|

پارتی رێگای یاسایی له به‌رامبه‌ر
گۆڕان ده‌گرێته به‌ر
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له به‌رامبه‌ر هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی
رۆژنامه كه له ژماره‌ی (591)ـی‌دا له 20/7/2010 به
مانشێتی گه‌وره له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا بڵاوی كردۆته‌وه
كه "پارتی و یه‌كێتی مانگانه زیاتر له (250) ملیۆن
دۆلار له ئاودیوكردنی نه‌وتی قاچاخ بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
پارتی له‌لای خۆیه‌وه هه‌واڵه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه و
ده‌ڵێت " وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆمان هه‌موو رێگه‌یه‌كی
یاسایی ده‌گرینه به‌ر بۆ داكۆكی له‌ناو و پێگه‌ی
پارتیمان.
دوای ئه‌وه رۆژنامه‌ی رۆژنامه
زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵیكی له‌باره‌ی نه‌وتی
قاچاغ بڵاو كرده‌وه، كه رۆژنامه‌كه له ژماره‌ی
(591)ی‌دا له 20/7/2010 به مانشێتی گه‌وره له لاپه‌ڕه‌ی
یه‌كه‌مدا بڵاوی كردۆته‌وه كه "پارتی و یه‌كێتی مانگانه
زیاتر له (250) ملیۆن دۆلار له ئاودیوكردنی نه‌وتی قاچاخ
بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
گوته‌بێژێك به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دموكراتی كوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كه
ره‌ت ده‌كاته‌وه به‌مافی خۆشیان ده‌زانن رێگای یاسایی
بگرنه به‌ر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی
دیموكراتی كوردستانه له‌خواره‌وه هاتووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر هه‌ندێك له
رۆژنامه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه
كه گوایه پارتیمان ده‌ستی له مه‌سه‌له‌ی ناردنه
ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتدا هه‌یه بۆ ئیران، ئێمه له لێدوانێكی
ره‌سمیدا ئه‌م ده‌نگۆیه‌مان به بێ بنه‌ما و دوور له
ڕاستی ڕاگه‌یاندو داوامان له هه‌موو ئه‌و ده‌زگا
ڕاگه‌یاندنانه‌كرد كه هه‌رچی به‌ڵگه‌یان هه‌یه بیخه‌نه
به‌رچاوی هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق و كوردستان، به‌ڵام وا
دووباره رۆژنامه‌ی رۆژنامه له ژماره‌ی (591)ـی‌دا له
20/7/2010 به مانشێتی گه‌وره له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا
له هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراودا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و
چه‌واشه‌كارانه، باسی (250) ملیۆن دۆلاری مانگانه ده‌كات
و ئه‌وه‌ش جاری یه‌كه‌م نیه ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌م
بوختانه‌مان وه‌كو بوختانه‌كانی تر بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ.
ئێمه بۆ ڕای گشتی عێراق و كوردستان
راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه هیچ
بنه‌مایه‌كی راستیی نیه‌و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه ،
هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیشیان له‌به‌ر ده‌سته بێمنه‌تیان
ده‌كه‌ین با بیخه‌نه به‌رده‌ستی هاوڵاتیانی به‌ڕێز .
ئێمه‌ش وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆمان
هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی ده‌گرینه به‌ر بۆ داكۆكی له‌ناو
و پێگه‌ی پارتیمان، چونكه ئه‌م ره‌فتاره‌ی رۆژنامه‌ی
رۆژنامه كه پیلانێكی سیاسیانه‌ی مه‌رامداره راسته‌وخۆ
له دژی ناوبانگی پارتیمان ئاراسته كراوه . دووباره
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه و بێمنه‌تیان ده‌كه‌ین بۆ سه‌لماندنی
راستی ئه‌م مانشێته بێ بنه‌مایه‌یان.
وته‌بێژێك به ناوی پارتی دیموكراتی
كوردستان .
22/7/2010 |