|

خیانه‌تی ئێمه و كوردایه‌تی عه‌لی
باپیر!!!
رێبوار
ره‌زا چوچانی
Rebwarreza1983@yahoo.com
یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه
رووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه، ململانێیه له‌گه‌ڵ عه‌قڵه
سه‌له‌فییه‌كان، چونكه ئه‌و عه‌قڵانه جگه له زمانی
توندوتیژی و هێز و باز و جنیۆ و تۆمه‌ت و فه‌توا و كوشتن و
كۆمه‌ڵێك شتی تر، ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی ماڵه
بكه‌ن، ئه‌و عه‌قڵه سه‌له‌فییانه به‌رهه‌می توندیوتیژی و
كۆنخوازی و ره‌تكردنه‌وه‌ی زمانی گفتوگۆن، ناتوانن حورمه‌ت
له كه‌رامه‌تی ئه‌وانی تر بگرن، چونكه ئه‌وان له
كه‌شێكدا گه‌شه‌یان كردووه، لێوڕێژ بووه له
ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر و له ناوبردن و درووستكردنی
وێنای ناشیرین بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان نین، كه دواجار
هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی وێنای ناشیرین بۆ به‌رانبه‌ر،
سه‌ره‌تای هه‌نگاوی سڕینه‌وه و له ناوبردنییه‌تی، بۆیه
ده‌بێت ئه‌و زمانه توندوتیژه‌ی عه‌لی باپیر كه
به‌رانبه‌ره‌كه‌ی به "خیانه‌تكار" وه‌سف ده‌كات و ئه‌و
سوكایه‌تییانه‌ی وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌كه‌شی به هه‌ڕه‌شه‌ی
بزانین. كه زیاتر له شه‌ست نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس به‌وه
تۆمه‌تبار ده‌كات، ده‌ستێك هه‌یه و هانمان ده‌دات، بۆ
ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی ئه‌میره‌كه‌ی به سرودی ئه‌ی ره‌قیب
گه‌وره بكه‌ین.
عه‌لی باپیر كاتێك سوكایه‌تی
به هێمایه‌كی به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و حورمه‌ت
بۆ خوێنی شه‌هیدان و قوربانییانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی
دانانێت، كاتێك بێباكانه به ناوی شه‌رعه‌وه ره‌وایه‌تی
به سوكایه‌تییه‌كانی خۆی به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌دات
و به‌رگری له‌و سوكایه‌تییانه‌ش ده‌كات، ده‌بێت چاوه‌ڕێی
كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش بێت، كه پێیانوایه
نه‌ته‌وه له‌سه‌رووی هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌وه، عه‌لی
باپیر بێشه‌رمانه سوكایه‌تی به سروودێك ده‌كات، كه تا
ئێستاش هێمای زیندوو مانه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی،
چونكه تا ئێستاش كورد له رۆژهه‌ڵلات ده‌چه‌وسێنرێته‌وه
و رۆژانه هه‌واڵی له سێداره‌دانی كورد ده‌بیستین كه
له‌لایه‌ن هاوبیره‌كانی عه‌لی باپیره‌وه له ئێران له
سێداره ده‌رێن، رۆژانه شه‌هیدكرنی كورد ده‌بیستین له
باكور، رۆژانه هه‌واڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی كوردی رۆژئاوای
وڵات ده‌بیستین، خێره عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی،
كوردایه‌تی و كوردبوون و ئازادی و سه‌ربه‌ستی
ده‌به‌ستنه‌وه به‌و نیمچه ئازادییه‌ی كه‌له سێ
پارێزگای هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه؟!
عه‌لی باپیر كه‌وتۆته
هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌وه و هه‌ست ده‌كات ناتوانێت خۆی له‌و
هه‌ڵه‌یه ده‌رباز بكات، بۆیه دێت به هێرش و زمانی
توندوتیژ و درووستكردنی وێنای ناشیرن بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یاری
ئه‌و هه‌ڵوێسته پڕ سوكایه‌تییه‌ی ئه‌ون، ده‌ست ده‌كات به
په‌له‌قاژه‌ی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی و هه‌وڵی
جوانكردنی خۆی ده‌دات، عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی رۆژێك
له رۆژان ددانی خێرییان به شێركۆ بێكه‌سدا نه‌ناوه،
خێره ئێستا باس له تێكستێكی "سه‌رده‌می"یانه‌ی شێركۆ
بێكه‌س ده‌كه‌ن؟!
عه‌لی باپیر ئێمه به
"خیانه‌تكار" ناو ده‌بات، كه له دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته
شه‌رمهێنه‌ره‌ی ئه‌و واژۆمان كۆكردۆته‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی
زۆربه‌ی ئه‌و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی واژۆییان له‌سه‌ر
ئه‌و به‌یاننامه‌یه كردووه، سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كن
ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانیبێت شتێكی باشتر له نه‌وه‌كانی پێش
خۆیان پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام
خیانه‌تیشیان لێنه‌كردووه، وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی عه‌لی
باپیر، ئێمه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه "ده‌ستێك
هه‌یه له پشتیانه‌وه و ده‌یانجوڵێنێت"، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی
خۆمان له‌وه به گه‌وره‌تر ده‌زانین، كه ببینه
جێبه‌جێكه‌ری مه‌رامی خه‌ڵكانی تر و "سیخوڕی به‌سه‌ر
خه‌ڵكی تره‌وه" بكه‌ین!!.
من له عه‌لی باپیر ده‌پرسم
ئایا خیانه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئامۆژگاری سه‌ركرده‌كان بكه‌ین
سوكایه‌تی به نه‌ته‌وه و قوربانییانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆیان نه‌كه‌ن، یان خیانه‌ت ئه‌وه‌یه "مه‌له‌فی سیخوری
به‌عست هه‌بێت"، ئایا خیانه‌ت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ
هه‌وڵبدات وه‌فادار بێت به‌رانبه‌ر به خاك و نه‌ته‌وه،
یان ئه‌وه‌یه "خیانه‌ت له هاورێكانی خۆی" بكات و
ئه‌وانیش داوا بكه‌ن، كه له "دادگایه‌كی شه‌رعییدا
دادگایی بكرێت"، ئایا خیانه‌ت ئه‌وه‌یه رێز له‌و
قوربانییانه بگرین، كه له‌سه‌ر كوردبوون هه‌رچی عه‌زابی
ئه‌م دونییایه هه‌یه چه‌شتوویانه، یان سه‌نگه‌ر گرتن
له نه‌ته‌وه و مێژوو و قوربانییانی گه‌له‌كه‌ی خۆت؟
بۆیه خه‌ڵكی هوشیار ئه‌وه
ده‌زانێت، كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و نوسه‌ر و
رۆژنامه‌نووسانه، ئه‌گه‌ر خیانه‌ت بێت له به‌رانبه‌ر
نه‌ته‌وه و گه‌ل و قوربانییانی، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه
عه‌لی باپیر كوردایه‌تی كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌ڵوێسته خیانه‌ت نه‌بێت و سوكایه‌تی كردن به هێما
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كێك بێت له خیانه‌ته‌كان، كه‌واته
عه‌لی باپیر كوردایه‌تی نه‌كردووه و بۆیشی نیه پۆزی
كوردایه‌تیمان به‌سه‌ردا لێبدات. |