|

دوای هه‌ڵبژاردن.. مام جه‌لال
عه‌ره‌بايه‌تی ده‌کات
مام جه‌لال ئه‌وه‌ی خێر بوو بۆ کورد، نه‌يگوت و نه‌يکرد،
ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ڕه‌وه‌نه‌يارانیشی ده‌کرد، گوتی و کردی
موحسين جوامێر/
تایبه‌ت به نوچه.نێت ده‌ینوسێت
mohsinjwamir@hotmail.com
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌يه گوايه
لیستی هاوپه‌يمانیی کوردستان، مام جه‌لالی بۆ
سه‌رۆکايه‌تیی عێراق، کانديد کردووه.. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
خه‌به‌ره سه‌یروسه‌مه‌ره و بێناواخن نییه، جگه له‌وه‌ی
حه‌ز و ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ری خودی نێوبراو که له
هه‌ڵوێسته‌کانیدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا، ئه‌م گریمانه‌يه
به‌هێزتر ده‌کات
ئه‌م بانگه‌شه‌يه بۆ ئێمه‌ی
کورد جێگه‌ی تێڕامان و قسه‌له‌سه‌رکردنه، هاوکات
ئاماژه‌يه‌که بۆ ئه‌وه‌ی حوکمداران له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رکرده‌دا بۆ پايه‌يه‌کی ناسک، ده‌ستوپێ سپینه، عیبره‌ت
وه‌رناگرن و کوردايه‌تییان له‌لادا ياریی کورسیکورسیيانێیه
و به‌س. مام جه‌لال، کوردی لێ ده‌ربکه، بۆ ئه‌وانیدیکه
بێعه‌يب و عه‌يار بیست و چوار بوو، بگره سه‌رۆکێکی
ڕاسته‌قينه‌ی به‌وه‌فا، که ته‌عبیری له ئیراده
و ويستی ئه‌واندا ده‌کرد، بوو،
بۆيه ده‌بێ هه‌رگیز له
گوێ و حه‌مدی ئه‌و ده‌رنه‌چن.. له کاتێکدا ئه‌و
کورسييه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری دانیشتووه و ده‌يه‌وێ جارێکی
ديکه‌ش بازی پاشایه‌تیی له‌سه‌ر بنیشێ، بۆ خاتری
مه‌سه‌له‌ی کورد بوو، نه‌ک بۆ برايه‌تیی کورد و عه‌ره‌ب.
مام جه‌لال ئه‌وه‌ی خێر بوو بۆ
کورد، نه‌يگوت و نه‌يکرد، ئه‌وه‌ی خزمه‌تی
ڕه‌وه‌نه‌يارانیشی ده‌کرد، گوتی و کردی، بگره هێندێ جار
هه‌ر ڕيسوای ده‌کردین و بوویش به که‌واسووری به‌رله‌شکری
ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌ڵاس داوه تا له داهاتوودا بێنرخترمان
بکه‌ن. هه‌روه‌ک پێشترێش وتوومه، من نازانم به‌يانی
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌يه‌کی سوننه يان شيعه، هه‌مان گاڵته‌ی
به قه‌ده‌ری کورد کرد، گه‌لۆ چۆن و به چ ڕوويه‌که‌وه
به‌ره‌نگاری ده‌بین.؟ به‌ناشکوری نه‌بێ، ئێمه له
مێژوودا هه‌ر پێمان کراوه ئه‌و ئاوه‌ی سه‌رۆک و میر و
به‌گه‌کانمان ڕشتوويانه، چاری بکه‌ين و ئه‌وجا چاوی
ئاغايه‌کی ديکه بڕێژین، تا ئه‌ويش ته‌قله‌يه‌کی ديکه‌مان
پێ لێ ده‌دا و ئاوديوی که‌ندێمان ده‌کا، يان وه‌کوو
کۆسه‌مان لێ بێ که مرد کفنی نه‌بوو، دايان ده‌نا جێگه‌ی
نه‌بوو.
پێش پینج ساڵ و له ڕێکه‌وتی
11/4/2005 دا بابه‌تێکم به زمانی عه‌ره‌بی له ژێر ناوی (
من له‌وه ده‌ترسم مام جلال ببێته سه‌رۆک کۆمار ) دا بڵاو
کرده‌وه، تێیدا به‌نده خۆمم له قه‌ره‌ی چه‌ند خاڵێک دا،
وه‌ک :
" من له‌وه ده‌ترسم ئه‌گه‌ر
مام جه‌لال ببێته سه‌رۆک کۆمار، بکرێته بیانوويه‌ک بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌ياران بڵێن ئه‌ی کوردينه تازه چیتان
گه‌ره‌که، ئه‌ی ئه‌وه نابینن يه‌کێک له خۆتان بووه‌ته
سه‌رۆک کۆمار.! ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه وايه هه‌موو خه‌بات و
تێکۆشانی کوردان بۆ ئه‌وه بووبێ يه‌کێکیان لێ
زله‌کورسييه‌ک وه‌ربگرێ، نه‌ک چاره‌نووسی کوردستان و
نه‌وه‌کانی دياری بکرێت.
من له‌وه ده‌ترسم ئه‌م
قۆناغه‌ی ئێسته‌ش وه‌ک سه‌روبه‌ندی پێشوو، بريتی بێ له
هه‌نگاوێکی هێورکه‌ره‌وه و خه‌وهێنه‌ر، پاش ئه‌مه
نه‌يارانی کورد له‌هه‌موو به‌ڵێن و په‌يمانه‌کان پاشگه‌ز
ببنه‌وه و کورد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاڵی سفر و و ڕيسه‌که‌ی
لێ ببێته خوری.. له ئه‌نجامدا، مافی کوردان که خوێنی
سه‌دان هه‌زاری بۆ ڕژاوه، خۆی له تونێلی مافی ڕۆشنبیری و
کارگێڕیدا قه‌تیس بکا، وه‌ک ئه‌وه‌ی بتوانن به زمانی
خۆیان بخوێنن، ياخود میر و موديره‌کان له خۆيان بن،
ئه‌وجا فیدڕاڵییه‌تی شاره‌کان يان ئۆتۆنۆمییان به خێر و
سه‌ده‌قه ده‌قه‌به‌ڵ بکرێت " به‌شه‌وتاره‌که ته‌واو.
دوای ئه‌وه‌نده ساڵانه،
ئه‌وه حاڵی مام جه‌لال – ه و ئێوه ده‌یبینن، چی بۆ کورد
کرد و چ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کوردستان چنی، له غه‌يری
سه‌رکزکردن و شکاندنی کوڕوکاڵی گه‌ل و زينده‌به‌چاڵکردنی
ئاواته‌کان، بۆ خاتری ڕه‌وه‌ناحه‌ز و دوژمنانی؟ تاکه
به‌رهه‌مێ که مام جه‌لال دوای ڕووخانی سه‌دام ئیمزای
کردبێ، ئه‌و فیدڕالییه‌تی موحافه‌زات – ه بوو که
برێمه‌ر حاکمی ئه‌وسای ئه‌مریکا له ناسرييه‌دا خستبوويه
دووتوێی چه‌ند بڕیارێک، که خه‌ریکه هه‌نووکه هێدی
هێدی گرێی قرقرتۆکه‌ی ده‌رده‌که‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
ماقووڵترين سيسته‌می ئیداری، کورديش هه‌ر يه‌ک به‌لايه‌کدا
گه‌نمگرد و جۆبڵاویی لێ بکات.
ئه‌گه‌ر ئاقڵانی کورد فريای
ئه‌م ڕه‌وشه ترسناکه نه‌که‌ون، ئه‌وه به ده‌ستی خۆيان
و به په‌تکی مام جه‌لال خۆ ئیعدام ده‌که‌ن. بێگومان، ئه‌و
ماوه‌یه‌ی ڕابردوو، سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ
ئه‌ونده‌ی ئه‌و پیاوه بۆ پاراستنی کورسييه‌که‌ی، خه‌می
ئه‌وانیديکه‌ی بوو و له جه‌نه‌يان ده‌ترسا، ئه‌وه‌نده
بیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت گوندێکی کورد نه‌بوو ..
که‌وايه بۆ سه‌ير بێ له داهاتوودا له پێناوی
سه‌رۆکايه‌تیدا، ئه‌گه‌ر نه‌فره‌ت له کوردبوونی خۆیشی
بکا و چاکی خه‌بات بۆ عه‌ره‌بايه‌تی به‌لادا بکا، ماده‌م
غه‌يره خێرێکیان پێ کرد و ڕازی بوون جارێکی ديکه
ببێته‌وه به سه‌رۆکی عێراق؟!
2010/2/21 |