|

چل
رۆژه تۆ نیت و كه‌چی هه‌یت
رێبوار
ره‌زا چوچانی
چل رۆژه چاومان له‌سه‌ر تیڤییه‌كانه،
چاومان له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كانه، گوێمان لای ده‌نگی
ئه‌و بێژه‌رانه‌یه، كه رۆژانه له راد یۆكانهوه
هه‌واڵه‌كانی رۆژمان بۆ ده‌خوێننه‌وه، چل رۆژه به
تاسه‌وه سه‌یری پێكه‌نین و بوغزی به‌رپرسان و
سیاسییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین
سه‌فه‌رت به كوێ گه‌شت و بزانین ئه‌و كه‌سانه كێ بوون،
تۆیان برد به‌ره‌و سه‌فه‌رێك، ئیتر نه‌توانیت بێیته‌وه و
نه‌توانیت هه‌ناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵمژیت و به‌ره‌و
ئازادییه‌كی ره‌هاتر هه‌نگاو بنێی، چل رۆژه دنیا سه‌رقاڵی
تۆیه، دنیا خه‌ریكی چاودێریی كردنی بچوكترین زانیارییه
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شفی ئه‌و ده‌ستانه بكات، كه دواجار تۆیان
خه‌ڵتانی خۆین كرد و ئیتر به كوشتنی تۆش، ژماره‌یه‌كی
ترییان خسته سه‌ر تاوانه‌كانییان، چل رۆژه هه‌موومان به
دیار زانیاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه خۆمان گێل
كردووه، چونكه دواجار بۆ زانینی زانیاری له‌لایه‌ن
ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه، له خۆ گێلكردن زیاتر هیچی تر
نیه، چونكه تا ئێستا نه‌یانتوانیووه بچوكترین زانیاری
بدركێنن .
سه‌رده‌شت گیان، بكوژانی تۆ،
راسكۆلنیكۆف نین، كه له تاوان و سزاكه‌ی دۆستۆفسكیدا،
كاتێك به ته‌وره‌كه‌ی ده‌ستی یه‌كه‌مین تاوان ده‌كات،
ئیتر ده‌رونی داده‌ڕوخێت و ترس و رووخان رۆحی داغان
ده‌كه‌ن، هاوڕی ئه‌وان رۆحییان نیه، تا داغان ببێت،
ئه‌وان ویژدانییان نیه، هه‌تا ساتێك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای
ئه‌و فرمسێكانه‌ی كه دایكت و باوكت و براكانت و
خوشكه‌كانت و هاورێكانت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت رژاندنیان،
ئه‌زانی هه‌موو مرۆڤێك له‌حزه‌یه‌ك هه‌یه له ژیانیدا، بۆ
ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو رۆحی خۆی و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ئه‌و رێگایانه‌ی كه ده‌یبه‌نه‌وه به‌ره‌و ئینسانییه‌ت،
ئه‌مه ئه‌و له‌حزه‌یه‌یه كه تاوان مرۆڤ ده‌كاته
رۆبۆتێك و به‌ڵام دوایی ئینسانییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای
و ئیتر ده‌كه‌وێته‌وه بیری ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی كه
رۆح و مرۆڤایه‌تییان لێسه‌ندۆته‌وه، ئه‌مه جوانترین
له‌حزه‌ی ژیانه، كه تاوان كۆتایی پێدێنێت و ئینسانییه‌ت
باڵا ده‌كات.
ئێمه له ناو وه‌حشه‌تێكداین، كه
جه‌هل مه‌عریفه‌ی سه‌رداره‌كانه و سرودی كۆمه‌ڵگایه‌ك
ستایشكردنی بتێكی بێرۆحه، ئێمه له سه‌رده‌مێكداین،
ئازادی مانای ته‌سلیمبوونی هه‌یه و ته‌سلیمبوونیش
ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ره‌فاهییه‌ت، ئێمه له چاخێكداین، به
قه‌د ده‌ستكه‌وته‌كانی مۆدێرنیته، ئازار و به‌ڵا و پیرۆزی
بۆ مرۆڤ درووست بووه.
ئێمه سه‌رده‌می خواوه‌نده بتمان
تێپه‌ڕاند، له شه‌ڕی خواوه‌نده ئاسمانییه‌كانیش
پریشكێكمان به‌ركه‌وت و ماندووبووین، به‌ڵام ئه‌سته‌مه
بتوانین له‌م شه‌ڕه‌ی ئێستادا سه‌لامه‌ت بین، ئه‌مه شه‌ڕی
خواوه‌نده بچوكه ده‌مامكداره‌كانه و به ئاسانی
ناتوانین رزگارمان بێت، چونكه هه‌تا خواوه‌نده‌كان بچوكتر
ببه‌نه‌وه و عه‌ره‌ش و كۆیله‌كانیان كه‌متر ببنه‌وه،
نه‌گبه‌تییه‌كانیشییان زۆر تر ده‌بێت، خوداوه‌نده‌كان
هه‌میشه خاوه‌نی سزان، خاوه‌نی زوخاون كه ده‌رخواردی
مرۆڤی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌میشه بزانن،
ئه‌وان قودره‌تی كوشتن و سزادانیان هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و خودایانه‌ی له
جه‌نگه‌كاندا ده‌دۆڕێن، دواجار به‌ڵا و نه‌گبه‌تی به‌سه‌ر
مرۆڤه‌كانی تردا ده‌بارێنن، ئه‌و به‌ڵا و نه‌گبه‌تییانه‌ی
كه پێیده‌ڵێن غه‌زه‌ب، ئێستا خواوه‌نده ده‌مامكداره‌كانی
ئه‌م سه‌رزه‌مینه، له جه‌نگی متمانه‌دا دۆڕاون، ئه‌وان
ئیتر ئه‌و پیرۆزییه‌یان نه‌ماوه، كه پێشتر هه‌یانبوو،
ئاخر ئه‌وان ئه‌وكات مرۆڤی جوان بوون، مرۆڤی باڵا بوون و
دژی ئه‌وانه ده‌وه‌ستانه‌وه كه جوانیان ده‌كوشت، ئه‌وان
كۆمه‌ڵێك شۆڕشگێڕ بوون كه هیچییان له شۆڕشگێڕه
گه‌وره‌كانی دنیا كه‌متر نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌فسووس ئێستا
ئه‌وانیش كه‌سه جوانه‌كان نه‌ماون، كه هاوده‌می ئازاری
هاونیشتیمانییه‌كانییان بوون، ئه‌وان ئێستا شه‌ڕ له‌سه‌ر
مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و بیركردنه‌وه‌شییان گۆڕاوه،
ئێستا ئه‌وان جه‌نگاوه‌رییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت
قه‌ڵاكانی خۆیان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و
هه‌یبه‌تییان بمێنێته‌وه، ئه‌وانه ئێستا ده‌یانه‌وێت
شه‌ڕ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و پیرۆزییه‌ی رابردوویان بكه‌ن،
كه له ده‌ستییان چووه.
ئێمه له‌سه‌رده‌مێكداین، كه دنیایه‌ك
خواوه‌ندی بچوكی ده‌مامكدار خۆیان قیت كردۆته‌وه و هه‌ر
یه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت مرۆڤ ئیتاعه‌یان بكات،
هه‌ر یه‌كه‌یان بڕیارێك له‌سه‌ر مرۆڤ فه‌رز ده‌كات و
ده‌یه‌وێت مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز تر له
خواوه‌نده‌كانی تر كڕنوشییان بۆ ببات.
ئێمه له سه‌رده‌مێكداین، كه
خواوه‌نده نه‌یاره‌كان بۆ ته‌پاندنی قه‌ڵای یه‌كتری،
قومار له‌سه‌ر رۆحی ئێمه ده‌كه‌ن و به مه‌رگیشمان
پێده‌كه‌نن، هه‌ر كاتێكیش ویستیان به فێڵه‌كانییان
به‌نده‌كانییان فریو بده‌نه‌وه، فرمێسكێك ده‌ڕێژن، كه
ئه‌و فرمێسكه ئه‌وه‌نده‌ی نیشاندانی رقه له بن
نه‌هاتوه‌كانییانه، ئه‌وه‌نده نیشاندانی هه‌ستی
مرۆڤانه‌یان نیه، ئێمه له‌سه‌رده‌مێكداین كه
رۆژگاره‌كانی ترۆیم دێنێته‌وه یاد!!!
كه شارستانیه‌تێك بووه قوربانی به
خاتری عیشقی سه‌رشێتانه‌ی به‌چكه سوڵتانێك و هه‌ست كردن
به هاتنه‌خواره‌وه‌ی كه‌سایه‌تی سوڵتانێكی تر، ئاخر ترۆی
له‌سه‌ر عیشق كۆتایی هات، عیشقێك كه ده‌روازه‌ی به‌رووی
سوڵتانه‌كانی تردا كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م جوانییه‌كانی
ترۆی له ناو ببه‌ن، هه‌م هێڵێكی سوور دابنێن بۆ عیشقی
مرۆڤ.
ئێمه هه‌موومان قوربانین، قوربانییه‌ك
كه هه‌ر كاتێك خواوه‌نده‌كان ویستییان، وه‌ك رۆژانی
رابردووی مایا، به زیندووی دڵمان ده‌رده‌هێنن و پێشكه‌شی
سوڵتانی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامییه‌ك بگاته رۆحی،
دوایش سه‌رمان ده‌په‌ڕێنن و لاشه‌كه‌مان وه‌ك لاشه‌ی
قوربانیه‌كانی مایا، فڕێ ده‌ده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری
لێبوردنیشمان بده‌ن، ئه‌وا له گۆڕه‌پانه‌كه فه‌رمانی
راكردنمان به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكمان
به‌ره‌و زیندوو مانه‌وه، رمێكمان تێده‌گرن و دیسانه‌وه
هه‌ر ده‌بینه‌وه به قوربانی.
چل رۆژه ئه‌تناسم، هه‌ست ئه‌كه‌م
هاوده‌می ئازاره‌كانی منیش بوویت، چل رۆژه له وێنه‌كاندا
تۆم دیووه، هه‌ست ئه‌كه‌م تۆ قوربانی وڵاتێكیت، كه دیلی
جه‌هله و گه‌وره‌كانیشی شه‌ڕ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن
و نوێنه‌ارنی خه‌ڵكه‌كه‌شی!!! له ناو په‌رله‌ماندا شه‌ڕ
له‌سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبێل و ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی ده‌كه‌ن و
له په‌رله‌مانه بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، پاره سه‌رگێژی
كردوون و توانای ئه‌وه‌یان نیه گوێ له‌و باسكارانه بگرن،
كه رۆژانه چیرۆكی تاوانی كوشتنی تۆ ده‌ڵێنه‌وه.
E.mail:
rebwarreza1983@yahoo.com
Facebook: rebwar raza
chuchani
http://www.facebook.com/home.php?#!/profile.php?id=1579794445
|