|

من وه‌كو تۆ نیم
حوسێن
ئیسماعیل خان ده‌لۆ
husin2008@yahoo.com
هه‌ردووكمان له توله
رێگاكانی مرۆڤ بوونماندا ماڵ له‌یه‌ك و شه‌ریكین، من و تۆ
په‌رچه‌م و ئاڵامان یه‌كه، و له‌یه‌ك نیشتمان و یه‌ك زێد
و یه‌ك خاك و خۆڵدا په‌روه‌رده بووین، وه‌كو یه‌ك ته‌پ و
تۆز و خۆڵبارانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌مژین و هه‌ناسه‌ی
پێده‌ده‌ین، وه‌كو یه‌ك گڕه‌وگه‌رما حه‌شرمان پێده‌كات، من
و تۆ یه‌ك ئاین و یه‌ك زمان و یه‌ك كه‌لتوور و یه‌ك مێژووی
یه‌ك فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شمان هه‌س، من و تۆ شه‌رم و ترس و
خه‌وی ناخۆش له مێشكماندا له زه‌ینماندا گه‌رایان
خستووه رۆژانه درق ده‌ده‌ن و ده‌جوقێن، وه‌كو یه‌ك
نیگه‌رانی له‌باوشمان ده‌نێت و چاوه‌ڕوانی
ده‌مانخواته‌وه، وه‌كو یه‌ك خه‌ونی وه‌نه‌شه‌ی و پرتوقاڵی
ده‌بینین و هیواكانمان تاكو كوێ هه‌ته‌ر بكات ده‌ڕۆین و
هه‌ر ناگه‌ینه هه‌وارو مه‌نزڵ، من و تۆ وا خه‌ریكه به
دیار چاوه‌ڕوانییه‌وه چاو كز و پیر ده‌بین و گۆچان و
گاڵۆك ده‌كه‌ینه پاڵپشت و هاوڕێمان، ته‌نانه‌ت من و تۆ
وه‌كو یه‌ك ده‌مرین و به‌ده‌ست به‌تاڵی ماڵئاوای له ژیان
ده‌كه‌ین.
به‌ڵام من له تۆ ناچم تۆ
تۆڕه و چه‌موور من ئارام و له‌سه‌رخۆ، تۆ زاڵم و
بێده‌ربه‌ست من مه‌زڵوم و به‌په‌رۆش، تۆ شه‌ڕانی و
بێبه‌زه‌ی من لێواولێوم له دڵ گه‌وره‌ی و سۆز، تۆ له
شوشه تاریكه‌كانی باڵه خانه و ئه‌پارتمانه
به‌رزه‌كانه‌وه ده‌ڕوانیته رچه رۆیشتنی مێرووله ئاسای
مرۆڤه‌كانی سه‌رشه‌قام من بۆخۆم له شه‌قامدا ده‌ڕۆم و
مرۆڤه‌كان گه‌وره ده‌بینم، تۆ شه‌یدای پوول و پاره منیش
ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵمدا نه‌یه‌ت پاره‌یه، تۆ بوویته به
ده‌ستاڕ منیش گه‌نمه كوته‌ی به‌رده‌ستم، تۆ ئه‌نانی و
خۆپه‌رست و لوت به‌رز، تۆ فیز زل و دڵ ره‌ق و له خۆبای تۆ
چاو برسی و به‌هه‌ڵپه و چڵێس و نه‌وسن تۆ ... تۆ ... تۆ....
ده‌ی با له‌ئه‌زموونه‌كانی
ژیان فێر بین من و تۆ وه‌كو یه‌ك بین بۆ جوانیه‌كانی ژیان
بڕوانین، تێبگه‌ین من و تۆ هیچ نین چونكه ده‌مرین و
ده‌بینه‌وه به خۆڵ ره‌نگه له خۆڵبارینێكدا مرۆڤه‌كانی
دوای خۆمان قه‌ڵس و هه‌ناسه سوار بكه‌ین
. |