|

دانیشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و خیانه‌تی
مامۆستا عه‌لی باپیر
ئیسلامییه‌كانی كوردستان و ئێرانیزم به‌شی چواره‌م
نوچه.نێت
م. كرێكار
ئاماژه‌م به‌وه كرد كه
مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ر له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌وه
له 1987 تا راپه‌رین كه‌واسووری پێش له‌شكری رابیته
كۆنه‌كان بوو كه مامۆستا شێخ محمدی به‌رزنجی و مامۆستا
عبدالرحمانی نه‌وره‌سی و مامۆستا شێخ سددیق و مامۆستا
مه‌لا مه‌حموودی ئازادی و مه‌لا سه‌لمان و مه‌لا
عبدالقادری برایه‌تی بوون ، ئه‌مان موفره‌داتی كۆنه‌قینی
له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی رابیته‌یان ده‌جوو، ئاسان
ده‌یانكرده زاری مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه‌و ئه‌میش
ده‌یكرده بنێشته خۆشه! كه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی
ده‌بوو، مه‌لا سه‌لمان و مامۆستا عبدالقادری برایه‌تی و
مامۆستا مه‌غدیدی ره‌حمه‌تی له هه‌مان شوێنی دووری
مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه ده‌هاتنه سه‌ركردایه‌تی له
سنه، ئه‌و نه‌ده‌هات! هه‌موو كۆده‌بوونه‌وه ته‌نها ئه‌و
غائیب ده‌بوو! تا كێشه‌ی نێوان سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا
عه‌لی باپیر‌و هاوبیرانی به ڕاده‌یه‌ك گه‌وره‌بوو، كه‌س
نامه‌ی كه‌سی نه‌ده‌خوێنده‌وه .. له نامه‌كانی قووڵه
هه‌رمێشیدا دیاره كه ئه‌وه‌نده له خۆی رازی بوو كه
به سیفه‌تی ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی مامۆستا مه‌لا
عوسمانی ڕه‌حمه‌تی نه‌ده‌دواند! زۆر جار ده‌یووت ئه‌م
مه‌لایانه ئه‌گه‌ر بۆ عیلمی شه‌رعی لێبڕانه زۆر چاكتر
ده‌بوو، هه‌مووشمان به‌ڕێزه‌وه سه‌یریانمان ده‌كرد..
منیش ئه‌و كاته كه هه‌ر
به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان له ئۆدروگاكان و
نوسینه‌گه‌كاندا ده‌گه‌رام و ناكۆكیه‌كانم لا ئاسانتر
ده‌كردن و قسه‌ی هیوابه‌خشانه‌ی گه‌شبینیم بۆ هه‌موان
ده‌كرد، وویستم ڕه‌نجێكی تر به جۆرێكی تر بۆ لێك
نزیكبوونه‌وه بخه‌مه گه‌ڕ، به‌سه‌ر هه‌مواندا گه‌ڕام و
گوێم له هه‌موو لایه‌كیان گرت، چه‌ند جار چوومه خزمه‌ت
مامۆستا شێخ محمدی به‌رزنجی و ماڵی مامۆستا نه‌وره‌سی و
ماڵی كاك كامیلی حاجی عه‌لی و ده‌چوومه‌وه ماڵی مامۆستا
مه‌لا عه‌لی ڕه‌حمه‌تی و هه‌روه‌ها خزمه‌ت ڕابه‌ری
ڕه‌حمه‌تی، سه‌فه‌رم ده‌كرده‌وه بۆ سه‌رده‌شت و مامۆستا
عه‌لی باپیر‌و مامۆستا مه‌غدیدی ڕه‌حمه‌تی و مه‌لا سه‌لمان
و مامۆستا عبدالقادری برایه‌تیم ده‌بینی، به‌سه‌ر هه‌موو
نوسینگه‌و هێزه‌كاندا ده‌گه‌ڕام ، گوێم له هه‌مووان
ده‌گرت، زۆر له ڕابیته‌كان گله‌ییان له نه‌بوونی سنوری
ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و مافیان هه‌بوو، كه مامۆستا مه‌لا
عه‌لی ره‌حمه‌تی هه‌مووی لای خۆی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردبوو،
سه‌ركردایه‌تیش قه‌ناعه‌تی وا بوو كه ئێران ژێر
زه‌مینانه ئه‌مانه ده‌جووڵێنێت و ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه
وه‌كو ڕابیته‌ی كۆنی لێ بێته‌وه‌و ئه‌رك و فه‌رمانی ئێران
وه‌كو پاسدارێك ڕاپه‌ڕێنێت! بۆیه هه‌ر بڕیارێك له
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌مووانیش ده‌رده‌چوو، ڕێزی
نه‌ده‌گیراو ده‌پووكایه‌وه، هه‌ردوولا له بێ ئیشیدا به
مللامنێی یه‌كتره‌وه خه‌ریك بوون، هه‌ر یه‌كه له‌و
لایه‌نه‌ش ده‌یوویست من ڕاكێشێته ته‌ره‌فی خۆی.
له ناو هه‌ردوو لایه‌نی
سه‌ركردایه‌تی و ڕابیته كۆنه‌كاندا زۆر كه‌س هه‌بوون كه
حه‌زیان له چاكسازیی بوو، هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵیان به‌و
جۆره ده‌دا كه پێی وابوو به‌به‌رهه‌متر ده‌بێت، منیش
ئه‌و دووساڵه‌ی 1988 و 1989 ده‌رسی په‌روه‌رده‌یی و
چاوكردنه‌وه‌ی زیاتر‌و پشوودرێژیم به هێزه‌كان
ده‌ووته‌وه، كه بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موویاندا
ده‌گه‌ڕام، ئیتر له كۆتایی 1989 دا گه‌یشتمه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه خه‌ڵكانێكی دڵسۆز له سه‌ركردایه‌تی و
كادیری وه‌سه‌ت قه‌ناعه‌تیان به بۆچوونی من كردووه، به
تایبه‌ت له‌وه‌دا كه ده‌مووت زۆرینه‌یه‌ك بۆ تین و فشار
له‌سه‌ر ناكۆكه‌كان پێك بهێنین و نه‌كه‌وینه هیچ
لایه‌نێكی ململانێكه‌وه، تابتوانین پارسه‌نگی
بزوتنه‌وه‌كه ڕاگرین و گه‌نجه‌كانمان بێ ئومێد نه‌بن ..
جه‌وله‌یه‌كی ترم بۆ لای
هه‌موویان كرده‌وه‌و هه‌ندێكیانم بۆ دانیشتنێكی نهێنی (
كه له سه‌رده‌شت بیگرین ) بانگ كرد، كه له‌وێ به تێر‌و
ته‌سه‌لی باس له هه‌موو وورده‌كاریه‌كان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر
بۆمان لوا نه‌خشه‌یه‌كی عه‌مه‌لی داڕێژین .. ئیتر به
ره‌سمی هاتمه سنه بۆ خزمه‌ت سه‌ركردایه‌تی و خوا
حافیزه‌م كرد كه به‌ره‌و پاكستان ده‌گه‌ڕێمه‌وه ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه
حسابی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه ئیتتیلاعات به‌دوامدا بێت و
بیه‌وێت بزانێت له كوێ ده‌بم و ده‌چمه كوێ، جلی
مه‌لایه‌تیشم له‌به‌ردابوو، به‌ڵام وه‌كو نه‌فه‌ر له
گه‌راجی سنه‌وه له‌گه‌ڵ برایه‌كی پێشمه‌رگه‌ی خۆماندا
سوار بووم بۆ تاران، له رێی كه‌ره‌ج دابه‌زین و به
سه‌یاره‌یه‌كی تر چووینه تاران، چووینه ئه‌و ماڵه‌ی
به‌كرێمان گرتبوو، كه خێزانێكی خۆمانمان له‌وێ دانابوو،
جێی زۆر شتی ته‌زویراتمان بوو، ڕیشم كورت كرده‌وه‌و ڕه‌سمی
نوێم گرت و شه‌و له‌وێ هه‌وێ و به‌رگی عبورێكی ته‌زویریان
بۆ كردم و به‌یانی به چاكه‌ت و پانتۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ
برایه‌كی تردا هاتم بۆ سه‌رده‌شت.
له شوێن و كاتی دانیشتنه‌كه
ئه‌م به‌ڕێزانه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووین:
ـ له سه‌ركردایه‌تیه‌وه :
مامۆستا عه‌لی باپیر، كاك كامیلی حاجی عه‌لی، مامۆستا
مه‌غدیدی ره‌حمه‌تی، مامۆستا عبدالقادری برایه‌تی، و من..
ـ له هێزی حه‌مزه‌وه
: مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر.
ـ له هێزی
ئازادیه‌وه:مامۆستا ئه‌حمه‌دی سینه‌مۆكه ڕه‌حمه‌تی خوای
لێ بێت .
ـ له هێزی شافیعیه‌وه
مامۆستا سه‌لمان .
ـ له هێزی حه‌سه‌ن به‌نناوه
:كاك عبدالره‌حیمی فه‌ره‌ج ئاغا‌و كاك مه‌روانی سلێمانی .
ـ له ڕابیته كۆنه‌كانه‌وه :
كاك سه‌عد قاره‌مان و ( وابزانم كاك جه‌مال ئه‌شره‌ف ) .
ئه‌وه‌ی ئێستا له بیرمه ئه‌م
دوازده كه‌سه له‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌شتدا
كۆبووینه‌وه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنمان دا كه ئه‌م
دانیشتنه بۆ جیابوونه‌وه له بزوتنه‌وه نیه، پاشان
ده‌ستمان خسته سه‌ر قورئان و په‌یمانمان به خوا‌و پاشان
به یه‌كتریدا كه به نهێنی بمێنێته‌وه‌و كه‌س هیچ شتێكی
لای كه‌س نه‌دركێنێت. ( خۆشم ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئاوا
ده‌یگێڕمه‌وه ) .
دوای ئه‌م عه‌هدو په‌یمانه
قورسه هه‌ر یه‌كه‌مان به ئازادی و كاتی ته‌واوه‌وه
خاڵه ناوكۆیی و لاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌مان خسته ڕوو،
دانیشتنه‌كه سێ رۆژی خایاند، باسمان له داڕششتنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌ی سیاسی و رێكخستن و ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی نوێ
كرد، ئینجا هاتینه سه‌ر تاوتوێ كردنی كاروباری دارایی كه
مووچه‌و پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌كان و هاتوچۆو كتێب و
مه‌سروفاتی سێ مانگی چالاكی خۆمان كه هیچ له
سه‌ركردایه‌تی داوا نه‌كه‌ین چه‌ندی پاره ده‌وێت ؟!
هه‌موویمان داڕشت و زانیمان كه ده‌بێت مانگی لانی كه‌م
یه‌ك ملیۆن تومان بوجه‌مان هه‌بێت ، ئه‌و كاته ئه‌و بڕه
پاره‌یه ده‌یكرده
ده هه‌زار دۆلار .. من كه
له‌و سێ رۆژه‌دا هه‌شت سه‌عات قسه‌م كردبوو، هه‌مووشی له
سه‌ر 8 شریتی ته‌سجیل تۆمار كرابوو، په‌یمانی هێنانی
پاره‌كه‌م گرته ئه‌ستۆ، چونكه دڵنیابووم كه دكتۆر
عبدالله عه‌ززامی ڕه‌حمه‌تی كه سووكه واده‌یه‌كم لێ
وه‌رگرتبوو ، یارمه‌تیمان ده‌دات ..
دوا جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان
دایه‌وه كه ئه‌م كاره‌مان تا سێ مانگ بێت بۆ دروست كردنی
تین و فشاری گۆرانكاریی بێت له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی نه‌ك بۆ
جیابوونه‌وه، جه‌ختیشمان سه‌ر له نوێ له پاراستنی نهێنی
دانیشتنه‌كه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كرده‌وه ..
له كۆتاییدا پێش هه‌ستان و
ڕۆیشتنه‌وه‌ی من مامۆستا مه‌غدیدی ڕه‌حمه‌تی ووتی : باشه
ئه‌م كاره‌ی ئێمه نابێت ئه‌میرێكی با به‌شێوه‌ی كاتیش بێت
هه‌بێت ؟ كه‌وتینه‌وه باسی ئه‌میرێتیه‌كه كه ئێستا هیچ
زه‌رووری نیه، به‌ڵام ڕای زۆرینه‌یان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه ئه‌میرێك به شێوه‌ی كاتی دابنرێت، ئێستا هه‌ڵیبژێرین
و دوای هه‌فته‌یه‌ك به خۆمان و به كه‌سه متمانه
پێكراوه‌كانی شوێن كه‌وتووی خۆمانی بناسێنین .. كاك كامیلی
حاجی عه‌لی مۆرێكی سه‌ركردایه‌تی پێ‌بوو، به قه‌ده‌ر
ژماره‌ی خۆمان وه‌ره‌قه‌ی مۆركراوی ئاماده كرد‌و دایه
ده‌ستمان كه هه‌ر یه‌كه‌مان ناوێك بۆ ئه‌میرێتی كاتیی
بنووسین، منیش ناوێكم نووسی و خوا حافیزه‌م لێ كردن و
رۆیشتم ..
دوای 52 سه‌عات سه‌فه‌ر
گه‌یشتمه‌وه شاری كوه‌یته‌ی پاكستان و ئه‌و شه‌وه له
ماڵی برایه‌ك پشوویه‌كم دا‌و سی و شه‌ش سه‌عاتی دیكه
به‌رده‌وام بوومه‌وه تا گه‌یشتمه‌وه ماڵی خۆم له
پیشاوه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ماندوو بووبووم تا سێ ڕۆژ
نه‌متوانی بچمه مزگه‌وتیش ..
دوای كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان
و هه‌ڵاوێردنی له‌به‌ر چاوی ئه‌و برایانه ده‌رچوو بوو كه
زۆرینه‌یان منیان به ئه‌میری كاتیی دانابوو! ئه‌مه‌ش
شۆڕشێكی تووڕه بوونی له دڵی مامۆستا عه‌لی باپیردا دروست
كردبوو .. دواتر وامان بۆ ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك برا
به‌ڵێنیان پێ دابێت كه ئه‌و بكه‌نه ئه‌میر، ئه‌ویش هه‌ر
ئه‌و زۆرانبازیه‌ی له‌سه‌ردا بوو كه به‌رامبه‌ر به
سه‌ركردایه‌تی ده‌یكرد، ئێمه‌ش له‌و دانیشتنه
به‌رفراوانه‌دا نه‌خشه‌ی چاكسازیمان داڕشت، نه‌ك كۆده‌تا،
ووتمان بێ په‌راوێز كردنی كه‌س، به سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێین
ئه‌وه سێ مانگه خۆمان خۆمان به‌خێو كردووه و خۆشمان
ئاراسته ده‌كه‌ین و كاروباری لیژنه‌كانمان به چاكی
ده‌ڕوات، ده‌ی سا گۆڕانكارییه‌ك با ببێت، بۆیه
له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و برایانه ڕای خۆیان گۆڕیبێت،
پاشان منیش وه‌كو مامۆستا عه‌لی باپیر له‌مێژ بوو
هه‌ندێكیانم له نزیكه‌وه ده‌ناسی .. به‌ڵام به
داخه‌وه، مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ڵوێستێكی زۆر دژواری نا
..
مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ر كه
زانیبووی خۆی به ئه‌میر ده‌رنه‌چووه‌و من دانراوم، زۆر
تووڕه بووبوو، یه‌كسه‌ر چوو بووه سه‌ركردایه‌تی له سنه
و ووتبووی : "كرێكار خیانه‌تی كردووه‌و من كه‌شفم كردووه
" !! ئیتر ناوه‌كانیشی دركاندبوو كه كێ و كێ
كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی
له‌به‌رده‌می سه‌ركردایه‌تی و كۆنه ڕابیته‌كاندا ئیحراج
كرد .. هه‌رچه‌نده نه سه‌ركردایه‌تی نه مامۆستا شێخ
محمدی به‌رزنجی و مامۆستا نه‌وره‌سی و ئه‌وانی دیكه
باوه‌ڕیان به مامۆستا عه‌لی باپیر نه‌كرد كه له‌وه‌دا
ڕاستگۆ بێت كه ده‌ڵێ : خیانه‌ته‌و من كه‌شفم كردووه "
سه‌ركردایه‌تی مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی و مامۆستا
مه‌لا عه‌لی ڕه‌حمه‌تی و مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی
ڕه‌حمه‌تی كه‌سیان باوه‌ڕیان پێ نه‌كردبوو .. هه‌موو پێیان
ووتبوو ئه‌گه‌ر به خیانه‌تت بزانیایه له یه‌كه‌مین
ڕۆژدا ئه‌و هه‌واڵه‌ت ده‌داینێ نه‌ك دوای سێ رۆژی
دانیشتنه‌كه‌و به ئه‌میر هه‌ڵنه‌بژاردنت!
ئیتتیلاعاتیش سێ كه‌س له‌و
برایانه‌ی منیان له هێزی حه‌سه‌ن به‌ننا گرت و ناچاری
كردن ئه‌و هه‌شت شریته‌ی قسه‌كانی منیان ته‌سلیم كه‌ن!!
به هه‌ر حاڵ من تازه
گه‌یشتبوومه‌وه پیشاوه‌رو له خه‌می پاره‌په‌یدا
كردنه‌كه‌دا بووم، كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان دامێ، شتێكی ناخۆش
بوو، تاساندمی، چونكه ئه‌میرێتی كۆڕ‌و كارێكی وا شتێكی
ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بوو، لاشمان گرنگ نه‌بوو، بۆیه به
درێژایی سێ رۆژ دانیشتن باسمان نه‌كردبوو، به‌ڵام ئه‌م
پیاوه بۆچی ئه‌مه‌ی كرد؟! باشه بۆچی نه‌ده‌بوو كه‌مێك
سه‌بری بگرتایه تا منیش هه‌واڵه‌كه‌م پێ ده‌گه‌یشت و ئه‌و
برایانه‌م قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كرد كه با ئه‌و ئه‌میر بێت و
بێ خه‌م بێت! به‌ڵام دیاره حه‌زی ئه‌میرێتی وه‌كو خرۆكه‌ی
سوور له خوێنیدایه، مه‌گه‌ر ئێستا خۆی بۆمانی
ناگێڕایه‌وه كه : " به منداڵیش كاك حه‌سه‌ن بابه‌كرو
ئه‌وان منیان ده‌كرده سه‌ر تیپی تۆپانێ " !! جا ئه‌گه‌ر
ته‌سه‌ور بكه‌ین كه ئه‌م موالیدی 1961 ه و مامۆستا
حه‌سه‌ن بابه‌كر له‌م به‌ته‌مه‌نترو هه‌ردووكیان له
گوندێكی پشده‌ری ئه‌و زه‌مانه‌دا گه‌وره بووبن و ئێستاشی
له‌گه‌ڵدا بێت هیچیان نازانن تۆپانێ بكه‌ن، ده‌بێ كێ و چۆن
چاوه‌ڕێی گۆڵی لێ كردبن كه له به‌رامبه‌ره‌كانمانی
بكه‌ن! ئاخر له منداڵیه‌وه ئاوا هێناویانه بۆیه گۆڵیان
له خۆمان كرد‌و دۆڕاین!!.
له
ئه‌رشیفی گۆڤاری رێگا به‌هاوكاری كاك ماكوان كه‌ریم
خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاره‌كه.. |