|
ئێمه کێین؟
له ماڵپه‌ڕی نوچه کۆمه‌ڵه
هاوڕێیه‌کی راگه‌یاندن کار و رۆژنامه‌نوسین کار ده‌که‌ین
بۆ خزمه‌تکردنی بواری رۆژنامه‌وانی کوردی، ئه‌وه‌ی پاڵپشت
و هاوکارمانه ته‌نها بڕوا بونمانه به‌پێویستی
ئه‌ولایه‌نه‌ی کاری بۆ ده‌که‌ین.
بێگومان که
خوێنه‌رێک سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێک ده‌کات ده‌یه‌وێ بزانێت کێن
ئه‌وانه‌ی ماڵپه‌ره‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆیه پێویسته
لامان ئێمه‌ش به‌رچاورونییه‌ک له‌باره‌ی خۆمانه‌وه به
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست بده‌ین.
ئێمه کۆمه‌ڵێک هاوڕیی راگه‌یاندن کار‌و
رۆژنامه‌نوس. دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ساڵی 2007 بڕیارماندا
بۆ به‌رچاو خستنی کاره‌باشه‌کانی هونه‌ری کوردی و
ئاشکراکردنی ئه‌و هه‌موو مه‌هزه‌له‌ی به‌ناوی هونه‌ریی
کوردی و خزمه‌ت کردنی ئه‌م هونه‌ره‌وه ده‌کرێت کاربکه‌ین
و ماڵپه‌ڕێک دابمه‌زرێنین، بۆیه‌ش له‌ساڵی 2007 ماڵپه‌ڕی
هونه‌ری "هۆره‌کورد"
www.horekurd.com"
مان دامه‌زراندو به‌پێی توانا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و
ئامانجه‌ی که‌هه‌مانبوو کارمان کرد و ئه‌رشیفی
کاره‌کانیشمان شاهیدی ئه‌و راستییه ده‌دات کاریگه‌ر تر
له‌وماڵپه‌رانه‌ی که‌له‌و بواره کاریان ده‌کرد کارمان
کردووه، چونکه دوربوین له موجامه‌له‌و پیاهه‌ڵدان
توانیمان زۆرێک له‌گه‌نده‌ڵییه‌کان ئاشکرا بکه‌ین بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش باجی کاره‌کانماندا و په‌شیمانیش نه‌بوین
له‌کارکردن.
ئه‌زمونی سه‌رکه‌وتوی ئه‌و ماڵپه‌ره
هونه‌رییه و هه‌ستکردنمان به که‌مته‌رخه‌می بواری
رۆژنامه‌وانی ئه‌لکترۆنی کوردی وای کرد به هاوکاری
کۆمه‌ڵه رۆژنامه‌نوسێکی تر و به‌هاوکاری دیزاینه‌رو
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ماڵپه‌ڕ کاره‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
له بوارێکی تایبه‌ته‌وه بکه‌ینه ماڵپه‌ڕێکی گشتیی، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان گڕوتینه‌وه کار بکه‌ین بۆ هه‌موو
ئه‌ولایه‌نانه‌ی ئه‌خلاقیاتی کاری رۆژنامه‌وانیمان
لێمانده‌خوازێت، بۆیه ماڵپه‌ڕی هۆره‌کورد ئێستا به‌ناوی
ماڵپه‌ڕی نوچه
www.nwche.net
"وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی گشتی درێژه
به‌کاره‌کانی ده‌دات. به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
نه‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و زۆر و بۆرییه‌ی له رۆژنامه‌وانی
ئه‌لکترۆنیدا هه‌ن.
ستافی ماڵپه‌ر وه‌ک هه‌موو کاره‌کانی
پێشوویان بێ هه‌ستکردن به ماندوو بون کار‌و کۆشش ده‌که‌ن.
ئێستا ده‌توانین بڵێین ماڵپه‌ڕی نوچه
به‌بێ هاوکاری و پشتیوانی مادی هیچ ده‌زگاو دامه‌زراوێک
کار ده‌کات بۆ به‌رچاوخستنی هه‌موو باش و خراپه‌کانی
لایه‌نه‌کانی ژیان وه‌ک سیاسه‌ت، رۆشنبیری، هونه‌ری،
ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، هتد....
نوچه.......
هه‌وڵ ده‌دات روناکی بخاته سه‌ر
ئه‌وباسانه‌ی له‌ژوره‌تاریکه‌کانی حزب و لایه‌ن و
ده‌سه‌ڵات باس ده‌کرێن و په‌یوه‌نداره به‌ژیانی هه‌موو
کورده‌وه. هه‌وڵده‌دات کار بکات بۆ به‌رچاوخستنی
ئه‌وکارانه‌ی بۆ خزمه‌تی وڵات ئه‌نجام ده‌دریت و ئه‌و
کارانه‌ش له‌ژێر ناوی ئه‌م خزمه‌ته‌دا بۆ دادۆشینی میلله‌ت
ئه‌نجام ده‌درێت.
نوچه ئه‌وه‌ی پاڵپشت و هاوکاریه‌تی
توانا‌و بڕوای ئه‌و کۆمه‌ڵه هاوڕییه که تێیدا کار
ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بواری رۆژنامه‌وانی کوردی
ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن به‌کاری جدی.
نوچه بێباکانه، به‌بێ سڵه‌مینه‌وه
له‌هه‌ر شێوازێکی ترساندن، چاوپۆشی له‌هیچ خراپه‌کاری و
گه‌نده‌ڵی و بازرگانییه‌ک ناکات که به‌میلله‌ت و سامانی
وڵاته‌وه ده‌کرێت و شه‌رمیش ناکات له‌باسکردنی هه‌رکارێکی
جدی سه‌رکه‌وتوو بۆخزمه‌تکردنی وڵات له‌لایه‌ن هه‌رکه‌س و
لایه‌نێکه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
|