|

گۆڕان و رێكخستنی نهێنی
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له‌پشت ره‌وایه‌تی دانه به خۆی بۆ
رێگه‌گرتن له كاركردنی لایه‌نی تر عه‌قڵێكی فاشیانه‌یه
بۆ ده‌سه‌ڵات مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه
هێزێكی سیاسی له بیری ئه‌وه‌دا بێت جۆرێك له كاری
رێكخستنی نهێنی له هه‌ندێك ناوچه‌دا بكات
بۆ
جوڵانه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت ده‌نگێكی ئازا و بڵندی هه‌مو
كه‌سه گۆڕانخواز و ریفۆرمیسته‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت كارێكی
ناڕه‌وایه په‌نا بۆ رێكخستنی نهێنی ببات
تایبه‌ت
به نوچه.نێت
عه‌دنان
عوسمان
نوسه‌رو
ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان
ماوه‌یه‌كه قسه له‌سه‌ر بون
وه‌یان دروستكردنی رێكخستنی نهێنی ده‌كرێت، پێم وایه ئه‌و
هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌ی پاش شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت
عوسمان به‌رپاكرا، جۆرێك له ره‌وایه‌تیدا به‌م
مه‌سه‌له‌یه.
دروست كردنی رێكخستنی نهێنی بۆ
هه‌ردوو لایه‌ن جێگای ره‌خنه‌یه، بۆ ده‌سه‌ڵات و بۆ
ئۆپۆزسیۆنیش:
بۆ ده‌سه‌ڵات مایه‌ی
شه‌رمه‌زاریه هێزێكی سیاسی ناچار به‌و حاڵه‌ته بكرێت و
له بیری ئه‌وه‌دا بێت جۆرێك له كاری رێكخستنی نهێنی له
هه‌ندێك ناوچه‌دا بكات، ئه‌وه نیشانه‌ی بونی فه‌زایه‌كی
نا ئارام و نادیموكراسیه‌و ته‌عبیر له ده‌سه‌ڵاتێكی
سته‌مكارانه ده‌كات. لێره‌دا سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی فكری و
سیاسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌مه‌ڕ ئازادی و دیموكراسی
ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، چۆنه حیزبێكی سیاسی بوار
به كاركردنی حیزبێكی تر نادات، ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت
لێره‌دا چ رۆڵێكی هه‌یه، ئایا ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی رونی
بچوكبونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی له ئاست
دامه‌زراوه‌ی مه‌زنی حیزبی‌دا نیه؟ ئایا ئه‌و ده‌زگایانه‌ی
رێگرن له كاری سیاسی لایه‌نه‌كانی تر چین و كێن؟ ئاسایش،
پۆلیس، زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه یا دادگاكانن؟ رۆڵی
په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،
یاسای حیزبه‌كان، دادگاكان لێره‌دا چیه؟
به كورتی ئه‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه به‌شێكن له‌و ئیشكالیه‌ته گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێت و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی
سیاسی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه،
به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی گوایه حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌یده‌ن له پێناو جیاكردنه‌وه‌ی حیزب
له حكومه‌ت. چونكه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له پشت
به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانه، ئه‌وا عه‌قڵیه‌تێكی نا
دیموكراته، به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له‌پشت ره‌وایه‌تی
دانه به خۆی بۆ رێگه‌گرتن له كاركردنی لایه‌نی تر،
ئه‌وا بێهیچ دڵه‌راوكێیه‌ك عه‌قڵێكی فاشیانه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی تێڕامانه
بۆ ده‌بێت له یه‌ك هه‌رێمدا ئازادیه‌كان له شوێنێك
به‌رفراوان بن و له شوێنێكی تر به‌رته‌سك، بۆ ده‌بێت
لایه‌نێك له جێگایه‌ك ئازادانه كار بكات و له جێگای تر
بیر له كاری نهێنی بكاته‌وه؟ ئه‌مه‌ش دیسان ده‌مانباته
سه‌ر خه‌رمانێك پرسیار له چه‌شنی ئه‌وه‌ی ئایا به‌ڕاستی
له‌م هه‌رێمه‌دا خاوه‌نی یه‌ك جۆره یاسا و یه‌ك جۆره
پیاده‌كردنی یاسا و یه‌ك جۆره حكومه‌ت و یه‌ك جۆره
دامه‌زراوه‌ین؟؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و
پرسیارانه هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له
كێشه‌كان و هه‌نگاونانه به ئاراسته‌ی راستدا، به‌ڵام
ئه‌م پرسیارانه چه‌ند رویان له ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده‌ش
رویان له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه.
ئۆپۆزسیۆن وه‌یا حیزبه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، چۆن سه‌یری جێگاورێگای خۆیان
ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگاداو ئه‌و ئامرازانه چین بۆ كار‌و
چالاكی خۆیان ده‌یگرنه به‌ر؟
با له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
ده‌ست پێبكه‌ین. پێم وایه په‌نابردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
بۆ كاری نهێنی له هه‌ندێك ناوچه‌دا له روخساردا
پێشاندانی ئیستبدادی سیاسیه له كوردستان به‌ڵام له
ناوه‌رۆكدا نیشان دانی پاشه‌كشه‌ی خودی بزوتنه‌وه‌كه‌یه
له ئامانج و دروشمه‌كانی. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه
هاتۆته پێشه‌وه كه سیسته‌می حوكمڕانی نا مۆدێرنی
كوردستان بگۆڕێت و شێوازێكی نوێی حوكمڕانی بهێنێـته
ئاراوه. گۆڕان له پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كراوه‌ی
شه‌فافی بێتوند و تیژیدا كارده‌كات و ده‌یه‌وێت بنه‌ماكانی
ده‌وڵه‌تداری له حیزبچێتی جیابكاته‌وه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
گۆڕان پێویستی به خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاشكرا هه‌یه،
پێویستی به هه‌ڵخڕاندنی هێزه‌كانی نێو شه‌قام و
جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه. له‌وانه‌یه بۆ گروپێكی
ئایدۆلۆجی به‌رته‌سك، حیزبێكی عه‌قائیدی دۆگما، رێكخراوێكی
فكری سیاسی ئاراسته‌كراو، ئاسایی بێت كاری نهێنی و
گروپچێتی بكات، به ناچاری له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت
سه‌رقاڵی كۆبونه‌وه‌و رێكخستنی نهێنی و ژێراوژێر و بن
دیوار بێت، به‌ڵام بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێت
ده‌نگێكی ئازا و بڵندی هه‌مو كه‌سه گۆڕانخواز و
ریفۆرمیسته‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت، كارێكی ناڕه‌وایه په‌نا
بۆ رێكخستنی نهێنی ببات.
پێم وایه ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه جدی نیه‌و ته‌نها هه‌وڵدانێكه بۆ خستنه
روی ناره‌حه‌تی و به‌رته‌سكیی و كێشه‌كان نه‌وه‌ك
پرۆژه‌یه‌كی جدی بێت و گۆڕان كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه
هه‌وڵدانێكه بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌م
وڵاته بۆ پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی ئازادی كاری سیاسی له
هه‌رێمدا.
پێم وانیه به‌هیچ جۆرێك
ئێمه ناچار بكرێین بیر له‌و شێوازه بكه‌ینه‌وه. هێزی
ئێمه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و ئازادیخواز و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و ریفۆرمخوازانی ئه‌م
وڵاته‌یه له پێناو عه‌داله‌ت و سیستماتیزه‌كردنی هه‌رێم،
ئه‌م هه‌وڵانه نه پێویستیان به رێكخستنی نهێنیه و نه
ئه‌و قه‌باره‌یه‌ش ده‌توانێت ئه‌و جۆره رێكخستنه له خۆی
بگرێت، ئاخر بزوتنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌یه‌كی
به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری كار بكات چۆن ده‌توانێت تازه
به‌تازه بیر له رێكخستنی به‌رته‌سك و كاری نهێنی
بكاته‌وه؟ و ئه‌م جۆره رێكخستنه چ سودێك به په‌یامی
ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت؟ |