|

دیموكراسی له‌شێوه‌ی ئیحراجكردنی خه‌ڵك
داناعه‌سكه‌ر
danaasker@yahoo.com
هێنده‌ی حیزبی كوردی خۆی
به‌دیموكراسییه‌ت و یه‌كسانی كۆمه‌ڵاتی ده‌خاته‌ڕوو ،
هه‌ندێ جار دامه‌زرێنه‌رانی دیموكراسی پێیان شه‌رمه باس
له‌دیموكراسی بكه‌ن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی دیموكراسی به‌رهه‌می
حیزبی كوردی بێت ، له‌هه‌موو كۆڕوكۆبوونه‌وه و
دانیشتنێكدا سه‌ری زمان و بنی زمانیان دیموكراسی و یه‌كسان
كۆمه‌ڵایه‌تی بوو ، ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد
كوردستان و حیزبی كوردی وه‌ك نمونه‌یه‌كی دیموكراسی له
هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه ره‌نگیداوه‌ته‌وه ، زۆرمان دڵ
به‌و دیموكراسیه خۆش بوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شكستی به‌و
دیموكراسیه هێنا سیاسه‌تی راسیزمی حیزبی كوردی بوو
به‌رانبه‌ر ئاڵوگۆڕه سیاسی و فیكریه‌كانی دونیا ، زۆر جار
وتوومانه جێی داخه به‌عس به‌جه‌سته رووخاوه نه‌ك عه‌قڵ
، ئه‌مه نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌قڵی ئێمه له‌و فۆرمه‌ی به‌عس
مابێت به‌ڵكوو حیزبه سیاسییه‌كانی عێراقمان به‌وه
تاوانبار ده‌كرد ، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه وێرده‌ی سه‌رزاری
هه‌موو سیاسیكانی ئێمه بوو ، ئه‌وه‌ی كه وانیه
ئه‌وه‌یه نه‌خێر حیزبی كوردیش به‌شێكه له‌و هاوكێشه
سیاسییه‌ی كه نه‌یتوانیوه خۆی له‌و دۆخه ناجێگیره
رزگاربكات و به فۆرمێكی سیاسیانه‌ی مۆدێرن كاربكات ،
ئاڵووگۆره‌ِ سیاسی و فیكرییه‌كان دونیایه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك
بچوككرده‌وه كه‌ئیتر ئه‌وانه‌ی وانه‌ی دیموكراسی
به‌چه‌واشیه‌یی به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه ، تووشی جۆرێك له
ئاڵۆزیی و سه‌رلێشێواوی بوون ، چونكه خودی دیموكراسی
ته‌نها له‌سیاقی قسه‌ی رووت و بێ بنه‌مادا په‌یڕه‌و ناكری
، بگره دیموكراسی شۆڕشی گۆڕینی عه‌قڵی ده‌وێ نه‌ك له‌ناو
خودی عه‌قڵی دۆگمادا دیموكراسی سه‌خته به‌خه‌ڵك
بفرۆشنه‌وه ، ئه‌وان هه‌میشه له سایه‌ی عه‌قڵ و
هێزه‌وه دیموكراسییان ده‌سته‌مۆ كردووه ، نیتچه ده‌ڵێ "
عه‌قڵ و هێز له‌سه‌ر خوانی خۆیان پێناسه‌ی دیموكراسی
ده‌كه‌ن " ئه‌م دۆخه ده‌سه‌ڵاتی كوردی تووشی قه‌یرانی
سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌شیان تووشی قه‌یرانی ئابووری كردووه
به‌قۆرخكردنی ئابووری كوردستان ، به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێ
شوێندا ئه‌وه‌ی به‌عس كردی ئێستا حیزبی كوردی له‌و
دیموكراسیه‌ی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و دۆخی ئێستای خه‌ڵكی
كوردستان ئاڵۆز ده‌كات و وه‌ك چۆن خه‌ڵك حیزبی له‌به‌ر چاو
ناشرین بووه ، وا خه‌ریكه دیموكراسیش به‌و ئاراستیه‌دا
ده‌به‌ن و رووی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی ده‌شێوێنن ، پێتان
سه‌یر نه‌بێ ئه‌م دیموكراسییه‌ی حیزبی كوردی باسی
لێوه‌ده‌كه‌ن وا شێوێنرابێت ، چونكه خودی حیزبی كوردی
له‌ناو فه‌زایه‌كه‌دا ده‌ژیت له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر
بنه‌مای دیموكراسی و یه‌كسانی دروست نه‌بوون ، چونكه
به‌درێژایی مێژووی حیزبی كوردی هه‌ر له‌كاتی
دامه‌زراندنیه‌وه تا پیربوون ، له‌ژێر كۆنترۆلی عه‌قڵی
سه‌ركرده‌دابێت ، واته هه‌موو ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسی و
راوێژكار‌و نه‌زانم چیانه ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌كن بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س له‌ده‌وری خۆیان ، ئه‌زموونی
ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندی له‌كادیره‌كانی
ناو یه‌كێتی و پێشتریش له‌شه‌ست و چواری سه‌ده‌ی رابوردوو
ئه‌وه‌یان سه‌ڵمان كه حیزبی كوردی و دیموكراسی ئاسمان
رێسمانه ، بۆیه هاتنه گۆڕه‌پانی هێزی ئۆپۆزیسیۆن
هێنده‌ی تر حیزبی كوردی گه‌ڕانه‌وه دۆخی دۆگمایی خۆی ،كه
باس له‌دیموكراسی و نه‌زیهی ده‌كرێ ، واته خه‌ڵك ئازاده
ده‌نگ به‌كێ ده‌دات ، كێ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی كاری بۆ
خه‌لًك كردبێ یا نه‌یكردبێ ، ئه‌وه گه‌له بڕیار ده‌دات
نه‌ك هێزوعه‌قڵ ، كاتی ئێمه نه‌توانین تیماری عه‌قڵی
خۆمان بكه‌ین ، ناكرێ هێنده‌ی تر دیموكراسی ناشرین بكه‌ین
و خه‌ڵكیش تووشی دڵه‌ڕاوكێی و ئیحراجبوون بكه‌ین ، كه‌ی
له‌سستمی دیموكراسیدا ئه‌م جۆره سیاسه‌ته پیاده كراوه
تۆ پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ماڵ به‌ماڵ و كووچه به‌كووچه
بگرێت و رێ له‌خه‌ڵك بگریت و پێی بڵێیت ده‌نگ به‌كێ
ده‌ده‌یت ، به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌م
ساته‌وه‌خه‌ته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی دۆخی حیزب به‌ره‌و ناجێگیریی
ده‌بات ، ده‌یان هێنده‌ش فه‌زای بیریی ئازاد له‌ناو
ئێمه‌دا ده‌شێوێنی و ترس و تۆقاندن به‌رهه‌م دێنێ ، گه‌ڕان
به‌ماڵان و پرسیاركردن به‌وه‌ی ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ی
په‌یامێكی ئاشكرایه ، كه ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی به‌خۆی
نه‌ماوه و ده‌یه‌وێ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه هه‌م خه‌ڵك
تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكات ، هه‌م وه‌ك هێزێك وا خۆی نیشان بدات
له‌و گۆڕه‌پانه‌دا ته‌نها ئه‌و خاوه‌ن مه‌سه‌له‌كانه و
خه‌ڵك ئیحراج بكات ، ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه پێشتر به‌عس
كردی و سه‌ركه‌وتوونه‌بوو ، ناكرێ به‌هه‌موو
كه‌موكۆڕیه‌كانی حیزبی كوردی به‌م ئاراسته ترسناكه‌دا
تێپه‌رێ ، ئه‌وه‌ی له 25\7 دا كرا به‌هێنانی خه‌ڵك له‌م
شار بۆ ئه‌و شار سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیگه‌ران كرد‌و چونكه
ئه‌وه فیڵكردنه له‌ماڵی خۆتان كه حیزبه ، ئه‌مه ده‌ری
ده‌خات ئێوه هیچ هیوایه‌كتان به‌توانای خۆتان نه‌ماوه و
باش ده‌زانن ده‌ستتان له‌بنی هه‌مانه‌كه‌وه ده‌رچووه ،
ئه‌گینا كه ئێوه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردبن له‌كه‌ركوك ئیتر
ئه‌مه‌تان له‌چی ، ئه‌مه ئه‌و جۆره دیموكراسییه‌یه كه
حیزبی كوردی به‌رهه‌ی هێناوه ، نه‌ك ئه‌و دیموكراسییه‌ی
كه خه‌ڵك ئازاده كێ هه‌ڵده‌بژێرێ .
تێبینی / ئه‌م
بابه‌ته‌ی نوسه‌رو رۆشنبیر دانا عه‌سكه‌ر تایبه‌ت نییه
به‌و بابه‌ته هه‌فتانه‌ی كه نوسه‌ر له‌و وه‌ڵامی
پرسیاره‌كان بۆ نوچه نێت ده‌ینوسێت به‌ڵكو له
داهاتویه‌كی نزیك بابه‌ته تایبه‌ته‌كانی كاك دانا
ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی به‌ڕێزتان |