|

ئێران له‌نێوان په‌یوه‌ندی و
تۆپباراندا..!!
داناعه‌سكه‌ر
danaasker@yahoo.com
تۆپ بارانه‌كانی ئیران و
توركیا نه‌پیوه‌ندی به په‌كه‌كه و هه‌یه و
نه‌په‌یوه‌ندی به پژاكه‌وه هه‌یه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆی به‌جۆری په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و هه‌رێمی
كوردستانه‌وه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌ك
لایه‌نه‌یه، واته ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌میشه
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای عاتیفه و شه‌رمدا،
بونیاد ناوه، بۆچی ئه‌وان وه‌ك تۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م
دۆخه‌دا ناكه‌ن، بۆ ئه‌وان نازانن بوونی پژاك له‌وناوچانه
له‌ده‌سه‌ڵاتی حكوموتی هه‌رێمی كوردستاندا نیه ؟! ، ئێمه
واراهاتوین هه‌میشه خۆمان له‌وی دی به‌بچووكتر و بێ
ده‌سه‌ڵات تر ده‌زانین، ئه‌م گرفته شۆڕبووه‌ته
ناخمانه‌وه و قه‌ت ناتوانین خۆمانی لێ ده‌رباز بكه‌ین،
هه‌موو بیرمانه جنودالاسلام ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی
كوردستانی كۆنترۆل كردبوو، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه
پشتگیری‌یان لێ ده‌كراو ته‌نانه‌ت ئیتلاعاتی ئیران زانیاریی
بۆیان كۆده‌كرده‌وه و تۆپخانه‌كانی ئیرانیش خرابوونه
خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی
لێبێده‌نگ كردبوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌ژێر
قه‌سفی تۆپه‌كانی ئێران‌دا ده‌چون سه‌ردانی ئێرانیان ده‌كرد
و گوڵیان بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خومه‌ینی ده‌برد، مه‌نتیق نیه
تۆ به پێشمه‌رگه ده‌ڵێی پاسه‌وانی سنوور و نه‌توانی
ته‌نانه‌ت ئیدانه‌ی تۆپبارانی سنووره‌كانی خۆتیش بكه‌یت و
حكومه‌تی عێراق به‌كه‌مته‌رخه‌م بزانی، ئه‌مه به‌بڕوای من
خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه
له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا، هێنده‌ی تر كورد ده‌خاته خانه‌ی بێ
هێزی و بێ بڕواییه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌بڕیاردانیشدا
ده‌سه‌ڵاتی كوردی و په‌رله‌مانی كوردستانیش كه‌وته
ژێرباری ئه‌مری واقیعه‌وه هه‌تا خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئیدانه‌و خۆپیشاندانیان له‌دژی تۆپبارانی
ئێرانیان نه‌كرد، په‌رله‌مانیش بێده‌نگ بوو، كه زانییان
كێشه‌كه له‌وه‌دا نیه حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م
مه‌سه‌له‌ی بێده‌نگ بێت ئینجا داوایان له‌خه‌ڵك كرد بچنه
سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌وردی
له‌بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بڕوانێ، هه‌ست ده‌كات
له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌وه جۆرێك له‌دووفاقی سیاسی هه‌یه و
راسته‌وخۆ ئێرانی به‌وه ئاگاداركرده‌وه كه‌كێشه‌كه
له‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌رچووه و ناچارن ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ
ده‌نگی خه‌ڵك، ئه‌مانه گرفتی گه‌وره‌ن ده‌سه‌ڵات و
په‌رله‌مانی كوردستانی پێا تێپه‌ڕده‌بێ، ده‌سه‌ڵاتی كوردی
ته‌نانه‌ت له‌په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌تایبه‌تی
له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كه راسته‌وخۆ
له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ده‌دات و ئه‌مریكاش له‌خۆی
نیگه‌ران ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێی وابێ
تێكچوون له‌گه‌ڵ ئێران به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریش تێكده‌چێ،
ئه‌وا ئیران به‌و تۆپبارانه خۆی كێشه له‌بواری ئابووری
نێوان ئیران و حكومه‌تی هه‌رێمدا دروست ده‌كات، كه‌واته
دۆخه‌كه له‌وه دایه قازانجی سیاسی و ئابوری ئێمه
به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له‌به‌رده‌م
هه‌ڕشه‌دایه، هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی كورد بمانه‌وێ خۆمان
له‌قه‌یرانی ئابوری و سیاسی بپارێزین، ئه‌وه ئه‌وی دیه
گوێ به ئێمه و قازانجی ئابوری و سیاسی نادات، ئایا
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران یا توركیا
په‌یوه‌ندییه‌ك نیه ئه‌و دۆخه‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه، یا
حورمه‌تێك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه بهێلێته‌وه، ئه‌گه‌ر
ده‌ستووری عێراق رێ به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نادات داكۆكی
له‌خاكی خۆی بكات، ئه‌دی چۆن ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌م
فیدرالییه‌ی پێ قبوڵه، من تێناگه‌م چۆن ده‌سه‌ڵاتی كوردی
ئه‌م كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌خاته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی عێراقه‌وه، ئایا ئه‌م فیدراڵییه‌ی عێراق هیچ
ره‌وایه‌تییه‌كی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هێشتوه‌ته‌وه یان
ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یه‌وێ له‌و خه‌ونی په‌یوه‌ندییه یه‌ك
لایه‌نه خۆی به‌خه‌به‌ر نه‌هێنێته‌وه، كه ئێمه ئێران
په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه گرێمان ده‌دات، ئه‌و
په‌یوه‌ندییه‌ی به‌ڕه‌وای ده‌زانێ ئێران به‌قوڵایی " 2 "
كم بێته خاكی كوردستانه‌وه و ده‌ستدرێژیی بكاته
سه‌رناوچه‌كانی كوردستان، كه‌واته ئێمه ده‌توانین بڵێن
ئێران نه‌بڕوای به‌حكومه‌تی عێراقه و نه حورمه‌تی ئه‌و
په‌یوه‌ندییه ده‌گرێ كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا
هه‌یه‌تی، یان ده‌توانین بڵێن ئێران نه‌گبه‌تی گرتوویه‌تی
و ده‌یه‌وێ نانی شوان بخوات، ئه‌م هاوكێشه‌یه سه‌ری
له‌كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق تێكداوه، كه ده‌بوو
ئه‌مریكاش ئه‌مه‌ی قبوڵنه‌كردایه، تۆ بڕوانه له‌م
ناوه‌نده‌دا ئێمه هه‌م خۆمان به‌دۆستی ئێران و هه‌میش
خۆمان به‌دۆستی ئه‌مریكا ده‌ناسێنین و هیچ كام له‌م
دوولایه‌نه په‌رچه‌كردارێكی نه‌وعییان به‌رانبه‌ر ئه‌م
رووداوانه نه‌بوو، واته نه‌ئێران رێزی له‌و په‌یوه‌ندی
گرت و نه ئه‌مریكاش هاته ده‌نگ، بۆیه ده‌بێ كورد
به‌گشتی هه‌ڵوێستێكی دیاریكراوی هه‌بێ به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر
هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كانی به‌گشتی و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م
نیگه‌رانی خه‌ڵكی كورد له‌سه‌ر تۆپبارانكردنی كوردستان ،
چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا رێزنه‌گرتن له‌به‌ستێك خاك ، بۆخۆی
بێڕێزیه به‌رانبه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان ، چونكه
له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ربنه‌مای
حورمه‌تگرتنی خاكی یه‌كتر تۆكمه ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی
نیگه‌ران كردووه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه ئێران رێزی
لێناگرێت و به‌بچووكی ته‌ماشا ده‌كات، له‌م كاته‌دا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو پرسیارێكی لا دروست بێت
كه ئاخۆ ئێران له‌پشت ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌وه ده‌یه‌وێ
چیمان پێبڵێ، تۆ بڵێی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌نها له‌سیاقی
بێنده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئارامیمان پێببخشێ؟ ، ئه‌م
دۆخه خه‌ڵكی كوردستانی نیگه‌ران كردووه، به‌تایبه‌تی
په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ئاست
به‌رژه‌وه‌ندییه مێژووییه‌كاندا بێت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ پاڵپشتی ئێران بۆ به‌شێكی كوردستان له‌دژی به‌عس،
به‌بڕوای من ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه خزمه‌ت به‌ڕه‌وشی
سیاسی كورد و عێراق ناكات، له‌كاتێكدا هه‌ر خودی ئێرانه
رێگه به تاقمه تیرۆریسته‌كانی جنود الاسلام و
انصارالسنه ده‌دات خاكی ئێران له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌كاربهێنن، ئه‌م سیاسه‌ت دووفاقیه ئاشكرایه‌ی
ئێران به‌رانبه‌ر دۆزی كورد له‌باشووری كوردستان زۆرشتمان
بۆ روون ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر
به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو كار له‌سه‌ر رازی كردن و
بێده‌نگكردنی كورد ده‌كه‌ن، رابوردوو ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌گێڕێته‌وه كه سوریا و ئێران پێشتر له‌دژی به‌عس
هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌باشووری كوردستانیان كردووه،
ئه‌مه ئه‌مه قۆناغێكی سیاسیه و تێپه‌ڕبووه، ئایا
ده‌كرێ سوریا و ئێران سه‌ره‌كی ترین وڵاتگه‌لێك بن
له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌س وه‌رده‌نه كێشه سیاسیه‌كانی عێراق و
ئێمه‌ش به‌وپێیه‌ی له‌قۆناغێكی دیاریكراوه‌دا
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی په‌یڕه‌و ده‌كرا، ئێستاش به‌چاویلكه‌ی
هه‌مان دۆخ و قۆناغ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین،
له‌كاتێكدا ئه‌وان حورمه‌تی سنوور‌و ئینسانی ئه‌م
هه‌رێمه‌یان لا گرنگ نه‌بێ ؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره روویدا
نه‌جاری یه‌كه‌م و نه‌دواجاریش ده‌بێ، چونكه به‌رده‌وام
كورد له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بێده‌نگی
هه‌ڵبژاردووه، ئه‌م بێده‌نگییه‌ش ده‌یان پرسیار لای
ئینسانی كورد دروست ده‌كات و كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م
پرسیار و گوومانانه ته‌نها له‌سیاقی باشووری كوردستان
كورت ناكرێته‌وه و مه‌سه‌له‌كان له‌كێشه‌یه‌كی
سیاسییه‌وه ده‌بێته مه‌سه‌له‌یكی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ر
قومبه‌له‌یه‌ك له‌گوندێكی ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و بناری
قه‌ندیل بدات له‌ئامه‌د و كه‌ركوك سه‌قز و عفرین مناڵانی
كورد له‌خه‌وی قووڵ وه‌ئاگادێنێته‌وه و بێده‌نگیش جگه
له‌بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێ
!! . |