|
 
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب نووسه‌ر و
رۆشنبیر:
ئیسلامی سیاسی له‌و په‌ڕی بێ ئیشی و
نه‌بوونی پڕۆژه‌دا دێن به‌گژ سرودی ئه‌ی ره‌قیبدا
ده‌چنه‌وه
عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
ئه‌گه‌ر بشكرێت به یاسا له‌به‌ر ئه‌ی ره‌قیب هه‌ڵناستم
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: ده‌سه‌ڵاتێك
سه‌رقاڵی كڕینی ئۆتۆمبێل بێت بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان و
وه‌زیره‌كانی، نایپه‌ڕژێته سه‌ر به یاسایی كردنی سروودی
نیشتمانی
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌ی ره‌قیب به‌و شێوه‌یه‌ی كه
هه‌یه قبووڵمان نییه و داوای گۆڕینی ده‌كه‌ین"
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: ئه‌ی ره‌قیب
به‌ده‌نگی كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت پیاوه گه‌وره‌كانی خۆی
رازی بكات له‌ناو ناچێت
عه‌بدولستار مه‌جید:
سه‌رنجمان داوه ماوتنی هیچ وشه‌یه‌كی بێ شه‌رعی تێدا
نییه بۆیه له به‌ری هه‌ڵده‌ستین
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: ئه‌گه‌ر كه‌سێك
ئه‌وه‌نده حورمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی لا نه‌بوو،
نه‌یزانی ئه‌و ئاڵا و سرووده به‌چ زه‌حمه‌تێك جێگه‌ی
خۆیان گرتووه، به‌ئاسانی مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات
عه‌بدولستار مه‌جید:
ئه‌گه‌ر مه‌سیحی و توركمانه‌كان داوایان كرد ده‌ستكاری
ئاڵای كوردستان بكرێت، ده‌كرێت ده‌ستكاری بكه‌ین
له‌م دواییانه‌دا ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری
كورد له دژی "سووكایه‌تی كردن" به سروودی نیشتمانی (ئه‌ی
ره‌قیب)، هه‌ڵویستیان گرت و له چه‌ند به‌یانێكدا ئیدانه‌ی
ئه‌و كاره‌یان كرد، دوای ئه‌وه‌ش كه ئه‌میری كۆمه‌ڵی
ئیسلامی له به‌غدا رێزی له سروودی (مه‌وتنی) ئێراق گرت و
بۆ رێزگرتنی هه‌ستایه سه‌ر پێ، جارێكی دیكه شه‌پۆلێك
ره‌خنه‌ی ئاراسته كرا و داوای لێكرا كه به‌رامبه‌ر به
"سووكایه‌تی كردن به سروودی ئه‌ی ره‌قیب" داوای لێبوردن
بكات، به‌ڵام له جیاتی داوای لێبوردن سووربوونی خۆی
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ربڕی، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر
یه‌ك له جه‌بار جه‌مال غه‌ریب نووسه‌ر و رۆشنبیر و
عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راو سه‌رنجی
خۆیان بۆ میدیا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر: به‌همه‌ن عومه‌ر
---------------------
دیمانه‌ی جه‌بار جه‌مال غه‌ریب نووسه‌ر
و رۆشنبیر:
به‌همه‌ن
عومه‌ر: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند
جارێك دژایه‌تی خۆی بۆ مارشی نیشتمانی (ئه‌ی ره‌قیب)
ده‌ربڕیوه، رایشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بكرێت به یاساش،
له به‌ری هه‌ڵناسێت و رێزی لێناگرێت، چ
خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بۆ ئه‌و هه‌ڵویسته هه‌یه؟
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: من ئه‌وه چه‌ند
جارێكه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌م كردووه، ئه‌مجاره‌ش
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێوه چه‌ند جارێك داواتان كرد و پێتان
گرنگ بوو، بۆچوونی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وه‌رگرن،
بۆیه لێره‌دا دووباره قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
ده‌كه‌مه‌وه، پێموایه ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌بێت قسه‌ی زۆر
جددی له‌سه‌ر بكرێت، قسه‌كردنی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گرنگی زۆری پێ ده‌ده‌م، من یه‌كێكم
له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر به راشكاوی له سه‌ره‌تاوه له
گه‌ڵ ئه‌وه بووم حزبی ئیسلامی له كوردستان هه‌بێت،
چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی جومگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له
كۆمه‌ڵگه‌ی گشتیی ئیسلامی پێكده‌هێنێت، له ناو ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامییه‌دا كه له نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵات
پێكهاتووه، كورد په‌راوێزترین نه‌ته‌وه‌یانه كه مێژوو
ناسیبێتی، من چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌م ده‌كرد له برا
ئیسلامییه‌كان و حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان، ئه‌و
غه‌دره‌ی له كورد ده‌كرێت له لایه‌ن برا
موسڵمانه‌كانیه‌وه، یه‌كه‌م كه‌س بن ئیدانه‌ی بكه‌ن،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان به نوێنه‌ری ئیسلامییه‌كانی
كومه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌زانن، به‌ڵام هه‌ڵه‌یكی گه‌وره
ده‌كه‌ن كه به گژ موقه‌ده‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی كوردا
ده‌چنه‌وه، كورد دوو پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ماوه‌ته‌وه،
یه‌كێك سروودی نیشتمانییه كه ئه‌ی ره‌قیبه، دووه‌م
ئاڵاكه‌یه‌تی، ئه‌مڕۆ ئیسلامی سیاسی له‌و په‌ڕی بێ ئیشیدا،
له‌وپه‌ڕی نه‌بوونی پڕۆژه‌دا، دێن و به‌گژ سروودی ئه‌ی
ره‌قیبدا ده‌چنه‌وه، سروودی ئه‌ی ره‌قیب جوانترین
مه‌دالیایه به سنگی كورده‌وه، ئێمه له بری ئه‌وه‌ی
په‌یكه‌ر بۆ دڵداری شاعیر دروست بكه‌ین، له‌م رۆژه‌دا
خه‌ڵكانێك دێن شیعره‌كه‌ی به كوفر له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن،
ئه‌وه چ ناتێگه‌یشتن و چ بێ حورمه‌تییه‌كه به شعوری
نه‌ته‌وه‌ی كورد؟ له پێناو ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنیت ئیسلامێكی
چاكین، ده‌بێت ئیهانه‌ی رۆحی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت بكات،
به‌ڕاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئێمه
خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان خستووه‌ته پێش هه‌موو
شتێكه‌وه، ئیسلام ئه‌وه‌ی فێركردوون خزمه‌تكردنی
نیشتمانه‌كه‌یان له ئیمانه‌كه‌یانه‌وه‌یه.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێ ئه‌و
سرووده باسی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی نه‌كردووه كه له
كوردستاندا ده‌ژین، ئه‌وه تا چه‌ند له جێی خۆیه‌تی و
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه له به‌رچاو بگیرێت، ده‌بێت
ئاڵای كوردستانیش بگۆڕێت؟
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: خۆشیان
باوه‌ڕیان به‌و قسه‌یه نییه، ئێمه سروودی نیشتمانی
بگۆڕین له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌و برا توركمان و
مه‌سیحییانه‌ی كه له گه‌ڵماندا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان
باوه‌ڕیان به‌و قسه‌یه هه‌یه، ده‌بێت له كاره‌كانیاندا
ره‌نگ بداته‌وه، من تێناگه‌م بۆ ئه‌وان له هیچ شوێنێكدا
جیاوازییان قبوڵ نییه به‌تیا له‌و شوێنه‌دا نه‌بێت له
رێگه‌یه‌وه ئیهانه‌ی سروودی نیشتمانی بكه‌ن، ئه‌و سرووده
نه په‌رله‌مانی كوردستان و نه حكومه‌ت و نه پارتی و نه
یه‌كێتی هیچ كه‌سێك هه‌وڵی نه‌داوه بیكات به سروودی
نیشتمانی، به‌ڵكو به مێژوویه‌كی قووڵی چه‌وساندنه‌وه به
مێژویه‌كی دوور و درێژی شۆڕشگێڕی و به‌رگریكردندا هاتووه،
له‌و هه‌موو بریندار بوونه‌ی دونیای كوردیدا ئه‌و سرووده
ماوه‌ته‌وه، تۆ چۆن ده‌توانیت جارێكی دیكه هێزێكی
مه‌عنه‌وی له‌و شێوه‌یه بۆ سروودێكی دیكه دروست بكه‌یت؟
ئێستا كوردێك له هه‌ر شوێنێكی دنیا هه‌بێت، ده‌زانێت ئه‌ی
ره‌قیب سروودی نیشتمانی كورده، به‌ڵام سه‌باره‌ت به
ئه‌گه‌ری داواكردنی گۆڕینی ئالای كوردستان، من ئه‌وه‌نده
ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده حورمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆی لا نه‌بوو، نه‌یزانی ئه‌و ئاڵا و سرووده به چ
زه‌حمه‌تێك جێگه‌ی خۆیان گرتووه، زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت
مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر بكات، زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت داوای
گۆڕینی بكات.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: له لێدوانه‌كانی عه‌لی باپیر مارشی ئه‌ی ره‌قیب
به سروودی پارتی و یه‌كێتی ده‌زانێت، ئه‌وه چۆن
لێكده‌درێته‌وه؟
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: ئه‌وان كه ئه‌ی
ره‌قب به سرودی پارتی و یه‌كێتی داده‌نێن، خۆشیان ده‌زانن
ئه‌و قسه‌یه‌یان راست نییه و باوه‌ڕیشیان پێ نییه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و پارتی، له رێگه‌ی
بازرگانی كردن به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده‌وه
هه‌یبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان ئه‌وه‌نده بچووك
كردووه‌ته‌وه، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت په‌لاماری ره‌مزه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بدات، پارتی و یه‌كێتی گاڵته‌یان
به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه، ئیسلامییه‌كانیش
ئه‌وه باشده‌زانن. بۆیه له رێگه‌ی بێ به‌هاكردنی
موقه‌ده‌ساتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌وه‌تا ئیسلامیه‌كانیش
جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن به ئاسانی جنێو به پیرۆزترین
سروودی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بده‌ن.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: ئه‌و سرووده تا ئێستا به‌پێی یاسا سروودی
نیشتمانی كوردستان نییه، به رای ئێوه به‌شێك له ئۆباڵی
ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكانێك ده‌توانن بڵێن ئه‌و سرووده‌مان
قبووڵ نییه، بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه پارتی و یه‌كێتی
نه‌یانتوانیوه ئه‌وه به‌پێی یاسا رێكبخه‌ن؟
به‌همه‌ن عومه‌ر: من گله‌ییم له
په‌رله‌مان و پارتی و یه‌كێتی نییه، چونكه ئه‌وان زۆر
زۆر سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی پۆست و ئۆتۆمبێل و ئه‌و شتانه
بوون، ئاخر كابرایه‌ك سه‌رقاڵی پرسینی نرخی ئوتومبێڵی
دوایین مۆدێل بێت، بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی،
ناپه‌ڕژێته سه‌ر سروودی نیشتمانی و مه‌فهوومه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه ژیانی كورد
به یاسایی نه‌كراوه، چونكه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به
یاسا ده‌كوژرێت، به یاسا ئیهانه ده‌كرێت و له‌ناو
ده‌بڕدرێت، بۆیه زۆر ئاساییه له ناخی خۆیدا زۆر
باوه‌ڕی به یاسا نه‌بێت، بۆیه زۆربه‌ی شته جوانه‌كانی
كورد یاسا داینه‌ناون. ئه‌وه‌تا تۆ قازی محه‌مه‌د به
پێشه‌وا ده‌زانیت، هیچ یاسایه‌كیش نه‌یكردووه به
پێشه‌وا، ئه‌ی ره‌قیبیش یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی له‌ناخی
كورده هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، بۆیه ئه‌ی ره‌قیب به‌ده‌نگی
كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت پیاوه گه‌وره دینییه‌كان رازی
بكات، له‌ناو ناچێت.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: تۆ كه‌سێكی ئه‌دیبی، تاچه‌نده گونجاوه به
شیعرێك كه كرابێته ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی، بگوترێ ئه‌وه
شه‌رعییه، یان ناشه‌رعییه؟ ئایا شیعر به‌و میتۆده
لێكده‌درێته‌وه؟
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب: زۆر سه‌یره
كوردێك ده‌بێت به‌ئیسلامی ده‌یه‌وێت ته‌عدا له‌هه‌موو
شتێكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه
ئیسلامێكی ته‌واوه، ئیهانه‌ی هه‌موو شتێكی خۆی ده‌كات.
دڵدار كه‌سێكی دیندار بووه، بۆیه
خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌كه‌ی به دینه‌كه‌ی شوبهاندووه، ئه‌و
هاتووه نیشتمانه‌كه‌ی به‌راورد كردووه به دینه‌كه‌ی،
كه به‌لایه‌وه یه‌كجار خۆشه‌ویست بووه، ئه‌و به
ره‌قیبه‌كانی ده‌ڵێت نیشتمانه‌كه‌مان وه‌ك دینه‌كه‌مان
وایه، وازی لێناهێنین، بۆیه به كورتی ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی
واده‌زانن كه ئه‌و شیعره كوفری تێدایه، هیچ له شیعر و
له فیكری دڵدار تێنه‌گه‌شتوون. به‌ڵام من ئه‌وه‌ش زیاد
ده‌كه‌م و ده‌ڵێم به‌ڕاستی هه‌ندێك جار بێ ئومێد ده‌بم
له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی خۆی به كه‌سانێك
ده‌دات كه تا ئه‌و راده‌یه بێ ئاگایه و پێویسته پێی
بڵێی كاكه گیان ده‌بێت له به‌ر سروودی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت
هه‌ڵسیت، ئه‌وه‌یه هه‌ندێكجار ئه‌وه‌نده نا ئومێدم
ده‌كات، ده‌ڵێم له خۆڕایی نییه كورد تا ئێستا خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تی خۆی نییه.
------------------------------
دیمانه‌ی
عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
به‌همه‌ن
عومه‌ر: له رۆژانی رابردودا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی
ئیسلامی رایگه‌یاند له‌به‌ر سروودی ئه‌ی ره‌قیب
هه‌ڵناستێته‌وه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن له‌دژی دروست بوو،
ئێوه ئه‌وه چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: من پێموایه ئه‌و
هه‌ڵمه‌ته‌ی كراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی و جه‌نابی
مامۆستا عه‌لی باپیر به‌شێكی له نه‌زانینه‌وه‌یه، واته
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه نازانن ئه‌و سرووده كێشه‌ی
تێدایه، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی شه‌رعی، به‌ڵام هه‌ندێكی
دیكه له‌وانه‌ی له رووی زۆرزانی و به غه‌ره‌زه‌وه ئه‌و
هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌یان ده‌ستپێكردووه دژ به‌كۆمه‌ڵی
ئیسلامی، به‌ڵام ئومێدمان وایه كه بێن لێك حاڵی ببین، بۆ
ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه له
رووی دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه‌یه، یان له رووی
دڵسۆزییه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می گفتوگۆ و لێك حاڵی
بوونه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له دووره‌وه خه‌ڵك تۆمه‌تبار
بكه‌یت و قسه‌ی نه‌گونجاو بكه‌یت.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌ی ره‌قیب یه‌كێكه له‌و
خاڵه ده‌گمه‌نانه‌ی كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكه‌وه
هاوڕان له‌سه‌ری، بۆیه دژایه‌تیكردنی ئه‌و سرووده به
دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت،
تاچه‌نده ئه‌و رایه دروسته؟
عه‌بدولستار مه‌جید: من ده‌پرسم ئایا
له‌هه‌ر شوێنێت، شتێك ئیدی ئه‌گه‌ر عادات و ته‌قالید و
كه‌لتووربێت، یان كه‌سێك، یان سروودێك بێت كه زۆرینه‌ی
خه‌ڵك پشتیوانی‌یان لێ‌كرد، ئیدی ئه‌وه راسته؟ ئایا
سه‌دام حوسێن كه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدا
بوو، شه‌رعیه‌ت ده‌دات به‌و هه‌موو شه‌ڕه‌ی كه به
میلله‌تی كوردی فرۆشت؟ ئه‌و هه‌موو گوند و شاره‌ی
كوردستانی ته‌خت كرد و ئه‌و هه‌موو هاوڵاتییه‌ی كوردستانی
شه‌هید كرد، ئایا ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ق بوو، خۆ ئه‌ویش
خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وری كۆببوونه‌وه‌و؟ كه‌واته خه‌ڵك
شتێكی لاپه‌سه‌ند بوو، پێوه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی له
بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و شته په‌سه‌ند بێت. پاشان ئێمه
نه‌مانگوتووه با كورد سروودی نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌ڵێن ئه‌و
سرووده‌مان قبوڵ نییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، بۆیه
داوای گۆڕینی ده‌كه‌ین.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌ر سروودی نیشتمانی
ئێراق هه‌ڵده‌ستێت، ده‌گوترێت ئه‌و سرووده ئێراق به
ناوه‌كانی خودا ده‌شوبهێنێت، ئایا ئه‌وه شه‌رعییه و ئه‌ی
ره‌قیب ناشه‌رعییه، بۆیه له‌به‌ری هه‌ڵناستێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه سه‌رنجمان
داوه سروودی ماوتنی هیچ وشه‌یه‌كی بێ شه‌رعی تێدا نییه،
ئه‌گه‌ر واش نییه با خه‌ڵك به‌ڵگه بهێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر
ئه‌و سروودی خۆشمان بگۆڕدرێت به سروودێكی دیكه، یان
لانیكه‌م ئه‌و چه‌ند وشه‌ی تێدا لاببردرێت ئێمه له‌به‌ری
هه‌ڵده‌ستین و ئه‌یڵێینه‌وه و رێزیشی لێده‌گرێن، ئێمه
قه‌زیه‌كه‌مان ئه‌وه نییه كه سرووده كه هی كورده،
فارسه، عه‌ره‌به، كێشه‌كه‌مان شه‌رعی بوون و ناشه‌رعی
بوونه. با كه‌سیش مزایه‌ده‌ی كوردایه‌تیمان به‌سه‌ردا
نه‌كات. ئێمه شه‌هیدمان هه‌یه و قوربانیمان هه‌یه،
ناكرێت هه‌ڵویستی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی حزبێك به سروودێك
بپێورێت. ئێمه له‌ساڵانی 1984 و 1985 ـه‌وه له شاخ
خه‌باتی ئیسلامی چه‌كداریمان كردووه، ئه‌وه هه‌ڵوێستی
نه‌ته‌وه‌ییه.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت ئێوه ئیسلامه‌تیتان
كردووه، نه‌ك كوردایه‌تی؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه هیچكات
ئیسلامه‌تی و كوردایه‌تیمان له‌یه‌ك جودا
نه‌كردووه‌ته‌وه، من كوردم خه‌باتم بۆ كوردستان كردووه،
ئه‌گه‌ر كه‌سانێكش بیانه‌وێت جیامان بكه‌نه‌وه ناتوانن.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌یاننامه‌یان
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی عه‌لی باپیر به‌رانبه‌ر ئه‌ی
ره‌قیب ده‌ركرد، ده‌ڵێن ئێوه زۆر به‌توندی وه‌ڵامتان
داوه‌ته‌وه، ئێوه بۆ وا توند بوون؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وانیش زۆر به
توندی قسه‌یان له‌سه‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی
ئیسلامی كردووه، دیاره قسه‌ی توندیش وه‌ڵامی توندی
ده‌بێت، ئه‌وانیش پێویسته به خۆیاندا بچنه‌وه، به‌ڵام
هه‌موو ئه‌وانه رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس نین، هه‌رچی به
خۆی ده‌ڵێت رۆژنامه‌نووس مه‌رج نییه رۆژنامه‌نووس بێت،
یان هه‌ر كه‌سێك گوتی رۆشنبیرم وا نییه، زۆری واش هه‌یه
كه بیری تاریكه و به خۆیشی ده‌ڵێت رۆشنبیر،
رۆژنامه‌نووسی وایش هه‌یه كلك و گوێی ئه‌م لاو ئه‌و لایه
و به‌خۆیشی ده‌ڵێت رۆژنامه‌نووس، به‌ڵام راوبۆچوون جیاوازی
رۆشنبیری هه‌قیقی و رۆژنامه‌نووسی راسته‌قیه له‌سه‌ر سه‌ر
داده‌نێین، من پێشنیارێك ده‌كه‌م هه‌رلایه‌كمان ئه‌وانه‌ی
كه پیشتگیری سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه
دژایه‌تی ده‌كه‌ین با سرووده كه بخه‌ینه به‌رده‌ستی
خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر كه‌س كاری خۆی بكات، ئیشی له‌سه‌ر
بكات له رێگه‌ی راگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ره‌وه، بزانین
خه‌ڵك له گه‌ڵیه‌تی یان نییه.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: به‌شێك له‌و رۆشنبیر و ئه‌دیبانه كه ئه‌و
سرووده‌یان لێكداوه‌ته‌وه پێیانوایه ئێوه له په‌یامی
سرووده‌كه تێنه‌گه‌یشتوون، ده‌ڵێن دڵدار مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه نیشتمانه‌كه‌ی به قه‌ده‌ر دیینه‌كه‌ی خۆشده‌وێ،
بۆیه ئه‌و دووانه‌ی به یه‌ك شوبهاندوه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: نه‌خێر ئه‌وه
شوبهاندن نییه، ئه‌و ده‌ڵێت (دینمان ئایینمان هه‌ر
نیشتمان) (هه‌ر) لێره‌دا واته ئێمه نه دینم به‌لاوه
شتێكه، نه ئایینم به‌لاوه گرنگه، هه‌ر نیشتمان نه‌بێت.
جگه له‌وه له شوێنێكی دیكه ده‌ڵێت نایشكێنێ دانه‌ری
تۆپی زه‌مان، كێ ده‌توانێت بڵێت ئه‌وه مه‌به‌ستی خودا
نییه؟ كه دانه‌ری تۆپی زه‌مانه. له شوێنێكی دیكه
ده‌ڵێت ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و كه‌یخه‌سره‌وین، به‌ڵام
د.نوری تاڵه‌بانی له‌و باره‌یه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تێر
و ته‌سه‌لی كردووه و ده‌یسه‌لمێنێت ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و
كه‌یخه‌سره‌و نین. باشه له‌ئێستادا پێویسته بڵێن كورد
زیندووه نامرێت؟ ئێمه نه‌ك زمانه‌كه‌مان زیندووه به‌ڵكو
حكومه‌تمان هه‌یه، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیمان له‌گه‌ڵ
هه‌موو دونیادا هه‌یه.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: ئێوه ده‌ڵێن ئه‌و سرووده یاسایی نییه، ئه‌گه‌ر
بكرێت به یاسایی ئێوه له به‌ری هه‌ڵده‌ستن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: وایه، تا ئێستا
نه‌كراوه به یاسا، به‌ڵام من وه‌ك خۆم ئه‌گه‌ر بشكرێت
به یاسا به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه له به‌ری
هه‌ڵناستم.
به‌همه‌ن
عومه‌ر: ئێوه ده‌ڵێن ئه‌ی ره‌قیب باسی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌نتقه له به‌رچاو
بگیرێت، ئایا ده‌بێت ئاڵای كوردستانیش بگۆڕدرێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: نه‌خێر، ئاڵای
كوردستان هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نییه كه بڵێت تایبه‌ته
به نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانی
قه‌ناعه‌ت به ئێزدی و ئاشووری و مه‌سیحییه‌كان بكه‌ین كه
ئه‌م ئاڵایه ئێوه‌ش ده‌گرێته‌وه، قه‌یدی چی ده‌كات
ئه‌گه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و چ كێشه‌یه‌كی تێدایه،
ئه‌گه‌ر ئاڵای كوردستان به‌شێكی ئه‌وانیشی تێ بكرێت؟ بۆ
ئێمه ئه‌بێت به‌و شێوه داخراوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و
شتانه‌دا بكه‌ین؟ ئێمه خۆمان گله‌یی له خه‌ڵك ده‌كه‌ین
كه رێگه‌ی به ئێمه نه‌داوه قسه بكه‌ین، ئه‌ی بۆ
خۆشمان ئه‌وه دووباره بكه‌ینه‌وه؟ |