|

گۆڕان له كه‌ركوك شكستێكی چاوه‌روان
نه‌كراوی خوارد
پارتی هێزی یه‌كه‌می كوردستانی مسۆگه‌ر كرد یه‌كێتی و
گۆرٍان له كێبڕكێی دووه‌مدان
تایبه‌ت:
به‌نوچه.نێت
له دوا ئه‌نجامه
نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 7/3 له زۆربه‌ی
ده‌سگاوناوه‌نده حیزبی و راگه‌یاندنه‌كاندا، رێژه‌ی
ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن و بردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كوردستان،
بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرابوون، ئاشكرابوونی ئه‌م
ده‌نگانه پێگه‌و قه‌باره‌ی حیزبه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌راورد
به‌كورسی و ده‌نگه‌كان، وه‌ك خۆی نامێنته‌وه و گۆرٍانی
نه‌وعی به‌سه‌ردا دێت، بێگومان له‌م نێوه‌نده‌دا،
قه‌باره‌ی هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی و
ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش ئاشكرا ده‌بن، هه‌ر به‌پێی
ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان ئێستا پارتی له ساحه‌ی سیاسی‌دا
پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كیـَتی و
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ململانێیه‌كی سه‌رسه‌ختیان له‌پێشه
بۆ هیزی دووه‌م، یه‌كگرتووی ئیسلامیش پله‌به‌ندی هێزی
سێیه‌می بۆخۆی مسۆگه‌ركردووه و كۆمه‌ڵیش چواره‌مه.
راگه‌یاندنه‌كانی پارتی
سه‌رنجی خه‌ڵك بۆلای خۆیان به‌وئاراسته راده‌كێشن كه
براوه‌ی یه‌كه‌من له لیستی هاوپه‌یمانی و ته‌واوی لیسته
به‌شداربووه‌كانی تری كوردستان، چونكه به‌پێی
ده‌رئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان جگه‌له ده‌نگدانی تایبه‌ت
كه نزیكه‌ی 130 هه‌زار ده‌نگی تێدایه، ئیستا به‌نسبه‌ت
پارتییه‌وه له لیستی هاوپه‌یمانی رێژه‌ی كورسییه‌كانی
له هه‌ولێر دهۆك، سلێمانی و كه‌ركوك و موسڵ ده‌گاته
نزیكه‌ی 29 كورسی به‌ڵام ئه‌م ئاماره ته‌نیا پێشبینییه
به‌پێی ئه‌و ده‌نگای له بنكه‌كانی ده‌نگدان هاتۆته
ده‌ره‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی هاوپه‌یمانی
یه‌كه‌می پارتی و ململانێی سه‌رسه‌ختی بزووتنه‌وه‌ی گۆران،
هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی
ده‌نگدانی به‌روونی ئاشكرا نه‌كردووه به‌ڵام پێشبینی
ئه‌وه ده‌كرێت یه‌كیتی له سلیمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر
یه‌ك دوو پارێزگایه‌كی تریش 14 كورسی به‌ده‌ست بهێنیت،
به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه‌ش چاوه‌روان نه‌كراوه.
لیستی گۆران لیستی سه‌رسه‌ختی
یه‌كێتی له سلێمانی و كه‌ركوك ئه‌م لیسته
هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه، زۆرترین فشاریان بۆ سلیمانی و كه‌ركوك
بوو، چونكه پێیان وابوو له ژێر سوڵته‌ی پارتی وه‌ك
هه‌رێمی سه‌وز نابێت، موفاجه‌ئه‌كانی گۆڕان له كه‌ركوك
شكستێكی چاوه‌روان نه‌كراوی خوارد، چونكه له‌و پارێزگایه
به‌پێی ئاماره‌كان نیو كورسیشی به‌ده‌ست نه‌هێناوه له
كاتێكدا یه‌كیتی نیوه‌ی به‌شه كورسییه‌كانی كوردی بردووه
له‌و شاره. به‌ڵام گۆرٍان له سلێمانی زۆربه‌ی
ده‌نگه‌كانی خۆی به‌ده‌ستهێناوه كه ته‌واوی كورسییه‌كانی
ئه‌و لیسته به‌چه‌ند پارێزگایه‌كی تره‌وه گریمانی ئه‌وه
ده‌كرێت بگاته 10 كورسی ئه‌مه‌ش ئامارێكی فه‌رمی نییه.
هه‌رچی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ
لیدوان ده‌ده‌ن به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 25/7 رابردوو
خۆیان به‌براوه ده‌زانن چونكه له‌و بروایه‌دان ئه‌وان
بوون به‌قوربانی هاوپه‌یمانێتی، ئیستا پێشبینی ئه‌وه
ده‌كرێت، یه‌كگرتوو 5-6 كورسی له كه‌ركوك و هه‌ولێر و
سلێمانی و دهۆك به‌ده‌ستبهێنیت، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش
گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت 2-3 كورسی بۆخۆی مسۆگه‌ربكات.
ئاشكرابوونی ئه‌م ده‌نگه
نافه‌رمی و دابه‌شكردنه‌ی كورسی حیزبه‌كان، چاودێران له
ئیستا بۆچوونیان وایه ئیدی هاوكێشه سیاسییه‌كان له
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، وه‌ك خۆی نامێنیته‌وه و
به‌ره‌وئاراسته‌یه‌كی ئیجابیانه هه‌نگاو ده‌نێت. |