|

خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعیانه‌و بۆ خۆنیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان
" سه‌باح
تاهیر"
له‌وه‌ته‌ی كوردستانی باشور
له ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ساڵی نه‌وه‌دو یه‌ك
ڕزگاری بوه، بۆ یه‌كه‌م جاره كورد له مێژووی هاوچه‌رخ،
خاوه‌نی ئیداره‌یه‌كی خۆماڵی بێت. من بۆخۆم لایه‌نگری ئه‌و
قسه‌یه‌م ئیداره‌یه‌كی خراپی خۆماڵی له ئیداره‌یه‌كی باشی
داگیركه‌ر باشتره. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه
ده‌ست و مه‌چه‌ك لێی دانیشن هه‌وڵ بۆ چاكردنی نه‌ده‌ین.
ته‌نها چه‌ند مانگێك و
ماوه‌یه‌كی كه‌م له ڕزگار بوون له دڕنده‌ترین دیكتاتۆر و
ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر، ناره‌زایی خه‌ڵك ده‌ستی پێكرد.
یه‌كه‌مجار له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی كوردستانی. تا
ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له گه‌رمیان له سوتماكی ده‌ستی رژێم
خه‌ڵكێك هاوار بكات " په‌نیر و ماست و كه‌ره، سه‌دام
باشتره له‌به‌ره"؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!.
دوای ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌بینین
ناڕه‌زایی و خۆنیشاندان له هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولیر و
سلێمانی، هه‌روه‌ها حكومه‌تی یه‌كگرتووش تێبینی ده‌كرێت.
پرسیارێك لای مرۆ ده‌وروژێت، بۆچی ناره‌زایی و خۆنیشاندان
ئه‌ی بۆچی توندوتیژی؟؟؟؟.
دیاره ئه‌گه‌ر
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژ به
به‌ره‌ی كوردستانی بكه‌ین، له‌وانه‌یه زۆر به‌ئاسانی
ئه‌وه به‌دی بكه‌ین كه ، ره‌نگه جه‌ماوه‌ر و خه‌لكی
كوردستان شتی زۆری چاوه‌ڕوانده‌كرد له پێشمه‌رگه شتێك
كه له توانایدا نه‌بوو. چونكه به‌رده‌وام وه‌ك
فریادره‌سێكی ئه‌فسوناوی سه‌یر ده‌كرا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. به‌ره‌ی كوردستانیش به‌م بارودۆخه‌ی
ئه‌وسا له ڕووی خۆیی و بابه‌تی ئاماده نه‌بوو، بۆ گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی ئاوه‌ها.
له‌ڕووی زاتی دیاره به‌ره‌ی كوردستانی پێشتر هیچ
ئه‌زموونێكی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌بوو، خۆیشی داموده‌زگایه‌كی
تۆكمه نه‌بوو، تا ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت. بۆیه
هه‌ر ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرا. له ڕووی بابه‌تیه‌وه‌ش
سه‌ره‌رای بار‌و دۆخی ناجێگیری ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی و
نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوه‌خۆش میراسێكی وێرانه‌ی بۆ جێمابوو.
بۆیه شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌بوو ناره‌زایه‌تی ڕوو
بدات و ته‌نانه‌ت خۆنیشاندانیش بكرێت.
به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنی 1992 كه به‌ڕاپه‌رێنێكی تر ئه‌ژمار ده‌كرێت
بۆ چه‌سپاندنی ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رێن. سه‌ره‌ڕای
دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ناره‌زایی
و خۆنیشاندان هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئایا ناره‌زایی وخۆنیشاندان
كارێكی ناته‌ندروسته؟؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر به‌ڵكو كارێكی
ته‌واو ته‌ندروسته. چونكه ناره‌زایی ده‌ربرێن یه‌كێكه
له سیما جوانه‌كانی دیموكراسی و پێره‌وكردنی مافی خه‌ڵكه
به هه‌موو مانا جوانه‌كانیه‌وه. به‌ڵام توند‌و تیژی
ئاژاوه‌و ئاشوب شتێكی تره و پێویستی به‌وه هه‌یه
توێژینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت.
به‌ر له تۆمه‌تباركردنی
خه‌ڵكی ناڕازی، پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. لێكولینه‌وه
یاخود دیراسه‌ی هۆكاری ناره‌زایی و توند‌و تیژی له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه بكات. ئه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی و
میتۆدی پیلانگێڕی و........... هتد به هۆكار له‌قه‌له‌م
بدات.
لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌م ئایا
ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی سیاسی كه‌ناڵه‌كانی پێوه‌ندیان
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێكێشه‌یه. به‌واتایه‌كی تر ئایا
داواكارییه‌كانی خه‌ڵك به‌ڕاست ودروستی ده‌گاته لوتكه‌ی
ده‌سه‌ڵات. ئه‌ی ئاڕاسته‌كردنی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابه‌كانه‌وه بۆ مسۆگه‌ر كردنی پشتگیری
جه‌ماوه‌ر بۆیان ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه؟!!!
گومانی تێدانییه وه‌ڵامه‌كه‌ی
نه‌خێره!!!!!!!!!!! چونكه نه چینوتوێژه‌كان خۆیان
ڕێكخستوه له ڕێكخراوی پیشه‌یی و دیموكراتی به جۆرێك
ئه‌و ڕێكخراوانه ته‌عبیر له‌بیرو ڕای ئه‌وان و دیفاع له
به‌رژه‌وندیه‌كانیان بكات، له‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان
گوناحیان هه‌یه چونكه له‌به‌ر روتین و به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سك هیچ كات ئامرازه‌كانیان به‌ڕاست و ڕه‌وانی فه‌راهه‌م
نه‌كردوه بۆ هاتنه بوونی ئه‌م سه‌ندیكاو ڕێكخراوانه.
به‌ڵام خاوخلیسكی چینوتوێژه‌كانیشی تێدایه. بۆیه وه‌ك
ده‌بینین و به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌و خۆنیشاندانانه،
ده‌ركه‌وت ڕێكخراو و سه‌ندیكاكان نه نوێنه‌ری ئه‌م چین‌و
توێژانه‌ن، وه نه وه‌ك پاشكۆی حیزب و ده‌سه‌ڵات توانیان
به‌ر به ناڕه‌زاییه‌كان بگرن.
بگره كه‌سانیێك هه‌ن هێشتا
له‌مانای ڕێكخراوی پیشه‌یی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
تێنه‌گه‌یشتوون. تاوه‌كو ئێستا داڕشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه
له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی ڕه‌گی دانه‌كوتاوه، به‌ڵكو
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان تاوه‌كو ئێستا یا دیلی كۆت وبه‌نده
عه‌شایه‌ره‌كه‌ن یائه‌وه‌تا كۆیله‌ی ئایدۆلۆژیان.
ساكار ترین نمونه ژنان و
ئافره‌تانی سه‌ر به پارت و ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان، نه‌ك
لایه‌نگری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فره‌ژنی نه‌بوون، به‌ڵكو دژی
ئه‌م بڕیاره‌ش بوون، خۆ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر یه‌كێك له‌و ژن و
ئافره‌تانه‌ش بپرسی ئایا ڕازیت پیاوه‌كه‌ت ژنی دووه‌م
یاسێهه‌مت به‌سه‌ر بێنێ ئه‌وه بێگومان ڕازی نابێت. ئه‌و
هه‌ڵوێسته بۆ مامۆستایه‌كی پارتی یا یه‌كێتیش هه‌ر
ڕاسته!!! جگه له‌وه‌ش خودی ڕێكخراو و سه‌ندیكاكانیش
میكانزمی داواكردنی ماف و ناڕازیان پڕ هه‌ڵه‌و
كه‌موكورتییه چ له ڕووی یاسایی یاخود ڕێكخراوییه‌وه.
بۆیه لێره‌دا پێویسته
كاربكه‌ین خۆمان له‌و قه‌یرانه ڕزگار بكه‌ین، كه ئه‌مڕۆ
سیسته‌می سیاسی له كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنی هه‌رنا ئه‌و
به‌د حاڵیبونه‌ی هه‌یه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا،
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و ئه‌ملا‌و
ئه‌ولا به خراپ سوودی لێده‌بینن. له‌مه‌شدا ده‌بێت سوود
له ئه‌زموونی گه‌لان و بیرمه‌ندان وه‌رگرین.
جارێ سه‌ره‌تا پێویسته
كاروباری حكومه‌ت هه‌مووی له چوارچێوه‌ی یاسادا پێڕه‌و
بكرێت دوور بێت له ئیجتهادی حیزبی و شه‌خسی، بۆ
به‌رامبه‌ریش هه‌ر ڕاسته كه ده‌بێت هه‌موو
داواكارییه‌كان مافی ڕه‌واو یاسایی ئه‌و چین و توێژه‌بن،
له هه‌مووش گرنگتر ده‌بێت به شێوازی یاسایی و
دیموكراسیانه بێت.
چونكه كاتێك كاره‌كانی
حكومه‌ت هه‌مووی یاساییبن، هیچ كه‌س و گروپێَك ناتوانێت
داواكاری و كاری نایاسایی بكات، چون ڕووبه‌ڕووی سزای
یاسایی ده‌بێته‌وه.
له گه‌مه‌ی سیاسه‌تدا
ئۆپزیسیۆن هێنانه سه‌رجاده‌ی خه‌لك و ناره‌زایی وه‌ك
مانوڕێك نمایش ده‌كات، وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات كۆڕ‌و
كۆبونه‌وه‌و خستنه ڕووی پرۆژه‌كانی یاخود مانۆڕی سه‌ربازی
نمایش ده‌كات. ئه‌م كارانه به‌تایبه‌ت به‌ر له
هه‌ڵبژاردن و كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌ون له
ووڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی دیموكراسی جیهان، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه له نێوان ووڵاتانی دیموكراسی و
ووڵاتانی سێهه‌م چوارچێوه یاساییه‌كه‌یه كه كه‌س بۆی
نییه بازبدات به‌سه‌ریدا.
له هه‌موو دونیا به تایبه‌تی
له فه‌زا دیموكراسیه‌كان پشتگیری له به‌رامبه‌ر
جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانه، كه‌واته ئه‌ركی حكومه‌ت
جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانه كه داواكاری خه‌ڵكن و
له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌رگرتنی پشتگیری.
كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی پێوه‌ندی
خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه له‌هه‌ره كۆله‌گه‌كانی
حكومه‌تی خه‌ڵك، پێویسته ده‌یان كه‌ناڵی جۆراو جۆر
بكرێته‌وه بۆ گه‌یشتنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك
به‌ده‌سه‌ڵات، هه‌مووی نه‌كرێته ژێر ڕه‌حمه‌تی نوسینگه‌و
سكرتێره‌كانه‌وه. به‌ڵكو پێویسته به‌رپرسان خۆیان
ڕووبه‌ڕوو، یا به ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
گرنگی به‌م پرسه بده‌ن.
چی تێده‌چێت كه‌سی به‌رپرس
ڕۆژانه كاتژمێرێك بۆ ڕادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌و
یاخود سایته تایبه‌ته‌كه‌ی ته‌رخان بكات. كردنه‌وه‌ی
سایتی تایبه‌ت به‌كه‌سی به‌رپرس یه‌كێكه له كه‌ناڵه
پێشكه‌وتوه‌كانی سه‌رده‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ته‌سلیم به
ڕه‌حمه‌تی نوسینگه‌و سكرتێره نه‌كرێت؟؟!!!. چونكه زۆر
له خه‌ڵك داواكاریه‌كی یاسایی و دروستی هه‌یه، به‌ڵام
بۆی ناكرێت كه‌سی به‌رپرس ببینێت، ته‌نانه‌ت خه‌ڵك هه‌یه
به‌شه‌ش مانگ نه‌یتوانیوه؟؟؟.
به‌ڕای من یه‌كێك له هۆكاره
سه‌ره‌كیه‌كانی تێگنه‌گه‌یشتن و ناڕه‌زایی توندوتیژی
نه‌بوونی كه‌ناڵی پێوه‌ندی ڕاست ودروسته له نێوان خه‌ڵك
و ده‌سه‌ڵات. ئینجا ئه‌وی تر گه‌مه‌ی ئۆپزیسێَۆنه به
شه‌قام.
بۆیه پێشنیازده‌كه‌م هه‌رچی
زووه په‌له بكرێت له ئاشتبونه‌وه‌ی خه‌ڵك،
به‌كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی جۆراو جۆر بۆ پێوه‌ندیه‌كی
ته‌ندروست له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكدا، ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستمان خزمه‌ت و ڕێگا گرتنه له توند‌و تیژی.... |