|
   
دانا
سه‌عید سۆفی
په‌ڕله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی كوردستانی:
تا
راده‌یه‌ك په‌رله‌مان به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت
كردووه
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری په‌رله‌مانتار
له‌سه‌ر لیستی گۆڕان:
په‌رله‌مان نه‌یاسای باشی ده‌ركردووه نه
بودجه‌ی باشی په‌سه‌ندكردووه و نه به‌دواداچوونی
پێویستیشی كردووه
دانا سه‌عید سۆفی: هه‌ندێك جار
ئۆپۆزسیۆن له ره‌خنه‌كانیاندا موباله‌غه هه‌یه و
ده‌چێته خانه‌ی دروشم بازییه‌وه
عه‌بدوڵڵای
مه‌لا نووری: ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا
توانیویه‌تی زۆر شت بكات هه‌قیقه‌ت بۆ خه‌ڵكی روون
بكاته‌وه
دانا سه‌عید سۆفی: سه‌رباری
كه‌موكورتییه‌كان په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌م ساڵدا له چاو
ساڵانی پێشوو باشتر بوو
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ناكات و نوێنه‌ری پارتی و
یه‌كێتیه‌یه ئه‌وانیش نایانه‌وێت چالاك بێت
دانا سه‌عید سۆفی: پێشتر رێكه‌وتنی
حزبه‌كان كاره‌كانی په‌رله‌مانی په‌كخستبوو، له‌م خوله‌دا
ململانێكان ناهێڵن په‌رله‌مان به‌باشی كاره‌كانی بكات
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: په‌رله‌مان له بری ئه‌وه‌ی كار
بۆ شه‌فافیه‌ت چه‌سپاندنی بنه‌مای ئازادی بكات، هه‌ڵساوه
به دروستكردنی دیوارێك له‌نێوان خۆی و راگه‌یاندندا
خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 20/8/2009
یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجام دا، به ده‌ستپێكردنی پشووی
هاوینه له 1/7/2010 ساڵی یه‌كه‌می خولی سێیه‌م ته‌واو
ده‌بێت، به پێی وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له رۆژی
30/6 خوێندیه‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا په‌رله‌مان 45
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی كردووه‌و ته‌نیا 13 یاسا
و 10 بڕیاری ده‌ركردووه، سه‌باره‌ت به ساڵی یه‌كه‌می
خولی سێیه‌می په‌رله‌مان میدیا راو سه‌رنجی هه‌ر یه‌ك له
دانا سعید سۆفی له‌سه‌ر لیستی كوردستانی و عه‌بدوڵڵای
مه‌لا نووری په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی گۆڕان
وه‌رگرتووه.
ئاماده‌كاری
ته‌وه‌ر: به‌همه‌ن عومه‌ر
_____________________________
دیمانه‌ی
دانا سه‌عید سۆفی
په‌ڕله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی كوردستانی:
به‌همه‌ن عومه‌ر: : له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پشووی هاوینه،
ساڵی یه‌كه‌می خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو
ده‌بێت، به‌گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ ئه‌وساڵه‌ی كاركردنی
په‌رله‌مان چۆنه؟
دانا سه‌عید سۆفی: له راستیدا له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك
گرفت هاتنه پێشه‌وه كه وایكرد په‌رله‌مان نه‌توانێت،
به‌شێوه‌یه‌كی باش به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و
ماوه‌یه و كاركردنی په‌رله‌مان بكه‌ین، ده‌بینی كار
كراوه. كاری په‌رله‌مان له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆی له‌سێ ئه‌ركی
سه‌ره‌كی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش یاسادانان و
به‌دواداچوونی كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌سه‌ندكردنی
بودجه‌یه. له رووی یاساكانه‌وه یاسای كه‌م ده‌ركرا،
له‌و رووه‌وه كاره‌كان سستی پێوه دیاره، هه‌ندێك یاساش
هه‌مواركران و چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كیش ره‌تكرانه‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رووی به‌دواداچوونه‌وه ته‌ماشا
بكه‌ین، ده‌توانم بڵێم تا راده‌یه‌كی مامناوه‌ندی
په‌رله‌مان، له‌و رووه‌وه چالاك بووه، لیژنه‌كان كاری
خۆیان كردووه و بانگێشتی وه‌زیر و لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه، بۆ لیژنه‌كانی خۆیان و پرس
و رایان پێكردوون، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژه‌كان سه‌ردانی
مه‌یدانییان هه‌بووه.
كاری سێهه‌می په‌رله‌مان په‌سه‌ندكردنی بودجه‌یه كه
بێگومان كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی تێدابوو، هه‌موومان له سه‌ر
ئه‌وه هاوڕا بووین، چ ئه‌وانه‌ی كه له ئۆپۆزسیۆندان و چ
ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، به‌ڵام گفتوگۆكردنی
بودجه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌مساڵ كرا، كارێكی تازه‌بوو،
له‌رابردوودا شتی وا نه‌كرا، له گه‌ڵ هه‌موو
كه‌موكورتییه‌كانیدا ئه‌وه شتێكی ئیجابی بوو، به‌ڵام گرفت
له تاوتێكردنیدا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی زۆرجار شت باس كرا و
مزایه‌داتی وا كرا كه هیچ په‌یوه‌ندی به مناقه‌شه‌ی
بودجه‌وه نه‌بوو، بۆیه ده‌توانم بڵێم لایه‌نی سلبیی و
ئیجابی له گفتوگۆكانی بودجه‌شدا هه‌بوو.
به‌همه‌ن عومه‌ر: : له رابردودا
زۆر باس له‌وه ده‌كرا كه په‌رله‌مان له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه، ئایا ئه‌م
په‌رله‌مانه‌ی ئێستا تاچه‌نده له ژێر ئه‌و
هه‌یمه‌نه‌یه‌دا ماوه؟
دانا سه‌عید سۆفی: خولی پێشووی په‌رله‌مان حوكمی ته‌وافق
وای كردبوو كاروباره‌كانی په‌رله‌مان په‌كیان بكه‌وێت و
نه‌توانن چالاك بێت، به‌ڵام له‌خولی سێهه‌مدا ده‌توانم
بڵێم سیراع و ململانێ كاروباری په‌رله‌مانه‌ی په‌ك
خستووه، بۆ نموونه ململانێ له نێوان ئۆپۆزسیۆن و لیستی
كوردستانیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ناو لیستی كوردستانیش تا
راده‌یه‌ك له‌هه‌ندێك مه‌سه‌له‌دا ململانێ هه‌بووه،
به‌تایبه‌تی له‌كاتی بودجه، من له لای خۆمه‌وه كه‌متر
هه‌ست ده‌كه‌م كه مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كان راسته‌وخۆ
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت وای كردبێت كاره‌كانی په‌رله‌مان
به‌باشی به‌ڕێوه نه‌چن. هه‌وه‌ها كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی
په‌رله‌مان په‌یڕه‌وه‌كه‌یه‌تی ئێمه هه‌موو ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هاوڕاین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌شێوازێكه كه به سوودی
ئیشوكاره‌كانی په‌ڕله‌مان ته‌واو نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵێك خاڵی تێدایه ده‌ستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌وه‌ها كۆمه‌ڵێك رۆتینات و خاڵی
كلاسیكی تێدایه واده‌كات ئیشوكاره‌كان به‌باشی نه‌ڕۆن، بۆ
نموونه جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا
رێكنه‌خراوه به شێوازێك كه بتواندرێت هه‌موو
كاروباره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك به‌ڕێوه بچێت،
به‌ڵام تا ئێستا كه ده‌ستكاری په‌یڕه‌وی ناوخۆ
نه‌كراوه، جۆرێكه له‌كه‌مته‌رخه‌می.
به‌همه‌ن عومه‌ر: : تاچه‌نده
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بڕیاره گرنگ و چاره‌نووس
سازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان توانیویه‌تی مه‌رجه‌ع بێت؟
دانا سه‌عید سۆفی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا
په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌كی پڕۆفیشناڵ كاری نه‌كردووه،
هه‌ربۆیه كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕی هه‌یه له ئه‌دای
په‌رله‌ماندا، ئه‌وه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و
كارانه‌ی كه له ناو خودی په‌رله‌ماندا روو ده‌دات،
به‌شێكی له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگای په‌رله‌مانه‌وه‌یه،
بۆ نموونه ئێمه كۆمه‌ڵێك داموده‌زگامان هه‌یه، له‌وانه
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،
بۆیه كاروباره‌كان پێده‌چێت به‌باشی رێكنه‌خرابێت و
ده‌سه‌ڵاته‌كان جیا نه‌كرابێته‌وه، دیارنییه چ كارێك بۆ
كام ده‌زگا و چ كارێك بۆ كام ده‌زگای دیكه‌یه، بۆیه
له‌كاتێكی وادا كه كاره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفشناڵانه
رێك نه‌خرابێت، هه‌ماهه‌نگییش نابێت، كاتێكیش كه
هه‌ماهه‌نگی نه‌بوو، ئه‌و دامووده‌زگایانه‌ی ناتوانن ئه‌و
كارانه به‌باشی به‌ڕێوه ببه‌ن كه بۆیان دیاركراوه،
هه‌ر بۆیه ده‌گوترێ په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه وه‌ك
مه‌رجه‌ع كاره‌كانی بكات.
به‌همه‌ن عومه‌ر: : رۆڵی ئۆپۆزسیۆن
له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا چۆن ده‌بینی؟
دانا سه‌عید سۆفی: له راستیدا تائێستا په‌یوه‌ندی نێوان
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك
رێكنه‌خراوه، به‌شێوه‌یه‌ك نییه كه بتوانن به جۆرێك
كار بكه‌ن سوود له‌یه‌ك وه‌ربگرن، ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت
ته‌واوكاری ده‌سه‌ڵات بێت، كه‌موكورتییه‌كان وه‌بیری
ده‌سه‌ڵات بهێنێته‌وه، یاخود به‌رنامه‌یه‌كی
ئه‌لته‌رناتیف بدۆزێته‌وه، من پێموایه ئۆپۆزسیۆن
له‌وانه‌یه به‌رنامه‌ی ئه‌لته‌رناتیفی خۆی خستبێته روو،
به‌ڵام وه‌ك وتم له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، جۆرێك
له لێك تێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌و دوو
لایه‌نه‌دا نه‌هاتووه‌ته ئاراوه، بۆیه زۆرجا ئه‌و
پڕۆژانه په‌كیان ده‌كه‌وێت، واته له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و
ده‌سه‌ڵاتدا ململانێیه‌ك هه‌یه كه به‌رهه‌م هێنه‌ر
نییه، هه‌ندێك جار ئۆپۆزسیۆن له ره‌خنه‌كانیاندا
موباله‌غه‌ی هه‌یه و ده‌چێته خانه‌ی دروشم بازییه‌وه.
له به‌رانبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی دروست
مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن نه‌كردووه، ئه‌وانه‌ش
هه‌موو په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی
دامه‌زاوه‌ییه‌وه هه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا،
ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر كۆی سیسته‌می سیاسی
هه‌بووه له‌كوردستان.
به‌همه‌ن عومه‌ر: لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌ڵێن
ئۆپۆزسیۆن دژایه‌تی هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كی ئێمه ده‌كات،
هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڵێت ئێمه هه‌ر پێشنیارێك
بكه‌ین، ده‌سه‌ڵات دژایه‌تی ده‌كات، ئه‌و دژایه‌تیانه
تاچه‌نده له جێگه‌ی خۆیدایه؟
دانا سه‌عید سۆفی: من به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌دام،
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌ردووكیان له‌سه‌ر بنه‌مای
دژایه‌تیكردنی یه‌كدی كار ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه هه‌رچی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه
ره‌تی بكاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئۆپۆزسیۆنیش له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه كه‌هه‌رچی پڕۆگرام و پڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه
ره‌خنه‌ی لێ بگرێت، ئه‌وه واده‌كات نه‌توانێت ئه‌و
هاوكێشه ته‌واوكارییه بێته ئاراوه كه ده‌بوو له
نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت.
___________________
دیمانه‌ی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر
لیستی گۆڕان:
به‌همه‌ن عومه‌ر: له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنی پشووی هاوێنه‌دا ساڵی یه‌كه‌می حولی سێیه‌می
په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو بوو، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆساڵێك
له‌كاركردنی ئه‌و په‌رله‌مانه چییه و تا چه‌نده له
ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا بوو؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مان
له‌ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵێك
له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا نه‌بوو، ره‌نگه هه‌ندێك له
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لایه‌نی سیاسی به به‌رنامه
كاریان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌وشێوه‌یه بێت كه
هه‌یه، هه‌ندێك لایه‌نی ناو په‌رله‌مان بۆخۆیان له‌پشتی
ئه‌وه‌وه بوون كه په‌رله‌مان په‌رله‌مانێكی لاواز بێت،
په‌رله‌مانێك بێت توانای لێپرسینه‌وه‌ی له حكومه‌ت
نه‌بێت و توانای ده‌ركردنی یاسای پێویستی نه‌بێت،
نه‌توانێت لیژنه‌یه‌كی نه‌زاهه‌ی كارای هه‌بێت، یان
نه‌توانێت دانیشتنه‌كانی وه‌ك پێویست ئه‌نجام بدات،
په‌رله‌مان له بری ئه‌وه‌ی كار بۆ شه‌فافیه‌ت چه‌سپاندنی
بنه‌مای ئازادی بكات، هه‌ڵساوه به دروستكردنی دیوارێك
له‌نێوان خۆی و راگه‌یاندندا، به‌گشتی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی
كه له ئێستاوه به‌ده‌ستپێكردنی پشووی دوومانگه‌ی
هاوینه ساڵێك به‌سه‌ر كاركردنیدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌توانین
بڵێن په‌رله‌مانێك نه‌بووه كه بتوانێت موماره‌سه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووری و یاساییانه بكات كه هه‌یه‌تی.
به‌همه‌ن عومه‌ر: په‌رله‌مانی
كوردستان تاچه‌نده توانی ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆی
كه دانانی یاسا و چاودێركردنی حكومه‌ت و په‌سه‌ندكردنی
بودجه‌یه به باشی جێبه‌جێ بكات؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانی
ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، په‌رله‌مانی كوردستان له
بواری دانانی بودجه‌دا نه‌یتوانی بودجه‌یه‌كی چاك دابنێت،
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا نه‌یتوانی
یاسای باش و پێویست ده‌ربكات، راسته كۆمه‌ڵێك یاسای
ده‌ركردووه، به‌ڵام هه‌ندێكیان وه‌ك یاسای
وه‌زاره‌ته‌كان، له‌راسیتدا ئه‌وانه یاسا نین و كۆمه‌ڵێك
شتی زۆر لاوه‌كین، له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌دا كۆمه‌ڵێك
یاسای دیكه هه‌بوو، بۆ نموونه یاسای داواكاری گشتی كه
یاسایه‌كی گرنگه ره‌تكرایه‌وه، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسای
دیكه‌ی گرنگ هه‌بوو كه خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه
له‌وانه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان، چه‌ند یاسایه‌كی
دیكه كه ئه‌وانه یاسای گرنگن په‌رله‌مان نه‌یتوانی
به‌لایدا بچێت یاخود سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌یویست كار
له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه بكرێت، كارێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان
چاودێركردنی حكومه‌ته كه‌یه‌كێكه له كاره هه‌ره
گرنگه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شیانی نه‌كرد، ئێمه ده‌زانین
حكومه‌تی هه‌رێم 19 وه‌زاره‌تی هه‌یه، ده‌یان داموده‌زگای
دیكه‌ی حكومی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه ئیشوكاره‌كانیان
ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری په‌رله‌مانه‌وه، ئایا
ئیشوكاره‌كان زۆر به رێكوپێكی و به‌پێی یاسا ده‌چنه
پێشه‌وه، كه تا ئێستا نه‌مانتوانی لێپرسینه‌وه له
وه‌زیرێك بكه‌ین؟ بێگومان نه‌خێر.
به‌همه‌ن عومه‌ر: كۆمه‌ڵێك خاڵت
خسته‌ڕوو كه په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ئه‌وانه بكات،
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت په‌رله‌مان گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات بێت
له كوردستان بۆ ناتوانێت ئه‌وكارانه بكات؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان سه‌ربه‌خۆ و
ئازاد بێت و به‌ڕاستی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات و
ئه‌ندامه‌كانی پابه‌ندبن به‌و سوێنده ده‌ستوورییه‌وه كه
خواردوویانه، ده‌توانێ كاره‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌م
په‌رله‌مانه كه ئێستا له كوردستاندا هه‌یه به‌و پێیه‌ی
كه دووولایه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه و
ئێستا نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ناكات و
نوێنه‌رایه‌تی دوولایه‌نی دیاری كرا‌و ده‌كات كه پارتی و
یه‌كێتیه، ئه‌و دوو حزبه‌ش نایانه‌وێت په‌رله‌مان چالاك
بێت، چونكه په‌رله‌مانێكی چالاك له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌واندا ناگونجێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: پارتی و یه‌كێتی
له‌به‌ر ئه‌وه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان
هه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێكی چالاكیش بێت، ئه‌وه به
كارامه‌یی خۆیان ده‌زانن، له‌وباره‌وه راتان چییه؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: ئه‌وه به‌كارهێنانی رسته‌یه‌كی
راسته بۆ مه‌به‌ستێكی ناڕاست، ئه‌وان له‌به‌رده‌م دوو
به‌رژه‌وه‌ندا راوه‌ستاون، یه‌كیان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی
حزبه‌كانه كه خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی حزب له بابه‌ته
سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی حكومه‌تدا
ده‌بینێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی دووهه‌م بریتییه له چالاك
بوونی په‌رله‌مان كه كۆك نییه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كه‌مدا. په‌رله‌مانێكی چالاك یه‌كسانه به حكومه‌تێكی
چالاك كه رێگه نادات حزب ده‌ستبخاته
كاروباره‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئێمه ئاگادارین كه
ئه‌م حكومه‌ته له بری په‌رله‌مان، ئیلهام
له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت كه به‌پێی
رێكه‌وتنێكی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی
به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به شێوه‌ی
50به 50 له‌نێوانیاندا دابه‌شكراوه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: وه‌ك ئۆپۆزسیۆن
له‌م ساڵدا توانیوتانه چی بكه‌ن و كاریگه‌ریتان چی بووه؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا
توانیویه‌تی زۆر شت بكات، هیچ نه‌بێت توانی هه‌ندێك
هه‌قیقه‌ت هه‌یه بۆ خه‌ڵكی روون بكاته‌وه، ئێمه
ده‌زانین له ساڵانی رابردوودا بودجه به شێوه‌یه‌كی زۆر
ناشه‌فاف په‌سه‌ند ده‌كرا و خه‌ڵكیش نه‌یده‌زانی چی له
ناوه‌رۆكه‌كه‌یدایه، به‌ڵام له‌مساڵدا هه‌رچه‌نده
ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانی به ته‌واوی ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ
كه خۆی له‌به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانی راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك روون
بكاته‌وه، به‌خه‌ڵك بڵێت بودجه بودجه‌یه‌كی خراپه.
له‌ئێستادا خه‌ڵك ده‌زانێت كه ئه‌ركی په‌رله‌مان چییه و
ده‌توانێت ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێبدرێت تاچه‌نده خزمه‌ت
به‌خه‌ڵك بكات.
به‌همه‌ن عومه‌ر: رایه‌ك هه‌یه
ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای دژبه‌ری كار ده‌كات و
هه‌رشتێكی ده‌سه‌ڵات چاك بێت یان خراپ، ئه‌وان ره‌تی
ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: ئه‌و قسانه هیچ راست نین، ئێمه
له هه‌موو ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵكدا بوون، به به‌ڵی ده‌نگمان داوه، له‌و باره‌یه‌وه
نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێك له‌و یاسا
بڕیارانه كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان
بوون، له دژیان وه‌ستاوینه‌ته‌وه، هه‌تا هه‌تایه‌ش
له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه، بۆنموونه یاسای دژه تیرۆر ئێمه
له دژی وه‌ستاینه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و یاسایه
واده‌كات كه هه‌ندێك جار له سایه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا
له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆره‌وه كاری تیرۆرستی ئه‌نجام
بدرێت، به‌ڵگه‌م لایه كه به سه‌یاره و چه‌كی ده‌زگای
دژه‌تیرۆر كاری تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌درێت، ئێستا خه‌ڵك
هه‌یه له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كاری تیرۆرستییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌ندامی ده‌زگای
دژه تیرۆره، بۆیه نه‌خێره‌كانی ئێمه له مه‌به‌سته
خراپه‌كانی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر: په‌رله‌مان
تاچه‌ند توانیویه‌تی وه‌ك مه‌رجه‌عی بڕیاردان خۆی
ده‌ربخات؟
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نووری: په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
نه‌یتوانیوه مه‌رجه‌ع بێت، باشترین نموونه بۆ ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وه‌یه كاتێك یاسای هه‌ڵبژاردنی ئێراق
په‌سه‌ندكرا كه یاسایه‌كی یه‌كجار گرنگ بوو،
سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ردی بڕیاریان له‌سه‌ر دا، هه‌ر ئه‌وه‌ش
بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه له په‌رله‌مانی ئێراقدا كورد
نزیكه‌ی 10 كورسی په‌رله‌مان له ده‌ست بدات، من پێم خۆشه
كه ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تم پێ بڵێن كه په‌رله‌مان مه‌رجه‌ع
بووبێت بۆ بڕیاره گرنگه سیاسییه‌كان تێیدا، به‌ڵام نییه. 
|