیانێكمان بۆ بكه‌ن، كه ئیتر هه‌رچی نه‌هامه‌تییه له
بیرمان ده‌چنه‌وه و موژده‌ی ژیانێكی فیرده‌وس ئاسامان به
گوێدا ده‌ده‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی سیاسی، به‌ڵێنی
به فیرده‌وسكردنی ژیانی پێ‌بوو، له هه‌ناوی خۆیدا
باوه‌ڕێكی دۆزه‌خیانه‌ی هه‌ڵگرتووه و له هه‌ر دۆخێك‌دا،
ژیان ده‌كاته‌وه به دۆزه‌خ.
رۆژگارێك كه هه‌رچی به‌رپرس و پرس
پێكراوی ئه‌م هه‌رێمه، دووره په‌رێز له گه‌ل بڕیارییان
له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌ل ده‌دا، رۆژگارێك كه هه‌رچی
سیاسییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه، دوور بوون له
گه‌ڕانه‌وه‌ی شوناسی ئینسانبوون بۆ ئینسان و هه‌رچییان له
ده‌ستهات كردیان له پێناو شكاندنی كه‌رامه‌تی ئینسانی
ئیسانه‌كان، رۆژگارێك هه‌موومان له به‌رده‌م له
ژێرپێنانی كه‌رامه‌تی ئینسانی ئه‌م هه‌رێمه، به دوای
دۆزینه‌وه‌ی شوناسێكه‌وه وێڵ بووین، هه‌تا ماناكانی
ئینسانبوون و وجود و نه‌ته‌وه و نیشتیمانمان لا قوڵتر
بكاته‌وه، به دوای شوناسێكه‌وه وێڵ بووین، تا ماناكانی
نیشتیمانمان بۆ دیار بخات، كه‌چی خۆمان له ناو
بێموبالاتكردنی ئینسان و كوشتن و ئه‌تك كردنی ئابڕووی
ئینسانی و شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی دین و شه‌ڕی حیزب و شه‌ڕ
مانه‌وه‌ی پیرۆزی و شه‌ڕی مانه‌وه‌ی كورسی و شه‌ڕی
سوككردنی یه‌كتر و شه‌ڕی مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسییه
خوا پێداوه‌كاندا بینییه‌وه، رۆژگارێك كه باوك بۆ
سه‌ركه‌وتنی نیشتیمان و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی هه‌وڵی ده‌دا و
خۆی به كوشتدا، كه‌چی ئابڕووی خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌ی له
ناو ئه‌تك كردن‌دا رابردوویان ئه‌به‌خشییه‌وه،
سه‌ركرده‌یه‌ك نه‌بوو بڵێ ده‌بێت میلله‌ت له پیش هه‌موو
شتێكه‌وه دابنێین، رۆژگارێك هه‌رچی خێر و بێری ئه‌م
وڵاته هه‌یه، بۆ جه‌نگاوه‌رانی بیروباوه‌ڕه حیزبییه‌كان
خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێ‌نرخ بوو لای گه‌وره‌كانی
ئه‌م وڵاته، هاوڵاتی بوو، هاوڵاتی هه‌میشه وه‌ك مێگه‌ل
سه‌یر ده‌كرا، ئێستاش كه قۆناغه‌كه گۆڕاوه و باهۆزی
دیموكراسی هه‌رێمیشی گرترته‌وه بۆیه ناچاری وای
لێكردوون، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای جه‌ماوه‌ر و هاوڵاتی به
سه‌نگی مه‌حه‌ك بزانن، بۆ مانه‌وه‌ی شكۆ و هه‌یبه‌تی
خۆیان، ئه‌مه‌ش له‌و ئیزدیواجییه‌ته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت، كه هه‌میشه هێزه سیاسییه‌كان وێنای خۆیانی
پێده‌كه‌ن، چونكه هیچ كاتێك هێزه سیاسییه كوردییه‌كان
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیدا، به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبایه‌تییان فه‌رامۆش نه‌كردووه و هه‌میشه
به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حیزبایه‌تی خۆیان، خستۆته پێش
به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانه‌وه، كاتێكیش باس له كاركردن
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، وێنای دۆخێك
ده‌كه‌ن، كه لێورێژه له كۆمیدیایه‌كی ره‌ش، چونكه له
ئه‌زه‌له‌وه شه‌ری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌موو به‌ها
ئینسانییه‌كانی لای هێزه سیاسییه‌كان كاڵ كردۆته‌وه. |