|

ره‌گه مێژوویه‌كانی لاوازبوونی پێگه‌ی
جه‌ماوه‌ری پارتی له سلێمانی و گه‌رمیان
تایبه‌ت
به نوچه‌نێت
ئه‌بو
به‌كر عه‌لی
نوچه‌نێت: له
ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان، پارتی گۆڕانكاری له
هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی خۆیدا كردووه، پێتوایه گۆڕانكاری
به‌رپرسی لقه‌كان، ده‌توانێت پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و
حیزبه به‌هێز بكاته‌وه له‌و ناوچانه، چونكه
هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رییان خست، كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری
پارتی له‌و ناوچانه لاوازه؟
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: پێموانییه
گۆڕانكاری له لێپرسراو و په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی پارتی
دیموكراتی كوردستان، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر به‌هێز كردنی
پێگه‌ی ئه‌م حیزبه له ناوچه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان هه‌بێت.
چونكه كێشه‌ی لاوازی
جه‌ماوه‌ری پارتی له‌م ناوچانه‌دا، به پله‌ی یه‌كه‌م
ره‌نگدانه‌وه‌ی ناكارایی لق و ستافه‌كانییان نیه، به‌ڵكو
ره‌گی له مێژووی نوێی بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی و
دابه‌شبوونه نێوخۆییه‌كان و جوگرافییای حیزبایه‌تییه‌وه
هه‌یه، كێشه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی سلێمانی له
نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌سته‌كان و له سه‌روبه‌ندی
كه‌رتبوونه‌كه‌ی ئه‌م حیزبه له‌و ساته مێژووییه‌وه
ده‌ست پێده‌كات، گه‌رچی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م دابه‌شبوونه
تا ساڵی (1975) و نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول، به قوڵی و فراوانی
وه‌ده‌ر نه‌كه‌وت، ئه‌وانه‌ی باڵی مه‌كته‌ب سیاسی‌یان له
شه‌ته‌كاندا پێكده‌هێنا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆرییان خه‌ڵكی
سلێمانی بوون، له رووی مێژووییشه‌وه سلێمانی زیاتر به
ئایدیۆلۆژی چه‌پ كاریگه‌ر بووه، له په‌نجاكانیشدا
هه‌وڵێكی زۆر هه‌بوو بۆ به‌ره‌و چه‌پ بردنی پارتی، به‌ڵام
سه‌ره‌نجام ناكۆكییه نێوخۆییه‌كان قوڵبوونه‌وه و
سه‌رییان له كه‌رتبوونی حیزب و ریزه‌كانی
كوردایه‌تییه‌وه ده‌رچوو، كه‌رتبوونه‌كه‌ش به جۆرێك له
جۆره‌كان له ژێر كاریگه‌ری گۆڕانكاری و
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی داهاتوودا شوێنه‌واره‌كانی ته‌نها
له‌سه‌ر ئاستی ژیانی حیزبایه‌تی و په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی
پارتی كۆتایی پێنه‌هات.
به‌ڵكو به داخه‌وه سه‌ری
كێشا بۆ دابه‌شكردنی مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و بزاڤه
نیشتیمانییه‌كه‌یی و هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه و له ئاستێكدا
و به شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو كوردستان دابه‌شبوو،
هه‌ر بۆیه ره‌گوریشه‌كانی دابه‌شبوونی كوردستان
ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1994) و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی
ناوخۆ له دوای راپه‌ڕینه‌وه، به‌ڵكو ره‌گه‌كانی له
كه‌رتبوونه‌كه‌ی (1964)دایه و له هه‌شتاكانیشدا، له‌سه‌ر
ئاستی ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌رده‌وامبوو، تا گه‌یشته
ساته‌وه‌ختی دوای راپه‌ڕین و دابه‌شبوونی سیاسی و حیزبی و
ئیدارییه‌كه‌ی هه‌رێم.
كاتێك یه‌كێتی نیشتیمانی
كوردستان، له ساڵی (1975)دا سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر خه‌باتی
چه‌كداری ده‌ست پێكرد، دیدی ره‌خنه‌گرانه‌ی ئه‌م حیزبه بۆ
(أداْ )ی پارتی و سروشتی شۆڕشی ئه‌یلول و راڤه كردنی
قۆناغی نوێ و ناسنامه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له قۆناغی نوێ‌دا،
ده‌بێت رابه‌رایه‌تی شۆڕش بكات، كارێكییان كرد پارتی له‌م
ناوچانه‌دا وه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ربكه‌وێت، ره‌خنه‌كانیش
له پارتی، به‌شێكیان ئایدیۆلۆژی بوون.
سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی
ناوخۆ له‌و كاتانه‌دا و وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی پارتی و
قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی له ناوچه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بوون
به‌هۆی دابڕانی ئه‌م حیزبه له جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه،
دابڕانێكیش ده‌یان ساڵ بخایه‌نێت، روونه كاریگه‌ری زۆر
ده‌بێت، كه‌شوهه‌وای حه‌فتاكان و هه‌شتاكانیش كه بارگاوی
بوون به ماركسیزم و به‌شێكی به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێی
شۆڕشگێڕیشی خستبووه ژێر كاریگه‌ری خۆی، كارێكیان كردبوو،
ئاسان نه‌بێ گوتاری باوی پارتی، توانای كێبڕكێی هه‌بێت و
بتوانێت له‌م ناوچه یاخی و هه‌ڕاڵه‌دا پێگه له
ده‌ستچووه‌كه‌ی خۆی به ده‌ست بهێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا نابێت
ئه‌وه‌مان له بیربچێت، هه‌ندێك توێژه‌ری كورد، كه ناكۆكی
سلێمانی و به‌شه‌كه‌ی تری كوردستان به تایبه‌ت ناوچه‌ی
بادینان، ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می میرنشینه‌كانی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م و ململانێی نێوان هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی قادری و
نه‌قشبه‌ندی. كه ره‌نگه ئه‌م هۆكارانه‌ش له رێی
خۆیانه‌وه به‌شی خۆیان كاریگه‌ر بووبن، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی شه‌ڕ و ململانێی نێوان
باڵه‌كانی كوردایه‌تی، مه‌سه‌له‌ی بادینی و سۆرانی
له‌لایه‌ن هێز و ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه بۆ مه‌رامی
سنورداری حیزبی و گرووپی نا نه‌ته‌وه‌یی وروژێنراو سودی
لێوه‌رگیراوه.
هه‌موو ئه‌و كاریگه‌رییانه و
به‌شێك له بیركردنه‌وه و سیاسه‌ته‌كانی خودی پارتی و
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی، له دوای راپه‌ڕینه‌وه و ته‌نانه‌ت
له كاتی شۆڕشی ئه‌یلولیشدا، كه‌شوهه‌وایه‌كییان
خولقاندووه، پارتی وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی لای به‌شێكی
به‌رچاوی سلێمانی وێنا بكرێت، نه‌ك لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌راسه‌ری، ئه‌مه‌جگه له‌و رێوشوێنه نایاساییانه‌ی كه
هه‌ردوو حیزب له شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمدا له دژی یه‌كتر
گرتییانه به‌ر، كه بووه هۆی زیاتر تۆخكردنه‌وه‌ی
ناوچه‌ی جێنفوزه حیزبییه‌كان.
پارتی گه‌ر چاوی له
پێگه‌یه‌كی به‌هێزتری جه‌ماوه‌ری له‌و ناوچانه بڕیوه،
ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی بۆ پێكهاته‌ی سایكۆلۆژی و
سیاسی و كلتووری ئه‌م ناوچه هه‌بێت و دیدێكی
ره‌خنه‌گرانه‌ی بۆ رابردووی خۆی هه‌بێت، له بری
گره‌وكردنیش له‌سه‌ر گۆڕینی ستافی لقه‌كان، به‌شێك له
گوتار و میكانیزم و ستراتیژ و تاكتیكه‌كانی خۆی، له ئاستی
لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستكاری
بكات و بیگۆڕێت و ئه‌م گۆڕانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تیشدا زیاتر ره‌نگ بداته‌وه،
به ده‌ر له‌مه پاره و گۆڕینی به‌رپرسه‌كان ره‌نگه
كاریگه‌رییه‌كی سنوردارییان هه‌بێت، به‌ڵام ناتوانن پارتی
له‌م نیمچه په‌راوێزبوونه‌ی ئێستای ده‌ربهێنن. |