|

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له جیاتی لێبوردن
هانا بۆ تۆمه‌ت ده‌بات!
شوان سدیق: هه‌ولێر
shwansdiq@yahoo.com
پێم باش بوو چیتر له‌سه‌ر ئیسلامی
سیاسی یان هه‌ر ره‌وت و گروپ و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیسلامیانه
به چاك و به‌خراپ قسه نه‌كه‌م چونكه پێموایه هه‌ر
باسكردنێكی ئه‌م هێزانه ئیدامه‌دان و بایه‌خدانه پێیان،
به‌ڵام هه‌ندێجار تۆمه‌ت هۆنینه‌وه و بوختان هه‌ڵبه‌ستن
ناچارت ده‌كات هه‌ڵوێست وه‌ربگریت.
له ژماره (39) رۆژنامه‌ی ده‌ستوردا،
به‌رێز عه‌بدولستار مه‌جید گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی
كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و ژماره زۆره‌ی نوسه‌ر
و رۆژنامه‌نووسانه كه داوایان له ئه‌میری حیزبكه‌ی كرد
بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی و بێرێزیكردنه كه
نواندبووی به‌رانبه‌ر به سرودی ئه‌ی ره‌قیب "پێویسته
عه‌لی باپیر داوای لێبوردن بكات"، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
به‌رێز ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای لێبوردنی نه‌كرد
هاوكات له هه‌مان ئه‌م رۆژنامه به‌رێزه‌دا، بێ گوێدانه
هیچ پێوه‌رێك كه حیساب بۆ ئه‌و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه
بكرێت، له وه‌ڵامێكی ئیستفزازی و تۆمه‌ت هۆنینه‌وه‌دا
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت "به ته‌ئكید ده‌ستێك
هه‌یه بۆ جوڵاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام
به‌گوێره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی كه له كه‌مپینه‌كه‌دا ناویان
هاتووه، روونده‌بێته‌وه كه‌كێ له پشت ئه‌و
جوڵاندنه‌وه‌یه".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی بێگومان هه‌ڵوێستی هه‌موو حیزبه‌كه‌یه‌تی، ئێمه
وه‌كو هه‌ڵسراوی ئه‌و كه‌مپینه هه‌موو كه‌سێك له‌وه
دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نیا ئامانجێكمان ئه‌وه‌بووه، بۆچی
له ئیستادا سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌كرێته ئامانج له پێناو
سیراع و ململانێیه‌كی سیاسیانه‌دا!
ئه‌گه‌ر گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی نه‌زانیبێت ئه‌و رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیرانه هیچ
ئیشێكی تریان نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وان قسه‌یان له‌سه‌ر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئه‌وان بووه، ئه‌وا ئێستا بۆی روون
ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئیمه هیچ كات له ئاستی پرسه‌كانی
دی‌دا به‌بێ گوێدانه ئینتمای حیزبی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی
له پێناو ریگاچاره‌یه‌كی گونجاو به‌رێگایه‌كه‌ی
مه‌ده‌نییانه هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر زۆرشت هه‌بووه. بۆ
باشتر زانیاری به‌رێزتان ئێمه ئه‌و كۆمه‌ڵه
رۆژنامه‌نووسه بووین له شاری هه‌ولێر سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن زۆرێك له هاوكاره‌كانمانه‌وه پشتگیری
نه‌كراین، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان سوربووین
و كه‌مپێنێكی ناره‌زایمان دژ به تیرۆركردنی سه‌رده‌شت
عوسمان رێك خست و له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێوه‌ش
بایه‌خی پێدرا.
دواتر بۆ هه‌ڵوێستێكی ئینسانیانه به
به‌ڵگه‌شه‌وه ده‌یسه‌لمێنین له ماوه‌یه‌كی زۆركورتدا
رێژه‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیران و
سیاسه‌تمه‌دارانیشمان له سه‌ر تۆپبارانكردنی ناوچه
سنوورییه‌كان هه‌ڵوێستیانمان رێكخست و به توندیش ئیدانه‌ی
ئه‌و كرده‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانمان كرد. ره‌نگه بۆ
هه‌ڵوێستی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان براده‌رانی پارتی
ئه‌وانیش گومانیان كردبێت، كه ئیمه ده‌ستمان له‌پشته‌وه
بێت!
گومان و تۆمه‌ت دروستكردن به‌داخه‌وه
له به‌رامبه‌ر بێ ئه‌زموونی و نه‌توانینی دیالۆك
ئێستابووه به پیشه‌ی هه‌میشه‌ی زۆرێك له سیاسه‌تمه‌داری
حیزبه كوردییه‌كان به‌تایبه‌تی لای زۆرێك له‌لایه‌نه
ئیسلامییه‌كان و پارتی و یه‌كێتی كۆمه‌ڵیش له
ریزیاندایه، چونكه له كاتێكی وادا ئیستا وه‌ستایانه
لێیده‌زانێت، چۆن له نه‌تاش بۆخه‌ڵكی ده‌تاشن، كه تۆمه‌ت
بۆ رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیران دروست ده‌كه‌ن، "ده‌ستیان له
پشته" پێمانوایه ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌و بێئه‌زموونییه
ده‌دات كه رووبه‌رووی ئه‌حزابی كوردی بۆته‌وه، بۆیه
كاره‌كته‌ره‌كانیشی به‌وشێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن.
ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ین ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین
ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت بێسڵینه‌وه درێغی نه‌كه‌ین،
چونكه كۆمه‌ڵ یان هه‌ر حیزبێكی سیاسی ئیسلامی كه
هه‌ڵقوڵاوی بیری فه‌رهه‌نگێكی دواكه‌وتوانه‌ن، كه هه‌موو
یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی ئه‌حزاب و ره‌وتی ئیسلامی سیاسی
نامۆیه به نه‌ریت و عه‌قائیدی كۆمه‌ڵگای كوردی و ئه‌و
نه‌ریته خورافییه‌ی ئه‌وان ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن، هه‌رگیز
له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی تاكی كوردیدا ناگونجێت.
هه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌ی
نووسه‌ر و رۆشنبیرانه‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ره‌رایی
ئه‌وه‌ی به‌زمانێكی ئیستفزازیانه‌ی خۆیان ئاسا وه‌ڵام
ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه‌شیان گوتووه ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه
موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، پێمان وایه ئێمه
موزایه‌ده و لافی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی یان ناسیۆنالیستی
به‌سه‌ر هیچ ئه‌حزابێكی ئیسلامی سیاسی یان هه‌ر لایه‌نێكی
دی لێ ناده‌ین. چونكه نه‌ته‌وه و وڵات و نیشتمان موڵكی
تاكه حزبێك یان كه‌سانێك نییه!
ئه‌وه بۆمه‌رامی تایبه‌ته ئه‌حزابه
ناسیۆنالیسته‌كان شه‌و تابه‌یانی و رۆژ تا كۆتای ساڵ سامان
و موڵكی تاكی نه‌ته‌وه ده‌فرۆشن و دۆش، دۆش یه‌كه
به‌یه‌كه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی داده دۆشن، به‌ڵام كاتێكیش
مه‌رامێكیان هه‌بێت خۆیان به‌نوێنه‌ری و چاوساغی تاك
به‌تاكی وڵات ده‌زانن و به گوتاره حه‌زینه‌كانیاندا
شیعاری نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی سه‌ر تاپا گیانیان
ده‌گرێته‌وه.
بێگومان ئه‌و مه‌رام و ئامانجانه
ته‌نیا ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی كوردی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو
ئیسلامییه‌كانیش به‌هه‌مان ده‌ردی ئه‌واندا چوون و بۆ
مه‌رام و تموحه‌كانیان خه‌ڵكی كوردستان هه‌مووی به ئیسلام
ده‌زانن كه ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
هه‌ڵوێستێ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئێمه
چاوه‌رووان كراوبوو، چونكه ئه‌وان ده‌مێكه شه‌ری خۆیان
به‌رووی زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستاندا نیشان داوه ئه‌م
هه‌وڵه‌ی ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه شتێكیان نیه له
ناو ریزی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا شانازی پێوه بكه‌ن، چونكه
وه‌كو گوتمان ئیسلامیه‌كان هه‌ڵگری شوناس و
بیركردنه‌وه‌یه‌كن، له دیدگایه‌كی جیاوه له مه‌سه‌كان
ده‌روانن، به‌هه‌موو شتێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نامۆن، بۆیه
كۆمه‌ڵ له بریی داوای لێبوردن هانای بۆ تۆمه‌ت برد!
ئه‌م بابه‌ته: تایبه‌ته به
رۆژنامه‌ی ده‌ستور ژماره 40 و سایتی نوچه‌نێت |